لاوێتی و گەنجکردنەوە

06:25 - 2024-05-27
ستران عەبدوڵڵا
216 خوێندراوەتەوە

ستران عەبدوڵڵا

یەكێتی بە لاوێتی دەستی پێكرد و بە سەركردایەتییەكی گەنجانەوە خەباتی جۆشدایەوە. سەرۆك مام جەلال بە شۆخی و توانجی فێنكەوە لە باسی رۆمانی (سەگوەڕ) دا ئاماژەی بەوەدا كە جگە لە خۆی ئەوانی تر هەمووی گەنج و لاو بوون. ئەو لاوێتییە لە تەمەندا بوو، لە بیر و ئەندێشە و هەروا لە خواستی گەورەی نەتەوەیی و نیشتمانیشدا بوو، بۆیە ستراتیژی كوردستانی و داوای مافی چارەنووسی گەلی كوردستان بوو. 
لاوێتی بووە هەوێنی قاڵبوون و گەورە بوون و ئەزموون پەیداكردن. بێگومان حوكمی زەمەن، دینامیكی بزووتنەوە و شۆڕشەكە، جارێكی تر باسی نوێبوونەوە، لاوكردنەوە  و گەنجبوونەوە هاتۆتەكایەوە. سەدەی بیست و یەكە و تیمی گەنجانەی خۆی دەخوازێت. بۆیە ئەم دوو دروشمەی یادی 49 ساڵەی یەكێتی و 48 ساڵەی شۆڕشی نوێ جوان و پوخت گوزارشت دەكات: 
- لاوان و گەنجان هەوێنی دەستپێكی خەبات و چرۆی دواڕۆژی یەكێتی و گەلەكەمانن.
- لاوان و خوێندكاران ناونیشانی نوێبوونەوەی بزووتنەوەی سیاسیی كوردستان و یەكێتیش سەنگەری ئاوەدانێتی.
جوان داڕێژراوە، فەقەت جوان پراكتیزەكردنی گەرەكە، چونكە تەنها و تەنها یەكێتی سەنگەری ئاوەدانی هەموو بیرۆكە جوانەكان و تاقیكردنەوە تازەكانە. تەنها یەكێتی چرۆی دواڕۆژی گەلەكەمان و ناونیشانی نوێبوونەوەی بزووتنەوەی سیاسی وڵاتەكەمانە. پێشتر زۆر هاتن و چوون، هەر یەكێتی خۆی لە كایەدا مایەوە و هەر خۆشی گرەو سەردەخات.

وتارەکانی نوسەر