دیموکراسیی فەقیر و لاوازە، بەڵام هێزی مەعنەوی وا تۆکمە و پتەوە ستەم و پیلان دەرقەتی نایەن.
لۆدێکی ئیقلیمی چەند بازنەیی لەسەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە، بەڵام چونکە لانی کەمی دیموکراسی لەم وڵاتەدا ماوە و هەناسەدەدا بەسەد پێچە بە دەورە دەرەقەتی نایەن.
پێنج کورسی کە متمانەی گەلی لە پشتە وەک کێو چەقیووە و کۆڵی نەداوە. ئێستا هەن دەڵێن خۆزگە زیاتر دەبوو، خۆزگە وا دەبوو، بەڵام ئەوەی هەشە باشە و یەکەمە ئەگەر چاکی بخەینەگەڕ.
تەبعەن دیموکراسی یەکێتی نەرم و نیان و کراوەیە، لەسەر تەرزی قەناعەتی کراوەی مام جەلالە. حەز لە بەشداری و بەشداریکردن و بەشداری پێکردن دەکاتەوە
بۆیە ناتوانن بیانووی لێبگرن. وەک قەڵایە دەوری ئاوەدانە و سەریشی بەرز.
گەمەکە ماویەتی، پیلان چەند سەرەیە و وەکیلی میللەتیش کە حزبە سەوزەکەیە، کۆڵی نەداوە و پێویستیش ناکات کۆڵ بدات.
دیموکراسی وایە، فەقیر و بەلەنگازە و کرمانجە، بەڵام سڕ و کۆد و پەنهانی هێز و تۆکەمەیی هەر ئەوەیە: خوا کۆدی نهێنی لە بەلەنگازەکانی خۆیدا شاردۆتەوە.