له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
هه‌ندێك جار ناونیشانه كۆنه‌كانیش بۆ سه‌رده‌مێكی تازه ده‌بن، نیوساڵ زیاتر به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا تێپه‌ڕی و كورده‌كه هێشتان له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێك ریكنه‌كه‌وتووه، پارێزگارێك كه ئیدی حه‌وت ساڵه «له‌به‌ر حیزه بخۆیی و ناته‌بایی» دانه‌نرایه‌وه و هێشتاش پارێزگارێكی سه‌پێنراو فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌یه، كه هه‌ركاتێك دوژمن نه‌په‌رژابێت سته‌می لێبكات كورده‌كه خۆی لێی كردوه، من بۆ دانه‌نانی پارێزگارێكی كورد بۆ ئه‌و شاره یه‌ك تۆزقاڵ سه‌رزه‌نشتی توركمان و عه‌ره‌ب ناكه‌م، حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش پێشنیازی هه‌ر كێ ده‌كرا، به بیانویه‌ك ره‌تده‌كرایه‌وه، گوایه ئه‌و شاره به خیانه‌ت به‌و ده‌رده براوه، لێ ئه‌وانه‌ش كه ئه‌و پڕ‌و پاگه‌نده‌یان بڵاوده‌كرده‌وه هیچ بیرۆكه‌یه‌كی نوێ و له باریان پێنه‌بوو، جگه له‌وه‌ی به كه‌س رازی نه‌بن، حه‌وت مانگیش به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگادا تێده‌په‌ڕێت كورد له 15 كورسی حه‌وتی هێناوه، ئه‌وی مه‌سیحیه‌كه‌ش بۆ كورد نزیكه كه‌واته هه‌شت، عه‌ره‌ب و توركمانیش به یه‌كه‌وه و به چوار لیست هه‌شت، كه‌چی هێشتا پارێزگار دانه‌نراوه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر به خاڵیش هه‌ق و حساب بكرێت براوه‌ی گه‌وره یه‌كێتییه پێنج كورسی هه‌یه و پارتیش دوو، جا به‌پێی نوسراوی لاپه‌ڕه‌كانی دیرۆك بوایه وه‌ك ئه‌وه‌ی سەر‌كرده‌كان نووسیویانه، ده‌بوو دووه‌كه‌ش بچوایه‌ته پاڵ پێنجه‌كه، بابه‌ته‌كه نه‌وت و ده‌سكه‌وت نییه كه‌ركوكه.
كه‌ركوك پێویستییه‌كی زۆری به ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات و نوێیونه‌وه‌یه، ناكرێت له بری شه‌ڕی پێكه‌وه‌یی بۆ كه‌ركوك شه‌ڕی یه‌كتر بكرێت بۆ له ده‌ستدانی زیاتری كه‌ركوك، هه‌ڵبژاردن بۆ گۆڕانكاری و نوێبوونه‌وه‌یه، خه‌ڵك كه ده‌چنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێت سبه‌ینێیه‌كی باشتر ببینن، دڵنیام ئه‌گه‌ر له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه به خێرایی گۆڕانكاری بكرێت، له لایه‌كه‌وه خه‌ڵك مكوڕتر ده‌بن له‌سه‌ر به‌شداری كردن، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه درز و كه‌لێنه‌كانی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك كه‌متر و كه‌متر ده‌بنه‌وه، سه‌یری جارانی كه وتارێك ده‌نوسراو ده‌گه‌یشته به‌رده‌م میرو وه‌زیرو گزیر یه‌كسه‌ر جۆرێك له وه‌ڵام به‌دیده‌كرا، ئێستا له‌وه ده‌چێت هه‌موو به‌س خه‌ریكی ژماردنی رۆژبن بۆ گه‌یشتن به سه‌ری مانگ، لێره‌دا خه‌می گیرفان له پێش به‌رپرسیارێتییەوەیە، ئه‌وه‌ش زیاتر شاره‌كه ده‌داته ده‌ست ره‌شه‌بای قه‌ده‌ره‌وه .
جارانی به‌دواداچوون هه‌بوو، خوێندنه‌وه‌ش هه‌بوو ده‌یانجار له‌سه‌ر نووسین هه‌ره نزیكه‌كانی به‌رپرسان و هه‌ندێكجار خۆیشیان په‌یوه‌ندیان پێوه كردوین و وێڕای ده‌ستخۆشی و داوای به‌رده‌وامی، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری گرفته‌كه‌شیان داوه، ئه‌وه‌ی پێشه‌كی بۆ سه‌گوه‌ڕی موكری نووسیوه زۆر جیاوازتره له‌وه‌ی دوای خوێندنه‌وه‌ی دوو دێڕی وتارێك رۆژنامه‌كه توڕده‌دات و رقێكیش به‌رانبه‌ر نووسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت، ئێستا كه ئازادی رۆژنامه‌نووسی وه‌ك گاڵته‌جاڕی ناوده‌برێت له كوردستان، هۆكاره‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌زبه‌نییه‌كان له بری ره‌خنه‌یان گه‌ره‌ك بێت ماستاویان گه‌ره‌كه، ماستاویش چاوه‌كانی بینینی كێماسی كوێر ده‌كات، چونكه پێیوایه ئه‌و ئه‌وه‌یه كه له ماستاوه‌كه‌دا باس كراوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه‌مێك له پیاهه‌ڵدان و ماستاو خۆتان دور بخه‌نه‌وه‌و ره‌خنه‌كان ببینن، نه‌بادا ئه‌وه‌ی هه‌شه له ده‌ست بچێت.