پ.د. یه‌حیا عومه‌ر ڕێشاوی*
جه‌نگی (ئیسرائیل – ئێران) جه‌نگێگی (سه‌ربازیی – ئابووریی – میدیایی)ه، دیاره میدیا وێڕای ئه‌ركه‌كه‌ی له گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاریی، له‌م جه‌نگه‌دا پانتاییه‌كی فراوانی گفتوگۆ و شرۆڤه‌كردن داگیر ده‌كات، به مانا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی (میدیا) رایه‌ڵێكه بۆ شرۆڤه‌كردنی پرسه جۆراوجۆره‌كان و شیكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و رووداوه‌كان، هه‌ر ئه‌م (میدیا)یه هه‌ندێك جار خۆی ده‌بێته (هه‌واڵ) و ده‌بێته (راپۆرت) و خۆشی ده‌بێته بواری گفتوگۆ و هه‌ڤپه‌یڤین و شرۆڤه كردنی به‌رده‌وام.
هه‌ربۆیه به‌رده‌وام له نێو كه‌ناڵه میدیاییه‌كان و له هه‌ناوی تێوره زانستییه‌كان و تێڕوانینی پسپۆڕاندا باس له سروشتی كاركردن و ماهییه‌تی میدیا و رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كرێت، باس له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌كانی ده‌كرێت، باس له شێوازی مامه‌ڵه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانی میدیا له‌گه‌ڵ هه‌واڵ و رووداو و زانیاریه‌كاندا ده‌كرێت، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه چاودێران و پسپۆڕانی بواری میدیا سه‌رنج و گۆشه‌نیگای خۆیان ده‌خه‌نه روو.
هه‌میشه میدیا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له هه‌ڵایسانی جه‌نگه‌كان و فووپێداكردن و جۆشدانی سه‌رباز و سوپا و هاونیشتمانیان هه‌یه، پڕوپاگه‌نده و ده‌نگۆ و جه‌نگی ده‌روونی وه‌ك چه‌كی كاریگه‌ر له پاڵ شمشێر و قه‌ڵغان و فیشه‌ك و مووشه‌كه‌كاندا به‌كارهێنراوه و به‌كار ده‌هێنرێت، له سه‌رده‌می شه‌ڕی رووبه‌ڕوودا بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی و ئامێری زیره‌كدا، میدیا و پڕوپاگه‌نده وه‌ك هاوشانی سوپاكان ئاماژه‌ی پێدراوه و له پاڵ ته‌رخانكردنی بودجه بۆ تانك و سه‌رباز و زرێپۆشه‌كاندا، بودجه‌ی قه‌به و گه‌وره‌ش بۆ رۆژنامه‌كان و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و میدیاكاران ته‌رخانكراوه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌م جه‌نگه‌ی نێوان (ئیسرائیل – ئێران) وه‌ك سه‌رنجی میدیایی، ده‌كرێت له چه‌ند خاڵێكدا پوختی بكه‌ینه‌وه:
1 - له‌م جه‌نگه‌دا دابه‌شبوونێكی میدیایی له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه (ناڕاسته‌وخۆ) پشتیوانی له ئیسرائیل و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه (ناڕاسته‌وخۆ) پشتێوانی له ئێران ده‌كه‌ن به‌دی ده‌كرێت، شێوازی رووماڵی وڵاتانی (پشتیوان – دژ) به هه‌ردوولا ئه‌و راستیه دووپات ده‌كاته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵێین له‌م جۆره رووداوانه‌دا (بێلایه‌نیی) ته‌نها ده‌بێته (تیۆر) و (خه‌ون) و (مره‌كه‌بی سه‌ركاغه‌ز) و له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵبوونی قووڵتری میدیا به كایه‌ی سیاسی و ئایدیای پشت كه‌ناڵه میدیاییه‌كان، رۆژ به رۆژ پرسی (بێلایه‌نیی میدیا) ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، پرسیار و گومانێك كه هه‌ندێك له پسپۆڕانی میدیای ناچار كردووه (بێلایه‌نیی میدیا) به قسه‌ی پڕوپوچ ناوزه‌د بكه‌ن !
