ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا ببوه باس و خواس، ئێستا بۆته واقیعێك كه توركیا خۆیشی ره‌نگه نه‌توانێ ره‌تی بكاته‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند، كه ئاماده‌كاریی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری سوریا ده‌كرێت بۆ ناوچه ئارامه‌كانی باكووری سوریا، به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه‌یه جێگه‌ی پرسیاره، به تایبه‌تیش ورده‌كارییه‌كان، له بابه‌تی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه كێ ده‌گرێته‌وه‌و كێ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
به پێی پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌ردۆگان پڕۆژه‌كه به‌و جۆره‌یه ده‌رفه‌ت ده‌درێت به یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری سوریا له‌وانه‌ی ئاواره‌ی شاره‌كانی توركیا بوون و به خواستی خۆیان ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه، پڕۆژه‌كه‌ش به پشتیوانی و هاوكاری رێكخراوه مه‌ده‌نییه توركی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌م قسانه زۆر مه‌ترسیدارن، چونكه به‌و پێیه بێت پڕۆژه‌كه نیشته‌جێ كردنی ئه‌و یه‌ك ملیۆن كه‌سه له 13 ناوچه‌ی باكوری سوریا ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌عزاز، جه‌رابلوس، ئه‌لباب، گرێ سپی و سه‌رێ كانی، له ریفی ئیدله‌ب و عه‌فرینیش 57 هه‌زارو 306 خانوو دروست كراوه، كه هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی گۆڕانكارییه‌كی دیموگرافی گه‌وره‌ن له ناوچه‌كه‌دا، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش هیچ هه‌ڵوێستێكی سیاسی و مرۆیی نییه.
ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێ دووباره به كارتی په‌نابه‌ران خۆرئاوا تووڕه بكات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاری نییه‌و پێشتریش چه‌ند جارێك به‌و كارته خۆرئاوای تووڕه كردووه، به تایبه‌ت ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا، ئێستاش ده‌یه‌وێ به‌و كاره‌ی كورد له ناوخۆی سوریا‌و ده‌ره‌وه‌ی سوریا تووڕه بكات، به‌ڵام توركیا خۆیشی باش له‌وه تێ ده‌گات، مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران كه شه‌قامی توركی پێ قاو ده‌درێت، یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی 2023 ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی حورییه‌تی توركیا راپۆرتێكی له‌باره‌ی چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه، داخۆ ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه به خواستی خۆیان ده‌بێت یان نا، یان كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆ كوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆ زێدی خۆیان، یان ده‌برێته شوێن و ماڵی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی سوریاوه كه له زێدی خۆیان ده‌ركراون، ئه‌وه سیاسه‌تی رۆژنامه‌كه‌یه‌و ئۆپۆزسیۆنیش تا ئێستا له‌م پڕۆژه‌یه بێده‌نگه، له كاتێكدا زۆر له‌سه‌ر توركیا‌و سوریاش ده‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه ده‌بێت به خواستی خۆیان بێت و ده‌بێ له گه‌ڕانه‌وه‌شدا بچنه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر لێی بوون، واته پێش هه‌ڵایسانی جه‌نگ، ئه‌و جه‌نگه‌ی كه توركیا ده‌ستی هه‌یه له قووڵكردنه‌وه‌و درێژكردنه‌وه‌یدا، قازانجێكی زۆریشی له یارمه‌تی ئاواره‌كانی سوریا كردووه.
پڕۆژه‌كه به گشتی جێگه‌ی مه‌ترسییه، مه‌ترسی بۆ ئێستا‌و داهاتووش هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه نابێ هیچ هاووڵاتییه‌كی سوریا قبووڵی بكات، ئه‌گه‌ر گه‌رانه‌وه‌كه به خواستی خۆیان نه‌بێت و به زۆر له شاره‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ و غازی عه‌نتابه‌وه بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ سوریا، ئه‌وا بێگومان پڕۆژه‌كه ده‌بێته كلیلێك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی دی به رووی شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا.
توركیا له چه‌ند ساڵی رابردوودا نه‌هامه‌تی زۆری به‌سه‌ر سوریادا هێناوه، هه‌ر له وێرانكاریی و داگیركاریی، ئێستاش گۆڕینی دیمۆگرافی تیادا ده‌كات، له هه‌موویشی خراپتر جیهان له‌م كرده‌وانه بێده‌نگه.