ئەمەش لای دادگای فیدراڵی یەکلا دەبێتەوە

11:51 - 2024-10-31
هیوا محەمەد
475 خوێندراوەتەوە

 

تەوتین واتا، کارمەند مووچەکەی بۆ دەخرێتە سەر حسابەکەی لە یەکێک لە بانکەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵی، ئەمەش گرەنتیی زیاتر دەبێت و پارەکانیان تیا ناچێت ئەگەر حکومەتیش بگۆڕدرێت


لە چەند مانگی رابردوودا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و زۆرێک لە حزبەکانی دیکەی هەرێم، داوایانکرد کە بەو یاسا کۆنانەی هەڵبژاردن، کار نەکرێت کە پێشتر بووە و پێویستی بە هەموار هەیە، چونکە یاساکان تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان لێی سوودمەند بوون، بەڵام ئەوان نەیانویست لە رێگەی دانوستانەوە ئەمە لەناو خودی هەرێمدا رێکبخرێتەوە، بۆیە ی.ن.ک ناچار بوو پەنای بردە بە دادگای باڵای فیدراڵی و لەوێوە یاساکان هەموارکرانەوە، هەرئەمەش بووە هۆکاری دواکەوتنی هەڵبژاردن.

بۆچی کەشی بانگەشە گەرم بوو؟
گۆڕینی شێوازی بانگەشەی یەکێتی، وایکرد هەموو لایەنەکان بە گڕوتینێکی نوێوە بێنە بانگەشەوە، جەماوەرێکی زۆری دەرەوەی یەکێتیش خۆشحاڵ بوون بەو لێدوانانەی کە لە سەرۆکی یەکێتییەوە دەیانبیست، (بە تایبەتی بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی هەژماری من)، ئەمەش وایدەکرد کە جارێکی تر هیوایان بە هەڵبژاردن ببێتەوە و بەشداریی بکەن لە دەنگداندا بۆیە بە رێژەی 72 ٪ بەشدارییان کرد کە ئەمەش رێژەیەکی باشە.
 زۆریی لیست و کاندیدەکانیش یەک لەو هۆکارانە بوو بانگەشەکە گەرمتر ببێت. 
ترسی پارتی لە شەپۆل و هەڵکشانی یەکێتی، ئەوانیشی خستە جووڵە بە جۆرێک نەک هەر سەرۆکی حزب و هەردوو جێگرەکەی، بەڵکو کەسانی دیکەی نزیک ئەوانیش دەگەڕان بەسەر شار و شارۆچکەکاندا.

یەکێتی ئەوەی دەیڵێت بە رێگەی یاسایی دەیکات
هەمواری یاسای هەڵبژاردن و نەمانی 11 کورسی کۆتایی شکڵی، سەرپەرشتیکردنی لەلایەن کۆمسیونی فیدراڵییەوە، سڕینەوەی نزیکەی 400 هەزار کەسی مردوو(زومبی)، کردنی هەرێم بە چوار بازنەی هەڵبژاردن، کاری یەکێتی بوون و هیوای دا بە خەڵک بەشداریی زۆرتر بکەن، چونکە پێشتر دەستەواژەی چوونە هەڵبژاردنێکەوە لەگەڵ پارتی 11 بەهیچ باو بوو.

بەڵێنی تەوتینی مووچە
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایگەیاند کە کار بە  هەژماری من ناکەن و هەوڵی بە نیشتمانی کردنی (تەوتین) مووچە دەدەن، ئەمەش لە هەفتەی یەکەمی دوای هەڵبژاردندا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و ئێستا بەردەوامە.
خەڵکی هەرێم بێزار بوون لە حکومڕانیی تاکڕەوی و جیاکاریی پارتی لە کابینەی نۆیەمدا، بۆیە لە مێژە بەو هیوایەن کە راستەوخۆ لە بەغداوە مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا پێبگات، بۆیە بە گەرمییەوە پێشوازیی لە بڕیاری یەکێتی دەکەن و چاوەڕوانن هەرچی زووتر کارە هونەرییەکان تەواو بکرێت بۆ ئەوەی چیتر چاوەڕانی مووچە نەبن، یان لەژێر بیانووی جیاجیادا لێیان نەدزرێت بە عینوانی پاشەکەوت و قەیرانی داراییەوە.
ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ و دارایی تووشی شۆک کردووە، ئەوەیە کە چۆن ئەمە لەدەرەوەی بڕیاری حکومەتی کابینەی نۆیەم دەکرێت؟ ئەمە پشتبەستە بە بڕیاری داداگای فیدراڵی و یاساییە، چونکە کابینەی نۆیەم تا ئێستا شەفافانە لەگەڵ بەغدا نەچۆتە پێش و راستییەکانی رادەست نەکردووە، بۆیە بەغداش بە ئاسانی و لە کاتی خۆیدا مووچە نانێرێت، بەڵام لەدوای تەوتینکردنی و دانپیادانانی لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە، ئەوا هەموو مانگێک بەبێ پێداچوونەوە مووچە دەنێردرێت. تەوتین واتا، کارمەند مووچەکەی بۆ دەخرێتە سەر حسابەکەی لە یەکێک لە بانکەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵی، ئەمەش گرەنتیی زیاتر دەبێت، و پارەکانیان تیا ناچێت ئەگەر حکومەتیش بگۆڕدرێت.
خەڵکییش ئەگەر تەوتینی دەوێت، ئەوا دەبێت رەچاوی ئەوەش بکات سەرەتا بە چەند کۆسپێکدا تێدەپەڕین و رەنگە کاربکاتە سەر پێدانی مووچە لەکاتی خۆیدا بۆ مانگێک یان دوان، بەڵام دواتر کە جێبەجێکرا ئیتر ئەو کێشانە نامێنن.

ئیتر کاتی پێکهێنانی حکومەتە
دوا ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندرا، ئەگەرچی گۆڕانکاریی نەکراوە لەگەڵ ئەو ئەنجامە بەراییەی کە راگەیەندرا، بەڵام گرنگییەکەی لەوەدایە کە ئیتر لایەنەکان دەستکراوە دەبن بۆ جووڵەکردن بۆ پێکهێنانی حکومەت، یەکێتی لایەنی دووەمی براوەیە لەسەر ئاستی هەرێم، ناچێتە هیچ دانوستانێکەوە لەگەڵ پارتی ئەگەر ئەو مەرجانەی هەیەتی جێبەجێنەکرێن، واتا نەمانی تاکڕەوی و گەندەڵی، هەنگاونان بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی خەڵکی هەرێم بێ جیاوازی، ئەگەر پارتی ئامادە بێت بەم ئاڕاستەیە، ئەوا یەکێتی هەرچی زووتر ئامادەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت.

وتارەکانی نوسەر