وای دەڕوخێنین نەبێتەوە و نەناسرێتەوە

09:13 - 2024-09-30
ستران عەبدوڵڵا
117 خوێندراوەتەوە

ستران عەبدوڵڵا

ئیتر بۆ دواوە ناگەڕێینەوە، لە شوێنێک ناوەستین، شەمەندۆفەری یەکێتیی بێوچان بەرەو پێشەوە دەڕوات تا دەگاتە دوا مەنزڵ کە مەنزڵی حکومەتێکی تازەی بەرپرسیار و خزمەگوزار و مووچەدەرە نەک (مووچەخۆر).
لەم رێیەشدا هەموو بەربەستەکان دەڕوخێنین و تەختدەکەین، هەموو بێدادی و بێڕێزی و بێزارییەک چارەدەکەین.
کابینەی دوای ئەمە هەر بەژمارە دەیە، دەنا شتێکی جیاواز دەبێت، شتێک دەبێت بۆ هەرێمێکی سەرتاسەری تازە و وێستگەیەکی نوێ دەبێت لە ئەزموونی حوکمڕانی کوردستان حکومەتێکی سەوز و ئاوەدان کە وەک سەرۆک بافڵ وتەنی، خزمەتکاری خەڵکەکەی خۆمان دەبێت، لاوەکانمان لە دەستی ڕاناکەن و خاکەکەی هەڕاج ناکرێت و داهاتەکەی بۆ گیرفانی بنەماکەیەک قۆرخ ناکرێت و نەوت و گازەژەی بە نرخی هەرزان نافرۆشرێت.
بۆ ئەمە جگە لە پشتیوانی گەل و دەنگی گەل هیچ سەرمایەیەکمان نییە. ئەوەی هەیە گەلێک شایان و سەربەرزە کە هەموو شتێک بەو سەردەخەین.

وتارەکانی نوسەر