لە شاخەوە بۆ حکومڕانی

09:42 - 2024-09-24
دانـا لوقـمان بـۆتـانی
322 خوێندراوەتەوە

دروشمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی لە هەرێم نوێ نییە، بەڵام دەیەوێت لەم قۆناغەدا جیاوازتر و حکومڕانیێکی نمونەیی پێشکەش بکات و حکومەتی هەموو لایەنە سیاسییەکان بێت و بەبێ جیاوازی رۆڵی خۆیان بگێڕن.
كۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دوو دڵ نین لە هەڵبژاردنی یەکێتی و بەرنامەی یەکێتی، چونکە لە رابردوو تەنها ماوەیەکی کەم حکومڕانی بەدەستی یەکێتییەوە بوو زۆرترین گۆڕانکاری دروست بوو ، زۆربەی خانووە قوڕەکان ئـاوەدانکرانەوە و پێشینەی خانوو و هاوسەرگیری، بەرنامەیەکی سەرکەوتوبوو بۆ فراوان بوونی کۆمەڵگا و بەرەو پێشچوونی .

 

لەمڕۆوە زۆرترین چاو لەسەر سەرۆک باڤڵ تاڵەبانی و ھەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانی و پێشکەشکردنی زۆرترین خزمەت بە ھاووڵاتیان

 

رۆژانە دەبینین دەباشان بووەتە شوێنی گفتوگۆکردن و چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە و عیراق و هەرێمی کوردستان ، سەردان بۆ لای سەرۆک باڤڵ تاڵەبانی نیشانەی ئـەوەیە ڕۆلێکی گرنگی هەیە لە چارەسەرکردن و ئـاراستەکردنی رەوتی رووداوەکان، چونکە ئـەمڕۆ نەک تەنها کادر و یەکێتییەکان، بەڵکو زۆربەی ناوەندە ئـەکادیمییەکان لەناوخۆ و دەرەوەدا چاویان لەسەر هەنگاوەکانی سەرۆک بافڵ هەڵخستووە.
لەم قۆناغەشدا یەکێتیی زۆرترین هەنگاوی نا بۆ یەکخستنەوەی نێوماڵی خۆی و یەکگوتاری سیاسی، هەروەک بینیمان چۆن کورد بەهێزەوە گەڕایەوە کەرکوک و نەینەوا، ئـیتر ئـەو مەترسیانە نەما کوردی ناوچە کێشە لەسەرەکان هەست بە مەترسی بکەن و رووبەڕووی تەحەدییات ببنەوە، چونکە سیاسەتی یەکێتیی بۆ حکومڕانی گشتگیرە و بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو لایەنەکان و پێکهاتە جیاوازەکان دەکات .
لەمڕۆە زۆرترین چاو لەسەر سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و هەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی و پێشکەشکردنی زۆرترین خزمەت بە هاووڵاتیان، چونکە ئـەزموونی یەکێتی لەحکومڕانی پێویستی بە دووبارە کردنەوە هەیە، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و بەرەو پێشبردنی هەرێمەکەمان .

وتارەکانی نوسەر