فه‌تحوڵڵا حسێنی
وادیاره له‌مپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌م ئاساییكردنه‌وه زۆرن، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه ئاشته‌وایی كۆتایی كاتی زۆر ده‌خایه‌نێت، هه‌رچه‌ند روس و توركه‌كه‌كان گه‌شبینن، بەڵام ئه‌سه‌د ره‌شبینه و له فێڵه‌كانی توركیا ده‌گات
له‌مپه‌ڕ و قورسایی زۆر له‌سه‌ر رێی به‌ناو ئاشته‌وایی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره هه‌یه، كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
*دژایه‌تی روونی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و نزیكبوونه‌وه بێ سووده، بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی. واشنتۆن پێیوایه ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه قه‌یرانی سوریا قووڵتر ده‌كاتەوە.
*روسیا وه‌كو جەمسەرێک له سوریا، به‌ته‌نها توانای سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆی نییه، له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی پارچه‌پارچه‌كراوی سوریا.
*ماوه‌ی گه‌یشتن به‌ئاشته‌وایی كاتی له‌وه زیاتری ده‌وێت، كه هه‌ردوولا خه‌ونی پێوه ده‌بینن و ده‌بێت پێشتر سوپای توركیا له هه‌موو خاكی سوریا بكشێته‌وه.
*چاره‌نووسی ناوچه داگیركراوه‌كان چۆن ده‌بێت، دوای كشانه‌وه‌ی سوپای توركیا و سه‌رله‌نوێ سه‌پاندنی هەژموونی دیمه‌شق له‌و ناوچانه وه‌كو سەرکردایەتییەکی نوێ.
*چاره‌نووسی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بیی ئیسلامی، دانیشتووی ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ و غازی عه‌نتاب دوای ده‌ستپێكردنی ئاشته‌وایی له‌نێوان ئه‌سه‌د و ئه‌ردۆغان چۆن ده‌بێت؟
ئه‌مه‌و چه‌ندین له‌مپه‌ڕی تریش هه‌ن، كه تا گه‌یشتن به شێوازێكی ته‌وافوقی له سوریا روونده‌بنه‌وه، دوای ده‌یه و نیوێك دوژمنایه‌تیی ئاشكرا له‌نێوان سوریا و توركیادا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یامه ئیجابیانه‌ی كه له ئه‌نقه‌ره‌وه ده‌درێن سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا، په‌یامی تر و هۆشداریی توندیی توركیاش گه‌یشتووه به ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بیی ئیسلامی، به‌وه‌ی ده‌بێت رازی بن به واقیعی نوێ كه له دیداره یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر دیداری ئه‌منی یان سیاسی بن و تا گه‌یشتن به كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیی ئه‌سه‌د و ئه‌ردۆغان، ره‌نگه كۆبوونه‌وه‌ی سێ یان چوارقۆڵیش به به‌شداری روسیا و ئێران بەڕێوەبچێت.
لای خۆیه‌وه روسیا په‌یامی خۆی روونكردۆته‌وه به‌وه‌ی: ئاشته‌واییه‌كی ده‌وێت به شێوازی «ئه‌ستانە» واتا به ئاماده‌بوونی ئێران، چونكه ئه‌و وڵاته ده‌ستی له سوریا ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر بۆ ئاشته‌وایی بێت یان بۆ جەنگ.
دوای 14 ساڵ دابڕان و ململانێ
دوای 14 ساڵ دابڕان و ململانێی نێوان سوریا و توركیا، هه‌ردوو حكومه‌ت په‌یامی ئیجابییان ئاراسته‌ی یه‌كتریی كردووه، بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، به‌ڵام پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌كه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی زۆرینه‌ی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی له‌و ناوچانه‌ی ئاڵای توركیای تیادا به‌رزده‌كرایه‌وه و دراوی توركی تێدا به‌كارده‌هات و هیوایان به ئه‌ردۆغان هه‌بوو، به‌وه‌ی ده‌یانگه‌یه‌نێته ئه‌و به‌هه‌شته‌ی ده‌یانه‌وێت.
لای خۆیه‌وه پێگه‌ی «میدل ئیستی به‌ریتانی» له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووە كه پێشكه‌وتنه‌كان به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان سوریا و توركیا، پاڵ به ئه‌مریكاوه ده‌نێت كه ستراتیژی خۆی بگۆڕێت و هه‌ڵوێستی جدی و توند بگرێته‌به‌ر دژ به‌و ئاساییكردنه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بۆ قه‌یرانی به‌رده‌وامی سوریا نه‌دۆزرێته‌وه.
میدل ئیست هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه کە واشنتۆن دژی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوپه‌یمانه‌كانێتی «وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات» له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا، میدڵ ئیست باسی لێدوانی رۆبه‌رت فۆردی باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكاشی له سوریا كردووه، كه جه‌ختی له‌وه كردبووەوه «ئه‌سه‌د زۆر لاوازتره له‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌مریكییه‌كان ببێته‌وه، به‌ڵام سوریا و توركیا پێكه‌وه كارده‌كه‌ن و ده‌توانن ئابڵوقه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بده‌ن».
له‌مپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌م ئاساییكردنه‌وه
وادیاره له‌مپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌م ئاساییكردنه‌وه زۆرن، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه ئاشته‌وایی كۆتایی كاتی زۆر ده‌خایه‌نێت، هه‌رچه‌ندە روسەکان و تور‌كه‌كان گه‌شبینن، بەڵام ئه‌سه‌د ره‌شبینه و له فێڵه‌كانی توركیا تێده‌گات، هەرچەندە ره‌نگه دواجار تێوه‌بگلێت له لێكتێگه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا به‌هۆی گوشارەکانی روسیاوه. سه‌ره‌تای ئاشته‌وایی و هێمنی و كۆتایی ململانێش له‌سه‌ر جوگرافیای سوریا روونادات و نایەته ئاراوه، له‌به‌ر نه‌بوونی ئاشته‌وایی ناوخۆیی و نه‌بوونی ئیراده لەلای گه‌لانی سوریا.
و/ گۆران فەتحی
پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا ئاسایی دەبنەوە؟