2 - ئه‌م جه‌نگه و سه‌رجه‌م رووداوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشییه‌كان جارێكی تر شاشه‌ی تیڤیه‌كان ده‌كاته‌وه میوانی ماڵه‌كان و بینه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كاندا كه‌مێك ئاشت ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ژموونی میدیای نوێ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا زۆرجار باس له ئاوابوونی خۆری (ته‌له‌فزیۆن) ده‌كرێت و ئه‌و فه‌زایه وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی حه‌تمیی پیشان ده‌درێت، به‌ڵام كه رووداوه گه‌رمه‌كانی وه‌ك: جه‌نگ و هه‌ڵبژاردنه‌كان و جامی جیهانیی تۆپی پێ و رووداوه گه‌رمه‌كانی تری جیهان دروست ده‌بن، به جۆرێك له جۆره‌كان بینه‌ران ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای شاشه گه‌وره‌كه و به‌شێكی زۆریان له‌و ئامرازه‌وه چاودێریی رووداوه‌كان ده‌كه‌ن.
3 - په‌یوه‌ست به میدیای كوردی و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م جه‌نگه‌دا، دیاره جۆرێك له هه‌ڵكشان له بایه‌خدان به رووداوه جیهانییه‌كان به‌دی ده‌كرێت، راسته ئه‌م جه‌نگه ته‌نها چه‌ند فه‌رسه‌خێك له ئێمه دووره و شه‌ڕ له به‌ر ده‌رگامانه، به‌ڵام نكوڵیی ناكرێت كه هه‌ندێك له كه‌ناڵه میدیاییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رووماڵێكی ئاست به‌رز (له‌ڕووی ته‌كنیكیه‌وه) ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت وه‌ك سه‌رنج ئاڕاسته بكرێت، شێوازی رووماڵكردنه‌كه‌یه، كه هه‌ندێك جار په‌ڕگیریی تێدایه و وه‌ك بڵیی شه‌ڕه‌كه له هه‌ولێر یاخود له سلێمانییه!، به راده‌یه‌ك به‌شێكی زۆر له كه‌ناڵه میدیاییه‌كانی هه‌رێم پرس و قه‌یرانه قووڵه‌كانی هاووڵاتیان و سیستمی حوكمڕانی و قه‌یرانی مووچه‌یان (تاڕادیه‌كی زۆر) فه‌رامۆش كردووه و باس باسی جه‌نگی (ئیسرائیل – ئێران)ه، كه (به رای ئێمه) ئه‌مه‌ش جۆرێكه له ناهاوسه‌نگیی و زیاده بایه‌خپێدان به پرسێك، كه ره‌نگه پریشكه‌كه‌ی به‌ر ئێمه یكه‌وێت نه‌ك خودی ئاگره‌كه !
4 - له روانگه‌ی ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه، گرنگه ده‌زگا میدیاییه‌كان و میدیاكاران (هه‌واڵه‌كان) به (بۆچوونه‌كان)یان تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن و به‌رده‌وام ئاگایان له ئیتیك و ئاكاره میدیاییه‌كان بێت، ئه‌مه‌ش ده‌مانبات بۆ رۆحی كاری میدیایی، كه بریتییه له چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی ئاڵتوونیی (به‌رپرسیارێتی)، ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی كه كاری میدیایی له ریكلام و پڕوپاگه‌نده جیا ده‌كاته‌وه و سومعه ده‌داته كه‌ناڵه میدیاییه‌كه، هه‌میشه له ئان و ساتی رووداوه گه‌رمه‌كان و جه‌نگ و ململانێ سیاسی و سه‌ربازییه‌كاندا، كه‌ناڵه میدیاییه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر تاقیكردنه‌وه‌ی راده‌ی پابه‌ندبوونیان به مۆڕاڵه میدیاییه‌كان، راسته ده‌زگای میدیایی ناتوانێت به ته‌واوی خۆی له (لایه‌نداریی) بۆ لایه‌نێك داڕنێت، به‌ڵام گرنگه بۆ كه‌ناڵه میدیاییه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه هه‌ستیار و گرنگه بكه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانن نه‌بنه به‌شێك له جه‌نگ و ململانێ سیاسیی و سه‌ربازییه‌كه.
5 - له‌هه‌مووی گرنگتر مامه‌ڵه‌ی هه‌ستیارانه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره و داتا‌و ته‌نانه‌ت وێنه و ڤیدیۆی بڵاوكراوه‌ی كه‌ناڵه میدیایی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و فه‌زای فراوانی ئینته‌رنێت، به تایبه‌ت له سه‌رده‌می زیره‌كی ده‌ستكرد و چات جی بی تی و میتاڤێرس و ده‌سته خوشكه‌كانیدا، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ده‌ی بیست یه‌ك جار به گومانه‌وه له ژماره و داتاكانی بنواڕیایه، ئه‌وا پێویسته رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك جارێك و سه‌د جار ئه‌م گومانه لای خۆی تۆختر بكاته‌وه.
*مامۆستای زانكۆ
تاران لەژێر سێبەری دوکەڵی جەنگدا