له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیه عه‌ره‌به هاورده‌كان و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هێشتا نه‌یانتوانیوه له ئاوه‌زی سته‌مكارانه خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و ببنه‌وه به‌و مرۆڤه ئاساییه‌ی كه ناكرێت مافی ئه‌وانی تر بخوات ، په‌لاماری جوتیارانی كه‌ركوك بده‌ن و بیانه‌وێت سته‌میان لێبكه‌ن، بێگومان مێژوی سته‌مكاری له عێراق و به تایبه‌ت له ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستان كه به ناهه‌ق ئه‌و ناوی كێشه له‌سه‌ره‌ی به سه‌ردا بڕاوه ، كۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر لانیكه‌م، ده‌كرێت بڵێین زۆر به چڕی له ساڵی 1963ه‌وه ده‌ست پێده‌كات، دوای ساڵی 2003 كاتێك به‌عس و هه‌موو بڕیار‌و سیاسه‌ته‌كانی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، به‌ڵام كێشه‌ی جوتیارانی ناوچه دابڕێنراوه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراو به‌و جۆره مایه‌وه ، تا ئێستاش هه‌زاران دۆنم زه‌وی جوتیارانی كورد نه‌ك هه‌ر له سه‌رگه‌ڕان و داقوق و ناوكه‌ركوك و دوبزو شوێنگه‌لی دیكه ته‌نانه‌ت له ناو حه‌ویجه‌ش له لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ئێستاش جگه له هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه عه‌ره‌بی سعودی هاتون له كه‌ركوك زه‌وی و زار ده‌كڕن، حه‌شدی شه‌عبیش به‌رده‌وام به ڕێگای جۆراو جۆر ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی كورددا بگرن، له‌و باره‌یه‌وه هه‌واڵی سه‌د ده‌ر سه‌دم لایه كه حه‌شدی شه‌عبی له هه‌وڵی كڕین و داگیر كردنی زه‌وییه‌كانی سنوری خورماتودان.
هه‌میشه جوتیارانی كورد و خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ئه‌و سنور‌و ناوچانه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و زۆری سته‌می قه‌ومه‌چیه‌كانی عه‌ره‌بدا وه‌ك بێپشت و په‌نا ده‌ركه‌وتون، بۆیه به باوه‌ڕی من ڕه‌نگه له ئێستادا باشترین ڕێگه ئه‌وه بێت داوا له یۆنامی بكرێت له‌سه‌ر جوتیارانی ئه‌و ناوچانه بێته ده‌نگ و له سته‌می هاورده‌كان و داگیركارانی زه‌ویه‌كانیان بیانپارێزێت، هه‌ڵبه‌ت یۆنامی زۆر به وردی ئاگاداری دۆخی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی دیكه‌ن و كاتی خۆی ستیڤان دیمستۆراو به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌ش زانیاری زۆریان له سه‌ر ئه‌و ناوچانه كۆكردوه‌ته‌وه‌و له ته‌واوی كێشه‌كه شارەزان، من خۆم له ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ته‌ك ده‌یان هاوڵاتی دیكه‌دا له سه‌ر ئه‌و پرسه كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ دیمستۆرا كردوه، ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ پاراستنی جوتیارانی كورد له ئێستادا هێنانه ناوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی دیكه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاستیدان و هه‌وڵه‌كانیش بۆ به‌رگرتن له‌و هه‌ڕه‌شانه به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌و له‌مپه‌ر ده‌بنه‌وه ، بۆیه ئه‌ركی یۆنامیه وه‌ك ڕێكخراوێكی نێو ده‌وڵه‌تی و شاره‌زا له بواری ئاشته‌وایی و توله‌رانس ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆو پێویسته جوتیارانی ئه‌و ناوچانه سكاڵا‌و داواكانیان به‌رنه به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌و هه‌روه‌ك پێویستیشه نوێنه‌رانی كوردی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان له عیراق و كه‌ركوك هاوكارو پشتیوانیان بن بۆ سه‌رخستنی داواكانیان، ئه‌مه سه‌ره‌تایترین هه‌نگاوی دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه ده‌بێت له عێراق و هه‌وڵێك ده‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوانی كوردی ئه‌و ناوچانه .
من لاموایه بۆ ئه‌م كاره پێویسته سه‌رۆك كۆمار كه كورده‌و نوێنه‌رانی كوردیش له به‌غدا بێنه سه‌ر هێڵ و ئیدی سنوری كۆتا بۆ ئه‌و هه‌موو سته‌مه دابنه‌ن كه هه‌موو ساڵێك دوو باره ده‌بێته‌وه و هه‌موو ساڵێك گێچه‌ڵ به وه‌رزێری كورد ده‌كرێت و به زۆری زۆرداری ده‌یانه‌وێت زه‌وی و زاری كورد حه‌په لوش بكه‌ن .