هێزێکی کاریگەر و پێشەنگ لە چاکسازی

10:20 - 2025-05-06
هاوژین شکور حەمید
103 خوێندراوەتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبێکە هەوڵیداوە گۆڕانکاریی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەهێز  لە بەرژەوەندیی خەڵک و هەرێمەکە بکات. لە بەردەوامیدا، نیشانی داوە کە بەشێوەیەکی هەستیار توانای دیاریکردنی قۆناغی نوێی سیاسی هەیە.
یەکێتی تواناکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ قۆناغی نوێی بەرەوپێشچوونی سیاسیی هەرێم بگونجێنێت. 
ئەمەش تەنها بە ناردنی پەیام و بانگەواز نییە، بەڵکو بە شێوەیەکی زانستی و پلان بۆدانراو، بۆ گەیاندنی هەرێم بە قۆناغێکی گەشەسەندووی پێشکەوتوو.
یەکێتی بڕیاری داوە لە هەموو قەبارەی حوکمڕانیدا، چاكسازیی بکات و پەیوەندیی نوێی لەگەڵ گەل و هەماهەنگیی لەگەڵ حزبەکانی تر، پەرە پێبدات.
لەسەر ئاستی عیراقیش، نیشانی داوە کە دەبێ هێزێکی پێشەنگ و بەرچاو بێت. لە پرسی ئەمنیشندا، یەکێتی رۆڵی گەورەی هەبووە لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق بە گشتی لە گۆڕانکارییە سیاسییەکاندا.
یەکێتی بە پشتبەستن بە رەخنە و گازندەکانی خەڵک خۆی پێشدەخات و نوێدەبێتەوە، خۆشی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر میللەت. ئەو حزبێکە پێیوایە پێگەی ئەو لەناو جەماوەردایە بۆیە پەیوەندیی بەهێز و راستەقینەی لەگەڵ گەلدا بە هەموو چین و توێژەکانەوە هەیە.
لە چوارچێوەی چاكسازیی ناوخۆییدا،  گرنگیی تایبەتی بە رۆڵ و بەشداریکردنی ژنان و گەنجان داوە. لە زانستەوە تا سیاسەت، توانیویەتی  بەڕوونی ئەو جۆری پەیوەندیدییە سیاسییە دروست بکات کە رێ بدات ژن و گەنجان پەیوەندیدار بن بە بەرەوپێشبردنی پرۆسەکان.
 ژنان، وەک هێزێکی کارا، بەشدارن لە بەرەوپێشبردنی سیاسەتی ناوخۆ، بەتایبەتی لە بواری چاكسازی، سەقامگیری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، رۆڵی بەرچاویشی هەبووە لە بەدیهێنانی ئارامیدا.
یەکێتی لە ئاستێکی بەرزی متمانەدایە، سەرچاوەی چاكسازی و نوێگەرییە بە کردار،  دەتوانێت رۆڵی هەبێت لە پێشخستنی رەوتی سیاسیی لە هەرێم و بیباتە سەر رێی داهاتوویەکی روون، لەڕیی سەپاندنی سەرەوەریی یاسا و هێنانەدیی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی.

وتارەکانی نوسەر