مەریوان مەسعود
(4)
״هه‌تا ئه‌م كاته ئه‌ده‌بی كورد به (مه‌فهومی) دراسه كه‌سێك نییه و نه‌بووه دراسه‌یه‌كی شامل و عیلمی شیعری كوردی كردبێ״
له‌م ماوه‌یه‌دا، له ئه‌رشیفی یه‌كێك له ژماره‌كانی رۆژنامه‌ی (ژین) كه له‌ساڵی 1962 له سلێمانی ده‌رچووه و پڕ خوێنه‌رترین رۆژنامه‌ی سه‌رده‌می خۆی بووه، بابه‌تێكی درێژی ئه‌دیب و خه‌باتگێڕی سیاسی و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره (حه‌مه‌ساڵح دیلان)م به‌رچاو كه‌وت، كه دیاره له‌به‌ر درێژیی بابه‌ته‌كه به دوو به‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ناوی (چۆن ئه‌ده‌بی كوردی دراسه بكه‌ین؟)، له‌م وتاره تێروته‌سه‌ل و ورده‌یدا كه من پێموایه ئێستاش ره‌خنه‌گرانی بواری ئه‌ده‌ب و شیعر پێویسته ئه‌م بابه‌ته به وردی بخوێننه‌وه، چونكه زۆر سه‌رنج و ره‌خنه و واقیعی ئه‌ده‌بی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له خۆگرتووه، كه به پرسیارێكی جه‌وهه‌ری ده‌ستپێده‌كات و (دیلان) ده‌پرسێت: چۆن ئه‌ده‌بی كوردی دراسه بكه‌ین یان راستتر چۆن شیعری كوردی دراسه بكه‌ین؟، هه‌ر خۆشی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و له ده‌قه‌كه‌دا ده‌ڵێت: « ئه‌وه‌ی ئاشكرایه هه‌تا ئه‌م كاته ئه‌ده‌بی كورد به (مه‌فهومی) دراسه كه‌سێك نییه و نه‌بووه دراسه‌یه‌كی شامل و عیلمی شیعری كوردی كردبێ، به‌ڵێ شیعری كورد (ترجمه) كراوه بۆ چه‌ن زمانێكی بێگانه چه‌ن (تعلیقاتێكی) له‌سه‌ر دراوه، جۆره‌ها ره‌ئی به‌رامبه‌ر وتراوه، هه‌ندێ ئه‌ڵێن جارێ باش ساغ نه‌بۆته‌وه كامیانه، پێشكه‌وتووه یان دواكه‌وتووه؟!».
د. دڵشاد عه‌لی: به‌هۆی گۆرانییه‌كانی دیلان-ه‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد (گۆران)ی شاعیریان ناسیوه
مامۆستا دیلان، له‌وتاره‌كه‌یدا، كه له ژماره‌كانی (1683 و 1688)ی ژین بڵاوبۆته‌وه، ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له به‌ناو ره‌خنه‌گرانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گرێت و پێی وایه وه‌كو پێویست شیكردنه‌وه و راڤه بۆ ده‌ق و شیعره‌كان ناكه‌ن و به‌ڵكو هه‌ڵسه‌نگاندێكی ساده و ساكار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا له بڕگه‌یه‌كی تری نووسینه‌كه‌دا، راشكاوانه ده‌ڵێت:
«گومانی تێدا نییه كه ئه‌ده‌بمان هه‌یه و ئه‌ده‌به‌كه‌مان پێویستی به لێدوانه، به‌ڵام كه هاتینه سه‌ر لێدوان ئه‌بێ به چ معیارێك بێین هه‌ڵی بسه‌نگێنین و رای به‌رامبه‌ر بده‌ین ئایا (خصائص و ممیزاتی) شیعر وزمانی عه‌ره‌بی بكه‌ین به معیاری شیعر و زمانی كوردی؟ مه‌سه‌لا كه پارچه شیعرێكی شاعیری هه‌ر گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی-مان هێنا سه‌ر ده‌سگای شیكردنه‌وه هه‌موو دراسه‌كه‌مان بریتی بێ له‌وه‌ی ئه‌م (شیعره نه‌زاكه‌تێكی تێدایه ئه‌وی تریان) فه‌نی به‌دیعی تیا به‌كارهاتووه ئه‌وه‌یان به‌لاغه‌یه ئه‌می تریان جناس و ته‌وریه‌یه ئه‌مه له‌ف و نه‌شری مشه‌وه‌شه ئه‌وه‌یان موره‌ته‌به ئه‌وه فه‌نی به‌یانه، ده‌ی.. ده‌ی هه‌تا هه‌موو شیعره‌كان ئه‌بێ به نه‌شره‌یه‌كی ده‌نگوباسی ته‌رجه‌مه‌كراو به نیسبه‌ت معیاری خصائص و ممیزاتی شیعری كوردییه‌وه یا كه هاتوو هاتیته سه‌ر كێش و قافیه له ده‌رگای ره‌خنه‌گرتنا بڵێی ئه‌م شیعره‌یان به مفاعل فعلات و ئه‌وی تریان به مفاعل فعلات كورت دێنێ له‌نگه، خواره!».
