ئێمه، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ین، كه مامۆستاكانمان، له یه‌كه‌م هه‌نگاوی رووكردنه فێربوونەوە، وا ده‌هاتنه به‌رچاومان په‌یامبه‌ری گه‌یاندنمانن به سبه‌ینێیه‌ك، له‌و یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌دا خه‌ونی ره‌نگاوڕه‌نگ بوو، بۆیه له‌وسه‌ره‌تایەدا، هه‌ستمان ده‌كرد ته‌نیا «مامۆستا» هۆكاری به‌دیهێنای ئه‌و خه‌ونانه‌ن، ئێستاش، عه‌سری ته‌كنه‌لۆژیای (كۆنكرێتی بێ رۆح) ناتوانێ ئه‌و هه‌سته گه‌رمه پڕ له رێزه سارد بكاته‌وه، بۆیه كه ماموستاكانمان به م هەستەوه دەبینین، بەچاوی رۆح هەست دەكەین قەرزارباریانین .
لە بیرمە، مامۆستای نەمر «ع . ع . شەونم»، بەر لەوەی ماڵئاوایی لەدنیا بكات بەو رۆح و روانینەوە چومە خزمەتی. ئێواره‌ی 25 ی نیسان 2018 بوو، هه‌ردوو به‌رهه‌مه چاپكراوه تازه‌كه‌مم «راگه‌یاندن و سه‌رده‌م و رۆژژمێری رۆژنامه‌نووس»م هه‌ڵگرتوو چومه زیاره‌تی مامۆستای گه‌وره‌ی زیاتر له‌نه‌وه‌یه‌كی قۆناغی په‌ره‌وه‌رده و فێركردنی نه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ، شاعیری نیشتمان و خه‌ڵك، هونه‌رمه‌ندی رۆحی عه‌شق و ئاوازی هه‌ست بزوێنه‌ر، مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا (ع . ع شه‌ونم ).
به‌قه‌ده‌ر گه‌وره‌یی میژووی پڕشكۆی، به ته‌وازوعێكی جوامێرانه‌ی نموونه‌ییه‌وه پێشوازیكردین و له ماڵه ئاوه‌دانه‌كه‌یدا به دڵ و رووكراوه‌یی نمونه‌یی، لای دانیشتین و ساتێكی جوانمان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌گه‌شه‌كانی دوێنێی جوان، جوانی و كاریگه‌ری وشه، جوانی و كاریگه‌ری سروود و ئاواز و گۆرانی: (جه‌ژنه جه‌ژنی كوردستانه / جه‌ژنی نه‌ورۆزه... به‌تیشكی ئاگردە‌نووسم جه‌ژنه پیرۆزه) و (هاتم ...هاتم... به‌سه‌ربه‌ستی هاتم... نه‌مزانی وا گرژ و په‌ستی... بێده‌ربه‌ستی ...هاتم). چاومان روونبوه‌وه، دوایی ئاهێكی پڕخه‌ممان هه‌ڵكێشا به‌رامبه‌ر به‌م رۆژگاره‌ی هه‌ڵپه، هه‌ندێ لایه‌نی به‌هاداری ژیانی ناشیرین كردووه، كه ترسناكترینیان كاڵبوونه‌وه‌ی سیله‌ی ره‌حمه له‌ناو كۆمه‌ڵ و بێ مه‌ڵامەتی ئیش به‌ده‌سته‌كان به‌رامبه‌ر ره‌نجی به‌زایه‌چووی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره هیلاكه! مامۆستا، له‌و ته‌مه‌نه پڕبه‌خششه‌دا بوو، بیر و قسه و هه‌ستی هێشتا تیشكی ژیانی پڕهیوای ده‌رسی جوانی به ئێمه ده‌به‌خشێ .
دوا قسە :
تەكنەلۆژیا، لەژیانی بەشەریەتدا سەركەوتووە لەوەی شوێنمان لە سەر ئەرز دیاری بكات، ماوەتەوە بۆ تەكنیك بگەرێن شوێنامان لە ژیاندا دیاری بكات .