كاتی خۆی له دوای شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا له 1789، ته‌وژمێك به ناوی (لیبراڵییه‌ت) هه‌موو كایه‌كانی ژیانی گرته‌وه، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی میدیا و كۆڕ و سیمینارات و زۆر بواری تری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری، كه وای لێهات شێوه‌یه‌ك له (به‌ڕه‌ڵایی یان بێ سه‌روبه‌ری) پێوه دیار بوو، هه‌موو كه‌سێك قسه‌ی ده‌كرد و هه‌موو شتێكیشی ده‌وت، واته هیچ سنوورێك بۆ مرۆڤه‌كان نه‌مایه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌و سه‌رده‌مانه بوو كه (رۆژنامه‌ی زه‌رد)یان رۆژنامه‌گه‌ری زه‌رد سه‌ری هه‌ڵدا، كه ته‌داخولی له ژیانی هه‌موو كه‌سێك ده‌كرد و بابه‌تی بێ به‌ڵگه و زۆرجار دوور له هه‌موو دابونه‌ریتێكی بڵاوده‌كرده‌وه. یان هه‌ندێك رۆژنامه و گۆڤار هه‌بوون به پاڵپشتی هه‌ندێك سه‌رمایه‌دار یان كۆمپانیا، له رووداوێكی دیاری كراودا ئه‌وه‌نده‌ی به‌رگرییان له تاوانبار ده‌كرد، ئه‌وه‌نده باسی تاوانلێكراویان نه‌ده‌كرد، ئه‌مه‌ش له كۆتاییدا كاری له ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی ده‌كرد و وه‌كو ده‌ڵێن كه‌یسه‌كه‌ی به‌لاڕێدا ده‌برد.
بۆیه ئه‌مانه‌ش وایكرد كه بیر له‌وه بكرێته‌وه تیۆری به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی بێته ئاراوه، واته سنوورداركردنی لیبراڵییه‌ت بوو، به‌و مانایه‌ی ئازادیی هه‌بێت ، به‌ڵام جنێو و سووكایه‌تی نه‌مێنێت و رێگه‌ی لێبگیرێت و زۆربه‌ی رۆژنامه ناوداره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه پشتیان به‌و تیۆره به‌ست و دواجاریش سه‌ری گرت، چونكه جڵه‌وه‌كه له‌ده‌ست ده‌رچوو بوو، وه‌كو جیهانی میدیای ئێستامان كه له كوردستان ده‌گوزه‌رێت.
سەرچاوە نەناسراوەکانی سۆشیال میدیا
به‌داخه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بڵێم (دیجیتاڵ میدیا) لای خۆشمان ئێستا له قۆناغی لیبراڵه‌كه‌ی ئه‌وروپای جارانه، به‌و مانایه‌ی من له ئه‌كاونت و په‌یجی خۆم، بۆم هه‌یه هه‌موو قسه‌یه‌ك بكه‌م و قسه‌ش به هه‌مووتان بڵێم و هه‌موو شتێكیش بڵاوبكه‌مه‌وه، بێ لێپرسینه‌وه و بێ هه‌ستكردن به ئیتیك و به‌رپرسیارێتی. ئه‌م دیارده‌یه‌ش خێرا ته‌شه‌نی كرد بۆ میدیا جیدییه‌كانیش، چونكه ناكرێت په‌یج یان سایتێكی میدیای جیدی بابه‌تێك دابنێت 10 لایك و 5 كۆمێنتی بۆبێت، كه‌چی له‌هه‌مان كاتدا په‌یجێكی (نا به‌رپرس) پۆستێك بكات هه‌زاران لایك و كۆمێنتی بۆبێت، بۆیه به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆر له میدیا جیدییه‌كانیش ده‌ستیان به‌و تیجاره‌ته كردووه كه هه‌واڵی خێرا و بێ كوالێتی و بێ سه‌رچاوه و بێ دایك و باوك و دووباره بڵاوده‌كه‌نه‌وه، چونكه پێیان وایه ناكرێت میدیا وا به‌رده‌وام بێت و هه‌ست به دابڕان و پاشه‌كشه‌ی زۆر ده‌كه‌ن، له كاتێكدا من به پێی ئه‌و ئه‌زموونه ساده‌یه‌ی له بواری میدیا و نووسین هه‌مه، وای نابینم، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رنجبده‌ن، سه‌رده‌مێك قسه وتن به به‌رپرسانی حزبی و حكومی مۆدێڵ بوو، دواتر گۆڕا بۆ ژیانی كه‌سایه‌تییه‌كان، دواجاریش گۆڕا بۆ به‌ناو (مۆدێڵ)ه‌كان، كه‌چی هه‌موویان ته‌وژمێكی كاتی بوون له دیجیتاڵ میدیا و نه‌مان یان زۆر كه‌مبوونه‌وه، بۆیه داهاتوو هه‌ر بۆ میدیای جیدیی و پڕۆفیشناڵ ده‌بێت و هه‌ر ئه‌وان به‌رگه ده‌گرن.
