ئەم رۆژنامەیە هەر لە سەرەتاکانی دەرچوونییەوە بانگەوازی ئەوە دەکات کە با راگەیاندن دەسەڵاتی چوارەم بێت و چاودێر بێت بەسەر دەسەڵاتەکانی دیکەوە
ئەگەر بگەڕێینەوە و بڕوانینە ژمارەکانی سەرەتا و ھەتا دەگاتە پێش شەڕی ناوخۆش، کوردستانی نوێ رۆڵی رۆژنامەیەکی نیشتمانی دەبینێت، بەبێ جیاوازی باسی سەرکردەکانی بەرەی کوردستانی دەکات و ھەنگاوەکانیان بەرزدەنرخێنێت.
بەشێکی تری ھۆشیاری و بابەتی دەستبردن بووە بۆئەوەی رای گشتی دروست بکات دژی ئەو گەندەڵی و راو رووت و بەقاچاخبردنەی ژێرخانی ئابووریی وڵات و داڕمانی ئابووری و قۆرخکاریی و بازرگانییە ناڕەوایەی لەو سەردەمەدا هاتە ئاراوە.
کوردستانی نوێ، ئەم رۆژنامە نیشتمانییە، ئەوەندە بەپەرۆشەوە لە خەمی نیشتمان و کوردپەروەراندا بووە، ئەگەر ئەو دەمە شەڕی ناوخۆ لێبگەڕایە و بەردەوام بوایە لەسەر ئەو رەوت و رێبازە، ئەوا هەرگیز خوێنەری کورد تووشی ئەو کێشمە کێش و بەربڵاوی و لەبیرکردنەی ھەستی نیشتمانی نەدەبوو، کە بەداخەوە نەوەیەکی دوایی راپەڕین بەهۆیەوە تووشی جۆرێک لە بێھیوایی بوون، ئەگەرچی خۆشبەختانە ئەو غافڵبوونە لە رەوتە نیشتمانی و نەتەوەییەکە نەیتوانی زاڵبێت بەسەر ئامانجی روونی رۆژنامەکەدا و لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەدا کوردستانی نوێ وەک رێبازی خۆی بووەوە بە سەکۆی بیری نەتەوەیی و نیشتمانی کە هێشتاش لەسەری بەردەوامە.
ئەم رۆژنامەیە هەر لە سەرەتاکانی دەرچوونییەوە بانگەوازی ئەوە دەکات کە با راگەیاندن دەسەڵاتی چوارەم بێت و چاودێر بێت بەسەر دەسەڵاتەکانی دیکەوە، لەو پێناوەشدا ھەموو بنەما و ئیتیکی کاری راگەیاندن سەردەمییانەی پەیڕەو کردووە و بەکەوتووەتە زەلکاوی زمان زبری و تۆمەتبەخشینەوەوە کەپێناوی فرۆشی زیاتر و بازاڕی خوێنەری زۆر و بۆردا.
بە چاوگێڕانەوەش بە مێژووە پرشنگدارەکەیدا دەبینین پەیامەکانی پڕن لە بانگەشەی ئاشتەوایی نیشتمانی و برەودان بە رووناکبیریی گشتی لەسەر رێبازی نیشتمانی و نەتەوەیی و گەشەپێدانی بیر و ھۆشیاری لەناو کۆمەڵگەدا و پشتیوانی و ھاوکاریی بەھرەداران و ھونەردۆستان و رێزگرتن و وەفاداری بۆ شەھیدان و تێکۆشەران.
بۆیە پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم ستاف و نووسەران و کارمەندانی ئەم رۆژنامە نیشتمانییە دەکەم کە هەمیشە لە خزمەتی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا بووە.