ئەی مافی زۆرینە؟

09:51 - 2024-04-28
ستران عەبدوڵڵا
52 خوێندراوەتەوە

 خۆ ئێمە زۆرمان داوا نەكردووە، داواكەمان ئاسان و بەردەستە.
هەر بە قەدەر پەرۆشیتان،  گوایە،  بۆ  كەمینە و پێكهاتەكان چاوێكتان لە زۆرینەی میللەتەكە بێت. وەك مام جەلال بە زمانی میللی دەیوت (چاوێكتان لە فەقیری خۆشتان بێت).
كارێكی باشە كە غەدر لە پێكهاتەكانی كوردستان قبووڵ نەكرێت، بەڵام ئەمە دوای دابینكردنی مافی زۆرینە دەبێت. زۆرینەی كورد و تێكڕای پێكهاتەی كوردستانی.
راستێكەی كە كۆی میللەت  شادان و خەندان بوو، مافی زەوتكراوی وەرگرتەوە و هەنگوینی ئازادی و دیموكراسی،  (بێ ژەهری نابێ و لاكین و شەرتی چەقۆ)، تامكرد و چێژی لێ بینی . ئەو كاتە مافی پێكهاتەكان دەبێتە تەحسیل حاسڵ و لێی ئاسانتر نییە. میللەتی كورد چاوی تێرە و پێكهاتەكانیش لە دێر زەمانەوە ئەم راستییە دەزانن و خۆیان ساحێب ماڵن. دەیسا یانی چی بەناوی پەرۆشی بۆ بەشی كەمینەوە مافی زۆرینە دوا بخرێ و هەڵپەسێردرێ. 
لە كام كتێب و سیپارە و پەیامدا ئەم بیدعەیە پەیڕەو كراوە كە ماف بەرامبەر ماف رابگیرێ كە ئەسڵ لە ماف و رەوایی مافەكان ئەوەیە تەواوكاری یەكتری بن نەك بەگژ یەكدا بچن و ببنە مەرجی ماتەڵ كردنی یەكتری؟!
برایان!
دیموكراسی و هەڵبژاردنی ئازاد بەرهەڵدا بكەن خۆی رێی خۆی دەگرێ و راستەرێی گشتگیری مافەكان دەكاتەوە.

وتارەکانی نوسەر