مادەی هۆشبەر تیرۆری سەردەم

10:17 - 2024-06-11
شۆخان‎ عەبدوڵڵا ‌ سەمین
128 خوێندراوەتەوە

لەم گۆشەیەدا باس لە بڵاوترین و باوترین تاوانی سەردەم دەکەین کە  لە ناوەڕۆکی قانونی ژمارە(1) ی ساڵی (2020)  ( قانونی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکەرە عەقڵیەکان  لەهەرێمی کوردستان)دا هاتووە یەکێک لەتاوانە تەشەنەکراوەکان بریتین لە (بازرگانیکردن، بەرهەمهێنان، هاوردەو ناردەنی، دروست کردن، پشەسازیکردن ،بەدەرمانسازکردن)ی ڕێگە پێنەدراو و نا قانوونی کە هەم بە چەمک ڕوون کراونەتەوە هەر تاوانەکان و سزاکانیان خراوەتە ڕوو، کە هەموو ئەمانە ئاسانکارییەکی کاریگەرە بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەو قەڵاچۆکردنی.
 قانوونی ئاماژە پێکراو سزای تەمێکەرو کاریگەری بۆ ئەنجام دەر و بکەری تاوان داوناوە لەوانە:
ماددەی(26):
یەکەم ـــ هەر کەسێک یەکێک لەم کردارانەی خوارەوە ئەنجام بدات، ئەوا بە زیندانیکردنی هەتا هەتایی یان کاتی و پێبژاردنێک کە کەمتر نەبێت لە (30،000،000) سی ملیۆن دینار و زیاتر نەبێت لە (90،000،000)نەوەد ملیۆن دینار سزا دەدرێت :
1ــ ماددەی هۆشبەر یان کارتێکەری عەقلیی یان پێشینەی کیمایی، بەدەست هێنابێت یان دەستداری کردبێت یاخود کری بیتی یان فرۆشتبێتی یان رادەستی کردبێت یان وەری گرتبێت یان گواستبیتیەوە یان دەستی لێهەلگرتبێت یان ئاڵوگۆری پێکردبێت یان سەرفی کردبێت بەهەر سیفەتێک ، یاخود نێوەندگیری لە یەکێک لەو کردانە کردبێت، بەمەبەستی بازرگانی پێکردنی بەهەرشێوەیەک بێت .
2ــ ماددەی هۆشبەر یان کارتێکەری عەقڵی  بۆ بەکارهێنان پێشکەشی کەسی دیکە کردبێت  یان بەشدار بوبێت یان هاندەر بووبێت لەسەر بەکارهێنانی .
3ـ مۆڵەت درابێت بەدەستداری ماددەی هۆشبەر یان کارتێکەری عەقڵی یان پێشینەی کیمیایی بۆ بەکارهێنانی لە مەبەستێکی دیاریکراودا ، بەڵام بە پێچەوانەی ئەم مەبەستە رەفتاری پێکردبێت .
4ـ شوێنێکی بۆ بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر یان کارتێکەری عەقڵی بەرێوەبردبێت یان ئامادەکردبێت یان رەخساندبێت.
دووەم ــ هەر کەسێک بە مەبەستی بازرگانی پێکردن بە هەر شێوەیەک بێت، بەدەر لەو حاڵەتانەی یاسا مۆلەتی پێداون ماددەی هۆشبەر یان کارتێکەری عەقڵی یان رووەکێک لەو رووەکانەی کە ماددەی هۆشبەر یان کارتێکەری عەقڵی لێ بەرهەم دێت بەخاوەنی بووبێت یان بەدەستی هێنابێت یان دەستداری کردبێت یان کڕی بێتی یان فرۆشتبێتی یاخود رادەستی کردبێت یان وەری گرتبێت یان گواستبێتیەوە یاخود بە هەر سیفەتێک بێت یان نێوەندگیری لە هەر کردەیەک لەوانەی سەرەوە کردبێت بە بەندکردنی توند و بە پێپژاردنێک کەمتر نە بێت لە (15،000،000) پازدە ملیۆن دینار و زیاتر نەبێت لە (30،000،000) سی ملیۆن دینار سزا دەدرێ.

وتارەکانی نوسەر