ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئێستا له‌وه دڵنیابوونه‌ته‌وه كه ته‌وتین پرۆژه‌ی خزمه‌تكردنه به مووچه‌خۆر نه‌ك پرۆژه‌ی به حزبیكردن و ئامانجی كۆدكردنی مووچه‌خۆربێت
زانایانی ده‌روونناسی و له سه‌رووی هه‌مووویانه‌وه (د. یوری ریوڕیكۆف)ی خاوه‌ن كتێبی (خۆشه‌ویستی و وزه‌ی ده‌روونی) باس له‌وه ده‌كات چۆن گه‌شبینی و هیوا له‌لای مرۆڤ دروست بكرێت و وا له مرۆڤ بكرێت له دۆخی گه‌شبینیدا هیچ پاڵنه‌رێكی دیكه نه‌یباته‌وه بۆ نائومێدی و ره‌شبینی و هه‌میشه هێزی ئه‌رێنی تێیدا گه‌شه بكات، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت كه ئه‌و كاره‌ی ده‌خرێته خزمه‌ت مرۆڤه‌وه ته‌نها خزمه‌تكردنی مرۆڤ بێت و هیچیتر، ده‌توانین ئه‌م دیده ده‌روونناسییه بگوازینه‌وه بۆ جیاوازیكردن له‌نێوان پرسی (هه‌ژماری من) و (ته‌وتین).
له‌دوای وتاره یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له باره‌ی راگرتنی كاره‌كانی هه‌ژماری من! و كاركردن بۆ (ته‌وتین) له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، ده‌ركه‌وت ئه‌و وتاره وتارێكی راگوزه‌ر نییه كه له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی زه‌مه‌نی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی ده‌نگداندا ئه‌ویش كۆتایی بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و ورده شه‌پۆله به‌هێزانه‌ی دڵخۆشی و گه‌شبینی كه ئه‌م وتاره له ناوچه‌كه‌دا دروستی كردووه، گوڕوتینێكی نوێی به هاووڵاتیان به‌خشیوه كه به هیواوه له پرۆسه‌ی ته‌وتین بڕوانن و له‌وه تێبگه‌ن كه وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌ك هه‌ر قسه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌ك روونه (هه‌ژماری من) له بناغه‌دا گه‌شبینی مرۆڤی كورد و به‌تایبه‌ت مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌بووه و پاڵنه‌رێكی سیاسی، حزبی، تاكه‌كه‌سی له پشت پرۆژه‌كه‌وه هه‌بووه، ئه‌و ژماره زۆره‌ی مووچه‌خۆر كه تا ئێستا (هه‌ژماری من)یان پڕنه‌كردۆته‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ترسیان له مه‌رامه‌كانی پشت پرۆژه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام (ته‌وتین) پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی، ئه‌منی و بڕوا پێكراوه و متمانه بۆ مووچه‌خۆر ده‌گێڕێته‌وه و نیه‌تێكی سیاسی و كه‌سی له پشت نییه جگه له‌وه‌ی مووچه‌خۆران مووچه‌كانیان له رێگه‌ی بانكه‌كانی رافیده‌ین و ره‌شیده‌وه وه‌ربگرن و له‌ده‌ستی تاكه‌كه‌س و تاكه حزب ده‌رده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه پرۆسه‌ی ته‌وتینكردن گه‌شبینی مووچه‌خۆران هه‌ڵبكێشێته سه‌ره‌وه و هه‌مووان له چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی لقه‌كانی ئه‌و بانكانه‌دا بن له سلێمانی.
گه‌شبینی مووچه‌خۆران هه‌ر له‌و جێگه‌یه‌دا نه‌وه‌ستا و كۆتایی نه‌هات كه سه‌رۆكی یه‌كێتی پرۆژه‌ی ته‌وتینی كرده ئه‌مری واقیع، به‌ڵكو كاتێك له رۆژانی رابردوودا فراكسیۆنی یه‌كێتیش له به‌غدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌و بانگانه كۆبووه‌وه و داوایانلێكردن لقه‌كانیان له سلێمانی بكه‌نه‌وه، هێنده‌یتر گه‌شبینی رووی له مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كردووه و ئێستا له‌وه دڵنیابوونه‌ته‌وه كه ته‌وتین پرۆژه‌ی خزمه‌تكردنه به مووچه‌خۆر نه‌ك پرۆژه‌ی به حزبیكردن و ئامانجی كۆدكردنی مووچه‌خۆربێت.