״ئەو وڵاتانەی کە بە تەواوی پشت بە نەوت دەبەستن، زۆرجار بەدەست گەندەڵی و چەقبەستوویی سیاسییەوە دەناڵێنن، کە بە ‹نەفرەتی سەرچاوە› ده‌ناسرێت״.
״ئەو وڵاتانەی کە سەرچاوەی سروشتییان زۆرە، وەک نەوت، زۆرجار ئاستیان لەو وڵاتانە خراپتره کە ئەو جۆرە سامانەیان نییە״
جۆزێف ستیگلیتز / ئابووریناسی ئەمریکی، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ ساڵی 2001 لە کتێبی بە جیهانیبوون کاری خۆی بکات 2006
دیدێکی شیکارییە بۆ ڕووداوەکان
فاكته‌ری ئابووری به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی سیاسیی گه‌وره‌ی به‌دوادا بێت، مه‌رج نییه سامانی سروشتیی نه‌وت و ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی، هه‌موو شتێك بێت بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونێكی نه‌ته‌وه‌یی
مه‌ستبوون و دڵه‌ڕاوكێ!
ئه‌گه‌رچی هه‌موو هاونیشتمانییه‌ك به‌وه دڵخۆش ده‌بێت كه په‌روه‌ردگار سامانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی سروشتی له نموونه‌ی نه‌وت و غاز به خاكه‌كه‌ی ببه‌خشێت و بتوانرێت داهاته‌كه‌ی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری وڵات و خۆشگوزه‌رانیی دانیشتوانه‌كه‌یدا خه‌رج بكرێت، به‌ڵام به‌شبه‌حاڵی خۆمان، هه‌ر له‌و كاته‌وه كه شاگه‌شكه‌ی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم و مه‌ستی دروشمی ئابووریی سه‌ربه‌خۆ بووین و ئاهه‌نگمان بۆ ده‌گێڕا، به‌رده‌وام دڵه‌ڕاوكێیه‌كی سیاسیمان هه‌بووه به‌رامبه‌ر به هه‌لومه‌رجی به‌ڕێوه‌بردن و به‌كارهێنان و ئاینده‌ی ئه‌م سامانه. هه‌ندێجار ئه‌و وته‌زایه‌ی ئابووریناسی به‌ناوبانگی به‌ریتانی، جۆن ماینارد كینز John Maynard Keynes مان بیر ده‌كه‌وته‌وه (1883-1946ز) كه له‌باره‌ی ئه‌م سامانه‌وه ده‌یڵێت: «نه‌وت، ده‌شێت ببێته نیعمه‌ت بۆ نه‌ته‌وه نه‌داره‌كان، به‌ڵام ده‌بێته له‌عنه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆڤ وه‌به‌رنه‌هێنرێت».
ئه‌وده‌م، دڵه‌ڕاوكێكه زیاتر زاده‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن بوو بۆ كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تدارێتی و بۆ واقعی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندێ هاوكێشه‌ی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییش.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دڵه‌ڕاوكێكه له‌وه‌وه بوو كه ئه‌م سامانه، وه‌ك به‌سه‌رهاتی هه‌ندێ وڵاتی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ وڵاتی ره‌یعیی Rentier state جیهانیش، له جیاتی ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی كه‌رته جیاجیاكانی تری ئابوورییه‌وه ببێته مایه‌ی په‌ره‌پێدانی تاك و به‌هێزكردنی هه‌رێمه‌كه‌مان، ئه‌و كه‌رتانه‌مان بۆ په‌ك بخات، یان لانیكه‌م، له به‌رچاوی خه‌ڵكیان بخا‌و بێبه‌هایان بكات، بگره بیانخاته قه‌یرانه‌وه و زیانیان لێبدات. ئاكامیش ببێته هۆی كۆمه‌ڵێك مه‌ترسیی سیاسی و ئابووری و كارگێڕی و كۆمه‌ڵگه‌یی ئه‌وتۆ، كه دواتر ئه‌گه‌ر نه‌شگه‌ن به‌و راده‌یه‌ی نه‌فره‌ت له‌و (نیعمه‌ت)ه سروشتییه بكه‌ین كه هه‌مانه، ئه‌وا لانیكه‌م وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی شووم بكه‌وێته‌وه كه گیرۆده‌مان بكا‌و وامان لێ به‌سه‌ربێت، خۆزگه بۆ قۆناغی پێش پشتبه‌ستن به‌م سامانه، بخوازین.
