قەرەباڵغیی هاتوچۆ یەكێكە لەو كێشانەی رووبەڕووی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بووەتەوە، بە تایبەتی ناوەندی شارە گەورەكان و پێویستی بە ئاوڕلێدانەوە و چارەسەر هەیە.
هۆكارەكانی ئەو كێشەیە زۆرن، لەوانە:
1. زۆربوونی بێ نەخشە و پلانی ژمارەی سوارڕەوەكان.
2.. هەڵە لە نەخشەی ئاوەدانكردنەوە و شێوازی دروستكردنی رێگەوبانەكان و ئاڕاستەكردنی جووڵەی هاتوچۆدا.
3. كەموكوڕی لە ژێرخانی هاتوچۆدا، واتە ناهاوسەنگی لەنێوان زۆربوونی سوارڕەوەكان و كەرەستەكانی رێگەوبانەكاندا.
4.زاڵبوونی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەت و لاوازیی گواستنەوەی گشتی.
5. خەوشیی لە شێوازی ئۆتۆمبێل لێخوڕیندا و پابەندنەبوون بە یاسا و رێساكانی هاتوچۆوە.
6. كاركردن لەسەر رێگەوبان و رەوشی بیناسازی.
7. لاوازیی هوشیاریی هاتوچۆ و چۆنێتی بەكارهێنانی سوارڕەوەكان.
8. رووداوەكانی هاتوچۆ.
9. نەبوونی سیستمی پێشكەوتوو بۆ كاركردنی ترافیك لایتەكان بە شێوەیەك كە گیرخواردن روونەدات.
10. نەبوونی كەلتوری بەكارهێنانی شێوازی هاتوچۆی ژینگەپارێز و تەندروست، واتە بەپێ رۆیشتن و بەكارهێنانی پاسكیل و سكۆتەر.
بێگومان قەرەباڵغی كاریگەریی نەرێنی و ئاسەواری خراپی هەیە، لەوانە:
1. بەفیڕۆدانی كات و مانەوەی زۆر لەسەر رێگەوبانەكان.
2. پیسبوونی ژینگە ئەنجامی كاركردنی سوارڕەوەكان بۆ ماوەی زیاتر لە پێویست.
3. زیانی دارایی بە هۆی بەكارهێنانی وزە یان دواكەوتنی گەیشتنی كاڵاكان و راییكردنی كارەكانە.
4. زۆربوونی ئەگەری پێشهاتنی رووداوی هاتوچۆ.
5. گوشاری دەروونی و كاریگەریی لەسەر تەندروستی.
بۆ چارەسەركردنی كێشەی قەرەباڵغی هاتوچۆ ئەم چەند پێشنیارە دەخەمەڕوو:
1. كۆنترۆڵكردنی زۆربوونی سوارڕەوەكان لە سەر رێگەوبانەكان.
2. رووپێوكردنی ژێرخانی هاتوچۆ بۆ دیاریكردنی كەموكوڕی و خەوشییەكان و چارەسەركردنیان.
3. چاككردن و فراوانكردنی گواستنەوەی گشتی لە رێگەی بەكارهێنانی پاسی هەمەجۆری پێشكەوتوو و میترۆ و شەمەندەفەرەوە.
4. دامەزراندنی سیستمی هاتوچۆی زیرەك بۆ ترافیك لایتەكان و ئاڕاستەكردنی شۆفێران لە كاتی سەرهەڵدانی كێشەی هاتوچۆدا.
5. بەهێزكردنی هەڵمەتی هوشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و چەسپاندنی یاسا و رێساكان.
6. دانانی رێسای تایبەت بۆ ئەوەی بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە نەبنە مایەی سەرهەڵدانی قەرەباڵغی.
7. هاندانی بەكارهێنانی هاتوچۆی ژینگەپارێز.
8.دانانی رێسای تایبەت سەبارەت بە هێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ناوجەرگەی شاری و گرانكردنی پارككردن بۆ چەسپاندنی ئەو رێسایە.
شارەزای بواری هاتوچۆ