ستران عەبدوڵڵا
لە زاخۆوە بۆ كۆیە پۆلیس دەگوازنەوە تەنها لەبەر ئەوەی رەنگ و بۆی (یەكێتییا نیشتمانیا كوردستان)ی پێوەیە.
نەمانزانیوە حزبێكی رەسمی كە راپەڕینی رزگاریی كوردستانی بەرپاكردبێ و بەپێی یاسای حزبەكان لە كوردستان و عیراق هەیە و شەرعییە و ئەوە چەند خولە سەركۆماری وڵات دادەنێ و لە دوا هەڵبژاردنی هەرێمدا متمانەی دووقات كردۆتەوە، كەچی بۆ (دەفعی چاوەزار) پۆلیسی ئیزن دەدرێ.
لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی حزب نەفی دەكرێ، تەنها لەبەر ئەوەی وڵاتپارێزە، كە ئەو حزبە نە قاچاخە، لە ئەنقەرە بارەگای رەسمیی هەیە و تەنانەت حزبە توندڕەوەكانی توركیاش تەوقەی لەگەڵ دەكەن و كەیفیان بە دانوستانی هاتووە.
ئینجا دەشڵێن باوەڕ بكەن ئەمجارە بەڕاستمانە كە یەك حكومەتە و یەك پەرلەمان و یەك هێزی پێشمەرگەیە.
بەڵێ بێگومان مرۆڤ لە خەباتدا دەبێ گەشبین بێ و مكوڕ بێ لەسەر باوەڕ و متمانەی نیشتمانی، بەڵام پێدراوەكانیش گرنگن بۆ سیاسەت و ژیری و هەڵسەنگاندن.