پەیامەكانی شام، پەیامەكانی رۆژئاوا

10:07 - 2024-08-26
فەتحوڵڵا حوسێنی
242 خوێندراوەتەوە

فەتحوڵڵا حسێنی

روبەڕوبوونەوەكانی ئەم دواییەی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و هێزەكانی رژێمی دیمەشق یەكەمجار نەبوون، بەڵام بە ئاڵۆزترینیان دادەنرێن، رژێمی دیمەشق هەوڵیدا پەیامێكی روون و ئاشكرا بۆ رۆژئاوا و هێزەكانی سوریای دیموكرات لە دێرەزۆر بنێرێت، دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی هەردوو لایەنی سوریا، بەتایبەت لەوكاتەوەی كە دیمەشق دەستیكرد بە گفتوگۆكرد لەبارەی بەرژەوەندییەكانی دەرەوەی لەگەڵ توركیا و پشتگوێخستنی بەرژەوەندییە ناوخۆییەكانی لەگەڵ كورددا.

 

دوای شەڕەكانی ئەم دواییە، كە بەنێوەندگیری روسیا كۆتاییان هات، پێویستە لەسەر رژێمی سوریا، دان بەوەدا بنێت، كە لە خۆرهەڵاتی فورات كارتی بەهێزی نییە و ناوچەكە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە

 

دوو هێزی سەر گۆڕەپانی سوریا
كەواتە لەوێ‌ دوو لایەن هەیە، لایەنی یەكەم: هێزەكانی سوریای دیموكرات كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە پاڵپشتی دەكرێت، كە لەهەوڵدایە بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئەمنی ناوچەكە، لایەنی دووەمیش: رژێمی سوریایە كە ئاڕاستەی شەڕەكەی بۆ شارەكانی سوریا و تێكدانی ئاسایش و ئەمنی ناوچەكەیە، وەك ئەوەی شەڕ لەگەڵ هێزەكانی دەرەوەی جوگرافیای سوریا بكات.
دۆخەكە بەرەو قەیران دەڕۆیشت و هەرلایەنە و هەوڵی سەپاندنی ئیرادەی خۆی دەدا بەسەر لایەنەكەی تردا، لەكاتێكدا باشتر دەبوو كە زمانی لێكتێگەیشتی هەردوولا بەهێزتر بكرایە، تا ئەوكاتەی هێزەكانی روسیا دەستوەردانی كرد بۆ چارسەری ململانێكە و دەستپێكردنی خولی نوێی دانوستان و وایکرد هەردوو لایەن بەرەوهێوربوونەوە رۆیشتن.

پەیامەكانی شام لەو شەڕە بریتیی بوون لە:-
*هێرشكردنەسەر هۆزە عەرەبەكانی لایەنگری هێزەكانی سوریای دیموكرات لە دێرەزۆر، سەرەڕای ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و هێزەكانی هاوپەیمانان كۆنتڕۆڵیان بەسەر ناوچەكەدا هەیە.
*راگەیاندنی روبەروبوونەوە وەك ئەوەی دژی میلیشیایەك بێت لە دەرەوەی وڵات هاوكاری بكرێت، لەكاتێكدایە  دەزانن كە دانوستانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و رژێمی سوریا بەهیچ شێوەیەك رانەگیراون و بۆ  ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە بەردەوامە.
*رووماڵكردنی رووداوەكان لەلایەن میدیاكانی رژێمی سوریا بەجۆرێك بوو، كە شەڕەكە هەوڵێك بووە بۆ دروستکردنی راپەڕینی هۆزە عەرەبەكان لەدژی هێزە كوردییەكان.

پەیامەكانی رۆژئاوا لەو شەڕە بریتی بوون لە:-
*عەقڵییەتی ساختەكردنی راستییەكان لەلایەن رژێمی سوریا، وڵاتی گەیاند بەو دۆخەی كە هەیە، وڵاتێكی لێکهەڵوەشاو، جوگرافیایەكی پارچە پارچە، گەلێكی داڕوخاو.
*شەڕی سەپاندن و شكاندنی ئیرادە كاتەكەی تێپەڕیوە، بەتایبەت دوای ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات گەمارۆی چوارگۆشەی ئەمنی حەسەكە و قامیشلۆیان داوە، گۆڕەپانەكەش بووەتە زیندانێكی كاتی بۆ بەرپرسانی رژێمی سوریا لە ناوچە كوردییەكان.
*راگەیاندنی ئەوەی كە رژێمی سوریا مافی ئەوەی نییە باس لە پاشكۆیەتی و جیابوونەوە بكات، لەبەر ئەوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییە ناوخۆییەكان نابینێت و خۆی بە ئەجێندای دەرەكییەوە بەهێز دەكات.

كارتی زۆر بەهێزیان هەیە
دوای شەڕەكانی ئەم دواییە، كە بەنێوەندگیری روسیا كۆتایی هات، پێویستە لەسەر رژێمی سوریا، دان بەوەدا بنێت، كە لە خۆرهەڵاتی فورات كارتی بەهێزی نییە و ناوچەكە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە كە كارتی زۆر بەهێزیان هەیە بۆ راگرتنی ئەو خۆبەزلزانینەی حكومەتی سوریا هەیەتی، روسیاش ئاگاداری ئەم راستییەیە و پێویستە سوریاش ئەوە بزانێت.
لەكاتی نەبوونی چارەسەری سیاسی و نەبوونی ئیرادەی دەولی بۆ چارەسەری قەیرانەكە، لێكتێگەیشتنی بەردەوامی هەردوولا لە دیمەشق دەبێتە هۆی چارەسەر و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت، یەكێك لە ئامانجە سەرەكییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات گەیشتنە بە رێكەوتنێكی ناوخۆیی لەگەڵ رژێمی سوریا، كە ئەوەی لەلایەن مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە راگەیەنراوە.
دوای شەڕەكانی ئەم دواییە، كە بەنێوەندگیری روسیا كۆتایی هات، پێویستە لەسەر رژێمی سوریا، دان بەوەدا بنێت، كە لە خۆرهەڵاتی فورات كارتی بەهێزی نییە و ناوچەكە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە.

وتارەکانی نوسەر