پێشێلكارییه‌كانی وڵاتانی دراوسێی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكه له عیراقی فیدراڵیی، دوای رووخانی رژێمی سه‌دام به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر فراوان بووه و به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن توركیاوه، كه هه‌م له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی وشكانییه‌وه، هه‌میش له‌رێگه‌ی بوردمانی تۆپ و فڕۆكه‌وه ئه‌و پێشێلكارییه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا جێگه‌ی مه‌ترسییه، هێرشه ئاسمانییه‌كان له رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان «درۆنه‌وه« ده‌كرێت، كه تا دوورترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان چووه له باشووره‌وه كه قه‌زای كه‌لاره له گه‌رمیان.
ده‌ستدرێژیی و پێشێلكاری
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه، ئه‌م وڵاته وای ده‌بینێت کە عیراق و وڵاتانی ناوچه‌كه له نموونه‌ی سوریا و هه‌تا لیبیاش، بێ هێزن و حكومه‌تی لاوازیان تێدایه، ئه‌مه چ جای ناكۆكی ناو ئه‌م وڵاتانه، هۆكارێكی تر هه‌وڵی فراوانخوازیی و دروستكردنی ناوچەی هەژموونە له و شوێنانە له‌لایه‌ن توركیاوه، كه بۆ عیراق و سوریا پارتی كرێكارانی کوردستانی کردۆتە پاساو و له لیبیاش بۆ پاڵپشتی هاوپه‌یمانه‌كانی له شه‌ڕی کارا‌باخیش لایه‌نگیریی ئازه‌ربایجانی كرد دژ به ئه‌رمینیا.
شتێكی تر كه توركیا پشتی پێ ده‌به‌ستێت رێكه‌وتننامه‌یه‌كی پێشووتره كه ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دامدا كردویه‌تی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، بۆ هاتنه ناوەوە بە قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر بۆ ناو خاكی عیراق، بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، به‌ڵام ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه له دوای 2003ه‌وه نوێ نەکراوەتەوە و هیچ کۆپییەکیشی ره‌وانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌كراوه، بۆیه هێزه عیراقییه‌كان و حكومه‌تی به‌غدا هێرشه‌كان به پێشێلكاریی ده‌بینن
جێ نیگه‌رانیی هێزه عیراقییه‌كانه
ئه‌گه‌ر ئێمه واز له وڵاتانی تر بێنین كه توركیا ده‌ستوه‌ردانی تێدا كردووه، ئه‌وا پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته زۆر زیادی كردووه له هه‌رێمی كوردستان، توركیا پێشتر چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كی دروستكردبوو له هه‌رێم و ماوه نا ماوه‌ش بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كانی ده‌كرد، به‌ڵام لەم چه‌ند ساڵەی دواییدا چه‌ندین هه‌ڵمه‌ت و پڕۆسه‌ی سه‌ربازیی گه‌وره و فراوانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كردووە له‌ژێر ناوی جیاجیادا، ژماره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانیشی رووی له زیادبوون كردووە، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه، كه قوربانی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه و بووه به‌هۆی سووتانی ره‌زو باخی هاووڵاتیانی ناوچه سنوورییه‌كان و هه‌روه‌ها چۆڵكردنی ده‌یان گوند، بۆردومانه‌كانیش ته‌نها ناوچه‌یه‌كی نه‌گرتۆتەوە، به‌ڵكو چه‌ندین ناوچه‌ی له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی كردۆته ئامانج.
ناوچه‌ی دووره ده‌ست له سنووره‌كانه‌وه
پێشتر سوپای توركیا و فڕۆكه‌كانی ناوچه‌كانی نزیك لە سنووری وڵاتهکە‌یان ده‌كرده ئامانج، به‌ڵام له چه‌ند مانگ و چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌و هێرشانه تا ناوچه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و كه‌لار گه‌یشتن له گه‌رمیان كه به سه‌دان كیلۆمه‌تر دوورن له سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، ئه‌وه‌ش بێ گوێدانه سه‌روه‌ریی خاكی عیراق و هه‌روه‌ها یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بێ ئاگاداركردنه‌وه یان گه‌ڕانه‌وه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق.
ناڕه‌زایی هێزه عیراقییه‌كان
به‌رده‌وامی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر خاكی عیراق، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ناڕه‌زایی زۆری هاووڵاتیانی له سه‌رجه‌م ناوچەکانی عیراق لێكه‌وتۆته‌وه، ئه‌وا ناڕه‌زایی هێزه جیاجیاكانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیشی لێكه‌وتۆته‌وه، هه‌رچه‌ند به‌شێكیان زاتی ئه‌وه‌ش ناكه‌ن، هیچ شتێك له‌و باره‌یەوه بڵێن.
ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ش ته‌نها له چوارچێوه‌ی ئیدانه و به‌یاننامه‌دا ماونه‌ته‌وه و حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به پێشێلكاریی بۆسەر سه‌روه‌ریی خاكی عیراق هه‌ژماری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش هیچ گۆڕانكارییه‌كی له هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره و هێرشه‌كانی دروستنه‌كردووه، كه هێرشه‌كانی زیاتر له‌سه‌ر شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری بووه، له‌پاڵ چه‌ند شوێن و ناوچه‌یه‌كی تر له هه‌رێمی كوردستان چڕ بۆته‌وه.
چۆنێتی چاره‌سه‌ر
پێویسته حكومه‌تی عیراق له رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی سه‌ر خاكه‌كه‌ی بدات، له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و پێشێلكارییانه به‌رامبه‌ر به خاك و سه‌روه‌ریی عیراق ده‌كرێـت و پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه كه داوا ده‌كات «رێز له سه‌روه‌ری وڵاتان» بگیرێت.
ئه‌گه‌ر نا هه‌وڵ بدرێت له رووی سیاسیی و ئابورییه‌وه، گوشار له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه دروستبكرێـت بۆ ده‌ستهه‌ڵگرن له پێشێلكارییه‌كانیانی به‌رامبه‌ر به عیراق.
بۆردومانی ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان لەلایەن فرۆکەکانی تورکیاوە