هه‌موومان له منداڵییه‌وه چیرۆكی ئه‌و پیاوه گوندنشینه‌مان بیستووه كه حه‌وت كوڕی هه‌یه و ده‌یه‌وێت وانه‌یه‌كیان پێ بڵێت، سودی هه‌بێت بۆ ته‌واوی ژینیان، حه‌وت شوڵ به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت و به هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ڵێت بیشكێنه، هه‌وڵده‌ده‌ن و بۆیان ناشكێت، ئینجا هه‌ریه‌كه‌و شوڵێكیا ده‌داتێ و پێیان ده‌ڵێت بیشكێنن، بێگومان به ئاسانی ده‌شكێنن. لێره‌وه ئیدیۆمی «برا له‌پشت برابێت مه‌گه‌ر قه‌زا لای خوابێت» دێته ئاراوه، له منداڵیمه‌وه ئه‌و پرسیاره‌م لا دروست بووه ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوشك له‌پشت خوشكه‌كه‌ی بێت چی رووده‌دات، وادیاره كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه پێویستیان به هێزی براكان بووه و هیچ حسابێكیان بۆ هێزی ژنه‌كان نه‌كردووه، له‌به‌رئه‌وه پێویستیان به نمونه‌ی خوشكه‌كان نه‌بووه. ئه‌م چیرۆكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه دراوه به گوێماندا بۆ ترساندنمان بووه له ته‌نیایی و سه‌رنجڕاكێشانمان بووه بۆ ئه‌و خاڵه‌ی: له‌ناو جه‌ماعه‌تدا پارێزراوده‌بین و به‌هێزین، به‌ڵام كه ته‌نیابین لاوازده‌بین، زوو ده‌شكێین و له‌ناو ده‌چین. ساڵانێكی زۆره سود له‌م وته‌یه وه‌رده‌گیرێت، كه‌چی تازه به تازه حزبێك له ناوچه‌یه‌كی عه‌شایه‌ری و پابه‌ند به خێزانه‌وه ده‌یه‌وێت بڵێت برا نه‌ك ده‌توانێت له‌پشتی براكه‌ی نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌توانێت پشتی بشكێنێت و به چه‌كی قورس له ماڵ و منداڵی براكه‌ی خۆی بدات. ته‌نانه‌ت دووبرا بۆیان هه‌یه تا رشتنی خوێنی كوڕی خه‌ڵكیش پێ ڕابكێشن وەك ئەوەی لە گوڵەخانە روویدا. به‌داخه‌وه ئه‌م دیمه‌نه تراژیدیانه هه‌ر له ناوچه‌ی سلێمانی فه‌بره‌كه ده‌كرێن،پێم ناڵێن بۆ ده‌بێت له شوێنێكی نزیك سنووری ئێران دوو كوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌ك بۆ چه‌ند رۆژێك ته‌قه له‌یه‌كتر بكه‌ن به‌بێ گوێدانه سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و هه‌ستیاریی ناوچه‌كه و رێزگرتن له مانگی ره‌مه‌زان؟ ئه‌گه‌ر برا له‌پشت براش نه‌بێت كێشه نییه، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه وابزانن كه‌س له‌وه تێناگات تێكدانی دۆخی گشتیی شوێنه‌كه مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌یه، وا ده‌زانن له‌بیرمان چۆته‌وه ساڵانێك له‌مه‌وپێش ئه‌و ناوچه‌ی شارەزوورە چ ده‌ردێكی بینی به‌ده‌ست هێزه توندڕه‌وه‌كانه‌وه كه جوند و لئیسلام ترۆپكی ئه‌و به‌ڵایانه‌بوون یه‌خه‌ی ناوچه‌كه‌یان گرتبوو، به‌قووربانییه‌كی زۆر ئارامی و ئاسوده‌یی بۆ ئه‌و مه‌ڵبه‌نده به‌پیت و جوانه گه‌ڕێندرایه‌وه.
ئێستا یه‌كێتی كاری زۆره سه‌باره‌ت به ئاماده‌سازیی بۆ هه‌ڵبژاردن و گۆڕانكاریه‌كان و خۆته‌رخان كردن بۆخزمه‌ت گه‌یاندن به به‌ره‌ی خه‌ڵك، ئایا ره‌وای هه‌قه سه‌رقاڵبكرێت به ململانێی ناوخۆی خێزانێكه‌وه كه له رۆژانی رابردوودا خوێنی خاڵكیان رشتووه و هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌موو میدیا و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌شیان به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵكردووه؟