ئا له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه زۆربه‌مان دڵخۆشبووین به ده‌رهێنان و فرۆشتنی سامانی نه‌وت، له‌و ده‌ورانه‌دا كه گریمانه له‌باره‌یه‌وه گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت وه‌ك كلیلێكی جادووگه‌رانه سه‌یر بكرێت بۆ كردنه‌وه‌ی چانسی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكیش بۆ كورد!، به‌نده هه‌ڵوێستێكی ته‌واو جیاوازم هه‌بوو، وامان ده‌بینی كه ئه‌م كلیله زۆر زه‌حمه‌ته به كۆدێكی تاكڕه‌هه‌ند و ته‌نیا یه‌ك فاكته‌ر به‌ر‌ده‌ست بێت!. تێزمان وابوو فاكته‌ری ئابووری به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سكه‌وتی سیاسیی گه‌وره‌ی به‌دوادا بێت، مه‌رج نییه سامانی سروشتیی نه‌وت و ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی، هه‌موو شتێك بێت بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ها، به‌ڵكو بنه‌مای یاسایی و هاوكێشه‌ی سیاسی و مامه‌ڵه‌ی هه‌رێمایه‌تی و جیهانی له‌گه‌ڵ ئه‌م سامانه‌دا، كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ره‌كانیی سه‌ره‌كی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن.
11 ساڵ پێش ئێستا
ئه‌وكات وه‌ك چاودێرێكی دۆخی هه‌رێم و عیراق، به وتارێك له گۆڤارێكی ناوخۆییدا، داوامان كرد كه نه‌وتی خۆمان نه‌فرۆشین. له‌وێ به ده‌ق نووسیبوومان: «هه‌موو پاڵپشت-ی ستراتیژی پشتبه‌خۆبه‌ستنی كوردین، به‌ڵام كاتێك بنه‌مای ئه‌م ستراتیژه لەڕێگه‌ی پرسی نه‌وته‌وه بێت له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا، ئه‌وا ئه‌م ستراتیژه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و رێگریی ناوخۆیی عیراقی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه. پاشان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گریمانه ئه‌وه‌بێت كه ئه‌و هه‌ڕه‌شه و رێگرییانه كاتین و دواجار پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وا پێویسته ئه‌م بنه‌ما ستراتیژییه‌ی پشتبه‌خۆبه‌ستنی ئابووری و داراییمان، بۆشایی بڕینی به‌شه بودجه‌ی كوردستان‌مان بۆ پڕبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان نه‌شێوێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش دووچاری كورتهێنان و قه‌یرانی گه‌وره‌ی دارایی نه‌بێته‌وه و مووچه‌خۆران بێ مووچە نه‌بن و پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستانیش رانه‌وه‌ستن» (گۆڤاری شارپرێس، ژماره‌ی هاوینی 2014، سلێمانی).
به‌داخه‌وه، هه‌موو ئه‌و دڵه‌ڕاوكێ و مه‌ترسییانه، كه هی 11 ساڵ پێش ئێستا بوون، یه‌ك له‌دوای یه‌ك هاتنه‌دی. دڵه‌ڕاوكێكان هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بوون. ئێمه ترسمان له‌وه بوو كه هه‌رێم به‌هۆی پشتبه‌ستن به پشك و داهاتی فرۆشی نه‌وته‌وه، دانیشتووانه‌كه‌شی بكاته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌رخۆر Consumer society، به‌رخۆری-یش ببێته کەلتور و له هه‌موو وزه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ر-ی دووربخاته‌وه، به كرداریش وا ده‌رچوو، ئه‌م مه‌ترسییه‌شمان پێش 16 ساڵ له (14ی ئازاری 2009)دا، به وتارێك له پێگه‌ی (ایلاف)ی له‌نده‌نیدا له‌ژێر ناوی (ثقافة مهددة لكردستان العراق) باسكردووه.
