(46)
له‌و جه‌نجاڵی سۆسیال میدیا و كێشمه‌كێشی سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تییه لاواز و ئاستنزمه‌كانی پلاتفۆڕمه جیاجیاكانی دیجیتاڵ میدیادا، كه‌م جار هه‌واڵێك یان نووسینێك دڵخۆشت ده‌كات، بۆیه چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی دڵخۆشكا‌ر ته‌نیا بۆته مه‌سه‌له‌ی هاتن و نه‌هاتنی مووچه و هیچی تر!. كه‌چی له‌ناو ئه‌م هه‌موو شتگه‌له‌دا، له‌م رۆژانه‌دا هه‌واڵێكی هونه‌ریی دڵخۆشی كردم كه هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی خاوه‌ن ده‌نگ و سه‌دا و كه‌سایه‌تی تایبه‌تی (هه‌ردی سه‌ڵاح) بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دونیای جوانی گۆرانی و میوزیك داوه و به‌ڵێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو به‌رهه‌می نوێی به ئێمه و به‌هه‌واداره‌كانیدا.
نموونه‌ی هه‌ردی سه‌ڵاح له ناوه‌ندی هونه‌ری كوردیی ئێجگار كه‌مه، كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بڕیاری وازهێنانیان دابێت و گه‌ڕابنه‌وه ناوه‌نده‌كه، چونكه زۆر گه‌نجی ده‌نگخۆشی وه‌كو هه‌ردی سه‌ڵاح به‌داخه‌وه وه‌كو مۆدێلێكی خراپ له ناو كورد په‌یدا بوون كه له لوتكه‌ی به ئه‌ستێره‌بوونیاندا بڕیاری وازهێنانیاندا، دیارترین نموونه‌ش زیاد ئه‌سعه‌د و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵان، دواینیشیان هه‌ردی سه‌ڵاح بوو، كه ئه‌م سێ زاته، به شاهێدی گوێگرانی گۆرانی كوردیی له لوتكه‌ی ئه‌ستێره‌بوونیان وازیان له هونه‌ر هێنا، زیاد ئه‌سعه‌د گۆرانییه‌كانی بۆ هه‌میشه به نه‌مریی ده‌مێننه‌وه و زه‌كه‌ریا-ش هه‌رچه‌نده خه‌ریكی دروستكردنی باڵه‌خانه و تیجاره‌ت بێت، هونه‌ره‌كه‌ی هه‌رگیز له یادی هه‌واداره‌كانی ناچێته‌وه، كه رۆژگارێك بوو، پڕاوپڕی ستادیۆمێكی تۆپی پێ گه‌نجان بۆ گوێگرتن له‌گۆرانییه‌كانی ئاماده ده‌بوون.
سه‌باره‌ت، به هه‌ردی سه‌ڵاح-یش كه خۆی له خێزانێكی هونه‌ریی سه‌نگینه، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی بۆ دنیای هونه‌ر و گۆرانی مایه‌ی رێزه و پێویسته هه‌موومان هانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه هونه‌رییانه بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه چۆڵ نه‌كه‌ن و ناچارمان نه‌كه‌ن گوێ له هه‌ندێك به‌ناو گۆرانی بگرین چونكه له راستیدا ئێستا (چه‌ند كه‌سێك -نه‌ك هونه‌رمه‌ند) په‌یدابوونه، نه خاوه‌ن ستایڵی خۆیانن، نه له هه‌ڵبژاردنی تێكست سه‌ركه‌وتوون، نه ئه‌دا و سه‌دایه‌كی واشیان هه‌یه كه مایه‌ی گوێگرتن بن، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كلیپێكی ده‌وڵه‌مه‌ندانه بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و هیچی تر!.
بۆیه، من به خامه‌یه‌كی حیبری تۆخه‌وه، ده‌نووسم: سوپاس هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌ڵاح كه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ت داوه بۆ هونه‌ر و گۆرانی و تامه‌زرۆین بۆ به‌رهه‌مه‌كانی داهاتووت.