له وتاره‌كه‌یدا، حه‌مه ساڵح دیلان-ی نه‌مر، هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاوه ره‌خنه بگرێت و سه‌رزه‌نشتی نووسه‌رانی ئه‌و كاته بكات، به‌ڵكو خۆی چه‌ند نموونه‌یه‌كی له شیعره‌كانی مه‌وله‌وی، گۆران، حه‌مدی شیكردۆته‌وه و ره‌خنه‌یه‌كی زانستیانه و شرۆڤه‌یه‌كی وردی كردوون و چه‌ند نموویه‌كی هێناوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به خوێنه‌ران و رووناكبیران و ره‌خنه‌گرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بواری ئه‌ده‌ب و نووسین بڵێت، پێویسته ره‌خنه و شرۆڤه ئاوها بكرێت، نه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن به یه‌ك وشه و یه‌ك دێڕ كۆتایی بێت.
بۆ نموونه، دیلان ئه‌م به‌یته شیعره‌ی خواره‌ی مه‌وله‌وی، هێناوه‌ته‌وه و شیكردنه‌وه‌ی بۆ كردووه، به‌مشێوه‌یه:
«وه‌هاره‌ن، سه‌یره‌ن، سه‌وزی دیاران
نم كه‌وت نه‌دیده‌ش چون بێداران
مان رووكه‌شه‌كه‌ی: به‌هاره، سه‌یرانه، سه‌وزه‌ی قه‌دپاڵی شاخه‌كان كه به‌یانیان گرنگی هه‌تاو ئه‌كه‌وێته سه‌ر شه‌ونمی گیاكان له چاوی یه‌كێكی شه‌وبێداری خه‌و لێنه‌كه‌وتوو ئه‌چێ كه به‌یانیان فرمێسك زابێته چاوی. ئه‌گه‌ر هاتوو نم كه‌وت نه دیده‌ش چۆن شه‌وبێداران به (معیاری) (تشبیه) لێكدرایه‌وه ئه‌وه شیعره‌كه مجرد و رووت و ساده دێته به‌رچاو و گوێ، به‌ڵام سه‌رنجێك له شاخه‌كان بده‌ین له مانگی (گوڵان)دا كه مێرگی قه‌دپاڵه‌كان شه‌ونمی كه‌وتۆته سه‌ر و گزنگی هه‌تاو بریقه و ورشه‌نی پێ په‌یدا كردووه له‌چاوی شه‌وبێدارێك ئه‌چێ كه فرمێسك زابێته چاوی له‌به‌ر بێخه‌وی. كاك شه‌وبێدار؟ (شه‌وبێداری ئازاری دڵ، ئازاری چه‌وساندنه‌وه، شه‌وبێداری ده‌رد و مه‌ینه‌تی، شه‌وبێداری به ئاوات نه‌گه‌یشتن... هتد) لێره‌دا به‌لای كه‌مه‌وه سێ (سبب) دێته به‌رده‌ستمان كه بۆچی شه‌وبێداره؟
یه‌كه‌میان: (ناحیه‌ی انسانی) كه چه‌وساندنه‌وه‌یه
دووه‌م: ناحیه‌ی ته‌به‌قی كه ده‌رد و مه‌ینه‌ته
سێیه‌م: اجتماعی كه به ئاوات نه‌گه‌یشتنه
ئه‌مه بێجگه له عاملی ترس له خودا و وجدانیه‌ت، جوانی سروشت تێكه‌ڵكردن به هونه‌ری شیعر ئه‌بێ به (ابداع) كه ئه‌مه‌ش راسته‌و راست رۆمانتیكه له شیعری كوردیدا».