هه‌موو ده‌زانین كه داهاتی نه‌وت و پێشتریش پشكی٪17ی هه‌رێم له داهاتی نه‌وتی عیراق، لێشاوی دامه‌زراندن و بارگرانكردنی كه‌رتی گشتییان له هه‌رێم گه‌یانده ترۆپك، كه‌رته‌كانی ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵیی هه‌رێم و ئابووریی تاراوگه-ش The diaspora economy، كه یه‌كێك بوو له سه‌رچاوه‌كانی گوزه‌رانی خێزانی كورد و حه‌واڵه‌كردنی پاره له ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی كوردستان، زیانی به‌رچاویان به‌ركه‌وت، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌شێك له ته‌راوگه‌نشینانمان، كه ده‌ستێكی كارای هێزی كار‌و كه‌سانی به‌رهه‌مهێنه‌ر بوون له دیاسپۆرا، به لێشاو بێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه فه‌رمانبه‌ر و مووچە‌خۆری هه‌رێم!. هه‌رچی كه‌رتی ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵی بوو، ئه‌وا وایلێهات زۆر هاووڵاتیی خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و زه‌ویی به‌پیتی كشتوكاڵی و خاوه‌ن ره‌ز و باخ و بێستان، ده‌ست له كێڵگه‌كانیان و نه‌ریتی له‌مێژینه‌ی به‌رهه‌مهێنان هه‌ڵبگرن و بێنه ناو شاره‌كانه‌وه، به‌بۆنه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه دێهات و ناوچه‌كانی ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵیی خۆیان چۆڵ بكه‌ن و له وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆدا ببنه مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌ر. به‌وه‌ش، به‌گشتی، هه‌مان ئه‌زموونی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیی ناوچه‌كه له هه‌رێمیشدا دووباره ببێته‌وه، كه گه‌وره بیرمه‌ند و رۆماننوسی عه‌ره‌بی، عه‌بدولڕه‌حمان مونیف (1933-2004ز)، له زنجیره رۆمانه سیاسییه‌كه‌یدا به ناوی (مدن الملح – 1984-1989ز) له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی كه‌نداو و بیابانشین، ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات. مونیف به ئاشكرا بۆمان ده‌نووسێت: نه‌وت ته‌نها سروشتی ئابووری نه‌گۆڕی، به‌ڵكو سروشتی مرۆڤی بیابانیشی گۆڕی و كردیه بوونه‌وه‌رێكی وابه‌سته نه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر.
له‌ولا‌وه، ئێمه كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسییشمان Political community، كه به‌شێكی بریتییه له‌پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كان، له‌وان به‌تر، له سایه‌ی داهات و پشكی نه‌وتدا، گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان، مانگانه پاره‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و هێزانه‌مان كه فه‌رمانڕه‌وان، ته‌نانه‌ت ده‌زگا میدیاییه زه‌به‌لاحه‌كانیشیان به پاره‌ی داهاتی نه‌وت به‌ڕێوه‌به‌رن!.
له هه‌موو ئه‌وانه خراپتر، به‌هۆی ئه‌م سامانه‌وه، دیارده‌یه‌كی سیاسیی ترسناكیش بێته ئاراوه، كه وابه‌سته‌بوونی هه‌رێمه به مه‌رج و ئیراده‌ی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تییه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و وڵاتانه، رێناده‌ن سوود له‌م سامانه وه‌ربگیرێت ئه‌گه‌ر هاوبه‌ش نه‌كرێن و قازانجی گه‌وره نه‌كه‌ن و ده‌ستی سیاسی و ئابووری و سه‌مایه‌گوزاری و ته‌نانه‌ت ئه‌منی و هه‌واڵگرییان له‌ناو هه‌رێمدا واڵا نه‌كرێت و ئه‌جێندای خۆیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن!.
چینی سیاسی، چینێكی سوودمه‌ند
جگه له‌وانه، دیوێكی تری دڵه‌ڕاوكێكان به‌رامبه‌ر به‌م سامانه، كه ده‌مانزانی ده‌ره‌نجامی نه‌رێنیی ده‌بێت، په‌یوه‌ست بوو به ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی فاحیشانه‌ی كاربه‌ده‌ستان و دروستبوونی چینێكی سیاسیی بازرگان، كه به‌هۆی قۆزتنه‌وه‌ی ماڵ و سامانی گشتییه‌وه بزنس بكه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ر خۆیان به‌شێكی كه‌رتی تایبه‌ت-ی هه‌رێم داگیر بكه‌ن، یان به قۆزتنه‌وه‌ی پێگه و ده‌سه‌ڵات و مۆنۆپۆڵكردنی هێز و (یاسا)، ببنه هاوبه‌شی سه‌رمایه‌داران و بازرگانان، یان ببنه هۆی رێگرتن له ئازادیی كاری سه‌رمایه‌گوزاریی له هه‌رێمدا، یان له غیابی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و لێپرسینه‌وه‌دا، كار بگه‌یه‌ننه قاچاخچێتی كردن ته‌نانه‌ت به سامانی سروشتیشه‌وه!.
