گەڕانەوەی هاوسەنگیی هێز

10:28 - 2024-10-13
سەریاس محەمەد سەلیم
486 خوێندراوەتەوە

حزب و لایەنە سیاسییەكان سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن و گەیاندنی بەرنامەی خۆیانن بە خەڵك، بەڵام ئەوەی كە گرنگە دوای هەڵبژاردنە، لەدوای پێكهێنانی حكومەت تا چەندە بەڵێنەكانیان جێبەجێدەكەن، چونکە ئەمە پرسیارێکە لای هەموو دەنگدەرێک هەیە. 
گەڕانەوەی هاوسەنگیی هێز و بەشداریی لە حکومڕانیدا، دەنگدان دەیهێنێتەکایەوە و سەرجەم حزب و لایەنەكان بەپێی مافی ئەو دەنگانەی بە دەستی دێنن، پۆست و پێگەی خۆیان وەردەگرن و پارسەنگی هێز راستدەكرێتەوە. 
كام لایەن دەتوانێت تەزاووی هێز راستکاتەوە؟ 
بێگومان ئەمە بە لایەنێك دەكرێت كە پێشینەی هەبێت لەگەڵی، كاری پێكردبێت كە ئەویش تەنها یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە كە لە حكومەتی خۆجێی سلێمانی و پێكهێنانی حكومەتی تازەی كەركوكدا كاری پێكردووە، وەك حزبێكی سۆشیال دیموكرات باوەڕی تەواوی بە دەنگدان و مافی خەڵك هەیە و هەر لەسەر ئەو بنەمایەش سەرجەم لایانە سیاسییەكانی كەركوك كە بەشداریی هەڵبژاردنیان كرد بە پێکهاتە جیاوازەكانیشەوە، ماف و پۆستەكانیان بۆ دیاریكراوە بەپێی ئەو دەنگانەی كە بەدەستیانهێناوە. 
كاتێك براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە و سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بەشداریی پێدەكات لە حكومەتێكی بنكە فراواندا، ئەمە ئەوپەڕی رێزگرتنە لە مافی دەنگدەر كە تەنها لە یەكێتی چاوەڕێ دەكرێـت، نەك تەنها دەسەڵاتێكی كارتۆنی كە لە کابینەی نۆدا، دراوە بە چەند لایەنێك تەنها بۆ چاوبەستكردن و لە واقعدا هیچ دەسەڵاتێكیان نییە.  

 

ئەوە یەكێتییە مافی هەموو ئەوانەش دەپارێزێت كە لەگەڵی نین و رێز لە بیروڕای جیاوازیان دەگرێـت، بۆیە پێویستە دەنگدەر، ژیرانە رەش و سپی جیابکاتەوە 

 

ئەوە یەكێتییە مافی هەموو ئەوانەش دەپارێزێت كە لەگەڵی نین و رێز لە بیروڕای جیاوازیان دەگرێـت، بۆیە پێویستە دەنگدەر، ژیرانە رەش و سپی جیابکاتەوە و دەنگی پێبدات، بۆ كۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی تاكلایەنە كە هیچ رێز بۆ دەنگدەرانی تر دانانێت و دەیەوێت وەک پێشتر بە زۆرینەیەكی ساختە، لە پەرلەمان زۆرینە بۆ خۆی ببات و هیچ حسابێك بۆ حزبەكانی تر نەکات.
بۆیە لەمەودوا دەبێت جگە لە دەنگدەران، سەرجەم حزب و لایەنەكانی تر، دڵخۆش بن بە بەهێزبوونی پێگەی یەكێتی لە حكومەتی داهاتوودا، چونكە دڵنیا دەبن لە ماف و پۆستەكانی خۆیان كە دەتوانن لە رێگەیەوە ئەو بەڵێنانەی بە دەنگدەرانیانداوە جێبەجێی بكەن.
ی.ن.ک پێشەنگە لە دیموكراسیدا، دادپەروەری، یەكسانی، رێزگرتن لە بیروڕای جیاواز، وەك ئەوەی كە بینیمان لە چەند رۆژی رابردوو لە كۆنگرەی ساڵانەی حزبە سوشیال دیموكراتەكانی جیهان، سەرۆك بافڵ و یەكێتی بوو بە نوێنەری ئەو رێکخراوە لە خۆرهەڵاتی ئاسیا و ئەفریقا لە نێوان 119 حزبی ئەندامدا. 
ئەمە بە تیروپشك نییە، بەڵكو دەرەنجامی سیاسەت و كاركردنی ئەم چەند ساڵەی یەكێتییە كە بۆتە جێگەی سەرنجی ئەو حزب و لایەنانە کە وەك حزبێكی دیموكراسیخواز خزمەت بە خەڵك و نەتەوەی خۆی دەكات. تەنها یەكێتییە دەتوانێت تەرازووی هێزی سیاسی رابگرێت و راستیبكاتەوە.
مافی سەرجەم لایەنەكان بپارێزێت، كەواتە سەربەرز بە ئەی هەڤاڵی یەكێتی، ئەوەتا یەكێتییەكەت خەمی هەموو لایەنە سیاسییەكانی تریشی خستۆتە سەر شانی خۆی و ئەوەی كە دەیڵێت جێبەجێی دەكات. 

وتارەکانی نوسەر