مامۆستا دیلان، هه‌میشه چ له بواری هونه‌ر بێت، چ له خه‌باتی سیاسی و چ له بواری به‌رفراوانی ئه‌ده‌ب و نووسین، هه‌میشه له‌و كه‌سانه بووه كه خاوه‌ن ره‌خنه و ده‌نگ و هه‌ڵوێست و بۆچوونی خۆی بووه، بۆیه هه‌رگیز بۆچوونه‌كانی له هی خه‌ڵكی تر نه‌چووه.
دیلان، له دوا چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانیدا، كه له رادیۆی كوردی به‌غدا له به‌رنامه‌ی (ئێوه و ئه‌م هونه‌رمه‌نده) له ساڵی 1988 له‌گه‌ڵی سازكراوه، له وه‌ڵامی یه‌كێك له‌پرسیاره‌كانی بێژه‌ره‌كه‌دا، كه لێی ده‌پرسێت: مامۆستا ئایا گۆڤار و رۆژنامه كوردییه‌كان به به‌رده‌وامی به‌رهه‌مه‌كانتان بۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه و هه‌قیان پێداون یاخود نه؟
له وه‌ڵامدا دیلان ده‌ڵێت: نه‌خێر گۆڤار و رۆژنامه‌كان لایه‌نی راستی و ره‌وانی و جێگا خۆگرتوویی هه‌موو كه‌سێ چ شاعیر بێت چ ئه‌دیب بێ نووسه‌ر بێت نه‌یداوه. كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك ده‌بینی كه قه‌ڵه‌میان به ده‌سته‌وه‌یه ته‌مه‌نیشیان منداڵ نییه، به‌ڵام ئێستا شتێكی وایان بۆ خوڵقاوه كه بتوانن بنووسن و ده‌ربڕن، یه‌كێك ده‌گرن به ده‌ست قه‌ڵه‌مه‌كه‌وه بۆی له‌سه‌ری بنووسن بنووسن بنووسن بێ بڕانه‌وه، كێیه ئه‌وه، ئه‌مه كه‌سێكه دۆستیه‌تی، كه‌سوكاریه‌تی، رابردوویه‌كی له‌گه‌ڵا هه‌یه. بۆیه تا ئێستا خۆم نه‌مدیوه حه‌قیقه‌تی شاعیرێ یان نووسه‌رێ به‌ته‌واوه‌تی راست كرابێته‌وه چ له گۆڤاره‌كاندا یان له رۆژنامه‌كاندا؟.
د. دڵشاد عه‌لی مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی زمان، كه هاوڕێی ته‌مه‌نی حه‌مه‌ساڵح دیلان بووه، له نووسینێكدا، له‌باره‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه پێی وایه دیلان ده‌نگخۆشێكی ناسراو بوو، هه‌روه‌ها پێی وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیلان شیعره‌كانی (گۆران)ی ده‌كرده گۆرانی، بۆیه ئه‌مه‌ش وایكردبوو كه گۆران له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بناسرێت، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: «به‌هۆی گۆرانییه‌كانی دیلان-ه‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد (گۆران)ی شاعیریشیان ناسیوه«.