سەردانێكی گرنگ و مێژوویی

09:27 - 2024-05-21
نەوزادی موهەندیس
315 خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەسەر بانگهێشتێكی رەسمی ئەمریكا سەردانی ئەو وڵاتەی كردووە و لەوێ چەندین كۆبوونەوە و گفتوگۆی گرنگی کردووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومی پلە باڵا لەوانە جێگری بایدن و یاریدەدەرانی وەزیرانی دەرەوە و وزە و بەرگری، گفتوگۆیەكی كراوە بەڕێوەچووە.

سەردانی سەرۆك باڤڵ بۆ ئەمریكا هۆکارە بۆ لەنزیكەوە لێكتێگەیشتن لە نێوان یەكێتی و ناوەندەكانی بڕیار لە ئەمریكا 

بوێرانەش لە ناوەندی  نیوئۆنلاین بۆ بابەتە سیاسییەكانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
ئەم سەردانە بە گرنگ دەزانرێت، چونکە یەكەم جارە كە سەرۆكی ی.ن.ک لەدوای هەڵبژاردنی بە سەرۆك، بانگهێشت بكرێت بۆ گەورەترین وڵاتی دونیا لە رووی پێگەی جیهانییەوە.
ئەمەش ئەو راستیەی لێدەخوێنرێتەوە كە جگە لەوەی ی.ن.ک وەك هێزێكی سیاسی گەورە و خاوەن نفوز لە ناوچەکە، مێژوویەكی دوور و درێژی هەیە لە پەیوەندی بە ئەمریكاوە.
ئەمەش لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال بنیاتنراوە.
ئەم هەنگاوەی سەرۆك باڤڵ، دەرگایەكی تر دەكاتەوە بۆ ئایندەیەكی نوێی ی.ن.ک و هەرێمی كوردستان و عیراقیش و گرنگە وەبەرهێنانی باشی تیادا بكرێت.
ئەم سەردانە گرنگە، چونکە لە كاتێکی هەستیاردایە کە عیراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی پیادا تێدەپەڕێت.
بۆیە ئەگەر بە هەوڵ و ئەقڵییەتێكی نوێگەری و دووربینییەوە مامەڵەی لەگەڵدا نەكرێت، دوور نییە تەواوی ناوچەكە بەرەو كارەساتی وێرانکەر هەنگاو بنێت. 
ئەوەتا لایەنەکانی هەرێمی كوردستان لەناوخۆدا ناتەبان، لە نێوان حزبە سیاسییەكان و جەماوەر و حكومەتەكەشی لەلایەكی ترەوە.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان  بۆتە کێشەی سەرەکی ئەمڕۆ كە تەنها پ.د.ک رێگرە لەبەردەم ئەنجامدانیدا، بەبیانووی ناڕەوا كە دوور نییە بەهۆی دواكەوتنی ئەو هەڵبژاردنەوە تەواوی شەرعییەتی هەرێمەكەش بكەوێتە بەر مەترسی. 
ئەمە سەرەڕای كێشەی ئابووری و مووچە و ئەمنی، کە هەموویان مەترسین بۆ سەر هەرێم. 
ئەمەش بەهۆی ملنەدان و  تاكڕەوی و خۆبەزلزانینی لایەنێکی ناو حکومەتەوە دێت. 
سەردانی سەرۆك باڤڵ بۆ ئەمریكا هۆکارە بۆ لەنزیكەوە لێكتێگەیشتن لە نێوان یەكێتی و ناوەندەكانی بڕیار لە ئەمریكا و روونكردنەوەی سیاسەت و تێڕوانینە نوێكانی یەكێتی بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێم و عیراق. بەشێوەیەك كە ی.ن.ک لایەنگری دانوستانی بونیاتنەرانەیە لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و هێنانەکایەی سەقامگیری سیاسی و ئابووری.
ی.ن.ک لایەنگری سیاسەتی گەڕانەوەیە بۆ بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكانی لەگەڵ هەرێم بە گفتوگۆی سەردەمییانە. 
بۆیە ی.ن.ک پشتئەستوور بە بنەما نەگۆڕەكانی برایەتی و ئاشتی و تەبایی لەنێوخۆی هەرێم و عیراق و ناوچەكە دەجووڵێتەوە و لایەنگری ئاشتی و سەقامیگری و كاری پێكەوەییە بۆ چەسپاندنی دیموكراسیی راستەقینە و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە رێگەی هەڵبژارندێكی پاك و بێگەردەوە، بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی ناو هەرێمی کوردستان.

وتارەکانی نوسەر