رێبوار ستار
لەسەرەتای هەفتەی یەكەمی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، هەر حزب و لایەنێك بە شێواز و پلان و بەرنامەی حزبەكەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات بۆ لیستەكەی.
كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، یەكێكە لەو لایەنانەی كە بە باشترین شێوە خۆی ئامادەكردووە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و پلان و بەرنامەیەكی تۆكمە و هەمەلایەنەی داڕشتووە.
ئامانجی سەرەكیشی لەمە وەك لە دروشمە سەرەكییەكەدا هاتووە، كۆتایهێنانە بە دەسەڵاتی خۆسەپێن كە دروشمێكی بەهێز و یەكلاكەرەوەیە و ی.ن.ک نایەوێت تەنها بە دروشم نەبێت و ئامانجیەتی بیكاتە واقع، چونكە ئەم دۆخە خراپ و ئاڵۆزەی لە کوردستان هەیە و جێگەی نیگەرانی هەموو خەڵكە، دەبێت كۆتایی بە حکومەتی قۆرخكار و خۆسەپێن و نادادپەوەر بهێندرێت و حكومەتێك لەدوای هەڵبژاردن دابمەزرێندرێت كە خزمەتگوزار بێت و بۆ هەموو خەڵك بێت.
حکومەتی سەقامگیری و خزمەتكردن بێت بەبێ جیاكاری لەنێوان شارەكان، هەنگاوێك بێت بۆ كۆتاییهێنان بە گرفتی مووچە و دادپەروەر و شەفاف بێت.
ئەوەی راستیشە ئەم هەموو گۆرانكارییانە تەنها و تەنها بە سەرۆك بافڵ و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكرێت، هەر بۆیە لە كەرنەڤاڵێكی گەورەی جەماوەریدا، یەكێتی بە ئامادەبوونی سەرۆك بافڵ، یەكەمین بانگەشەی بۆ كاندیدەكانی و بەشێک لە جەماوەرەکەی رێكخست، لەو كەرنەڤاڵەدا سەرۆك بافڵ تەئكیدی كردەوە تاكە هێز بتوانێت كۆتایی بەم دەسەڵاتە شكستخوارد و خۆسەپێنە بهێنێت تەنها یەكێتییە لە سلێمانییەوە هەنگاوە گەورەكە بەرەو هەولێر دەنێنین و هەولێر هی خۆمانە.
ئەوەی لەو كەرنەڤاڵە فراوانە جەماوەرییەدا دیار بوو، ئێستا خەڵكی ئومێدی گەورەی بە سەرۆك بافڵ و یەكێتی هەیە، جارێكی تر كۆمەڵانی خەڵك ئامێزی پشتیوانی خۆیان بۆ یەكێتی كردۆتەوە و یەكێتیش بەڵێنی داوە هەرگیز جێیان نەهێڵێت و هەمیشە پێكەوە دوانەیەكی تەواوكەری یەكبن، بۆیە ئەو ئومێدە گەورەیە تەنها یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، كەرنەڤاڵە فراوانەكەی یاریگاكەی سلێمانییش، كەرنەڤاڵی هەستانەوە و بەهێزتركردنی یەكێتییەكەمان بوو.