بۆ ئه‌م بابه‌ته دوو رێگا چاره به باش ده‌زانم كه لایه‌نی ته‌نفیزی ده‌سه‌ڵات كه حكومه‌تی هه‌رێمه، ده‌بێت دوو پلانی هه‌بێت، یه‌كه‌میان هه‌وڵی چاره‌كردنی ئه‌م فه‌وزایه بدات به په‌یڕه‌وكردنی ئیتیك و به‌رپرسیارێتی له دیجیتاڵ میدیاكان، ئه‌ویش به بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنمایی و ئامۆژگاریی و كۆبوونه‌وه و هۆشیاركردنه‌وه‌یان، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ری نه‌گرت، پێویسته به یاسا یان هه‌ر (ترسێك)ی تر بێت كه وا بكات ئه‌م فه‌وزایه له شوێنێك بوه‌ستێنێت، چونكه ئێستا كاتێك وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان دێت سوپاس و ده‌ستخۆشی له كوردستانی نوێ ده‌كات چ له رۆژنامه كاغه‌زییه‌كه‌ی چ دیجیتاڵ میدیاكه‌ی، ئه‌مه ده‌بێت ببینرێت، نه‌ك هه‌ر به‌سه‌رپێی بڕوات، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادارم وه‌زاره‌تی رۆشنبیری تا ئێستا چه‌ندین ئاگاداركردنه‌وه و رێنمایی و بڕیاری بۆ رێگری له‌م فه‌وزایه ده‌ركردوه، به‌ڵام كه‌متر ده‌ستخۆشی كردووه، به‌ڵام كاتێك له‌و فه‌وزایه‌ی دوێنێ له كوشتنی دوو مامۆستاكه‌ی زانكۆ له هه‌ولێر دروستبوو، كه به‌راستی وه‌رگر (جه‌ماوه‌ر) نه‌یده‌زانی كێ له‌سه‌ر هه‌قه، له‌كاتێدا دوو كه‌س كوژراوه و برینداریش هه‌یه، كه‌چی كه‌یسه‌كه له میدیا وا شێوێندرابوو به هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌نفیزیش نه‌ده‌هاته‌وه تایم، بۆیه له‌م كاته‌دا كوردستانی نوێ ده‌نووسێت:
له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كوردستانی نوێ وه‌زیری رۆشنبیری ده‌ستخۆشی و پێزانینی بۆ (كوردستانی نوێ) هه‌یه، ده‌بێت له‌م ساته‌دا میدیا فه‌وزه‌وییه‌كان به‌خۆیاندا بچنه‌وه، له پێناو پاره‌یه‌كی كه‌می لایك و كۆمێنێت، نیشتمان له‌وه ناشیرنتر و قێزه‌ونتر نه‌كه‌ن.
بۆیه كوردستانی نوێ، جێگای شانازی هه‌مووانه، چونكه هه‌رده‌م ئه‌م دروشمه‌ی هه‌یه، كه شیعره‌كه‌ی حاجی قادری كۆیی ده‌ڵێت:
مه‌رگ و ژین میسلی سێبه‌ر و تاوه
ئـه‌وه‌ی باقــی بمێنێت هــه‌ر ناوه