ئه‌م دڵه‌ڕاوكێیانه، كه به‌شێكیمان له كتێبی (دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌زموونی بـــــــاشووری كوردستان- 2020)دا یاداشتكردووه، له یه‌ك ده‌هه‌ی رابردوودا، په‌یتا په‌یتا بوون به واقع، ته‌نها نموونه‌ی وه‌رگرتنی شیرینی نه‌وت و دابه‌شكردن و ونكردنی به‌شێكی ئه‌و شیرینییه له‌ناو چینی سیاسیی ده‌ستڕۆیشتوودا!، ژماره‌یه‌ك بڕیاربه‌ده‌ستی له واقعی ئێمه‌دا كرده بزنسمانی گه‌وره، بگره خاوه‌نی گروپێك كۆمپانیا، یان پشكدار تیایاندا، له‌وه‌ش زیاتر خاوه‌نداریكردنی ده‌زگای میدیایی زه‌به‌لاح و مامناوه‌ندیش، كه كاریان زیاتر پڕوپاگه‌نده و كڕینی وه‌لائی هاووڵاتیان و راكێشانی فیگه‌ر و بكه‌ره‌كانی ناو رۆژنامه‌گه‌ری و میدیای ئه‌هلیی كوردی بێت. هاوكات به‌هه‌مان سامانی گشتی، ده‌ستگرتنی زیاتریش به‌سه‌ر زۆرێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و NGO كان له رێی ته‌مویلكردن و به‌خشینی به‌رتیل و پاره و ئیمتیازات به‌وانه‌ی كه به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن، واته جۆرێك له تاساندن و وابه‌سته‌كردنی دوو له دیارترین پایه‌كانی سیستمی دیموكراسی له‌هه‌رێم، كه ئه‌وانیش میدیا و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین.
ته‌ڵه‌زگه‌ی قه‌یرانه‌كان
هه‌موو ئه‌و ده‌ره‌نجامه خراپانه‌ی لێشاوی داهاتی فرۆشی نه‌وت، یان پشكی هه‌رێم له سامانی سروشتیی عیراق، وایان كرد كه ته‌نانه‌ت هه‌رێم به ته‌واوه‌تییش پشتی لێ بكاته‌وه و وا بزانێت ئه‌م به‌هاره داراییه به‌رده‌وام ده‌بێت!، بۆیه كه‌م و زۆر بیری له زامنكردنی سه‌رچاوه‌ی تری ئابووری و هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات بۆ كوردستان بڕی، له جیاتی دابینكردنی ئاسایشی داهاتی تاك و سه‌قامگیریی ئابووری و خۆشگوزه‌رانكردنی كۆمه‌ڵگه، ساڵ بۆ ساڵ رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی، زیادبوونی خه‌رجییه‌كان (نفقات)، گه‌نده‌ڵی، كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كان، ئاوسانی داواكاری و پێویستیی هاووڵاتیان، كورتهێنانی خزمه‌تگوزاری، نادادپەر‌وه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌مانی ده‌رفه‌تی كار ببێته‌وه، له‌وه‌ش خراپتر، ئیش له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی زیاتری قووتی كۆمه‌ڵگه بكات له ده‌ستی كه‌رتی گشتی و چینی سیاسیی وڵات‌دا، هه‌ر ئه‌م چینه خۆشی ببێته بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن نفوز له‌ناو كه‌رتی تایبه‌تدا، به‌وه‌ش له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا كۆنتڕۆڵی خه‌ون و چاوه‌ڕوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه بكرێت.
هه‌ر بۆیه ئێمه، به راستی، ئه‌وساو تا ئێستاش ترسی خراپ به‌كارهێنانی ئه‌م سامانه سروشتییه‌ی وڵات و ده‌ره‌نجامه مه‌ترسیداره‌كانیمان هه‌بووه و هه‌یه، به‌تایبه‌تی كه كه‌لتوری ده‌وڵه‌تدارێتیی به‌عس-یش، وه‌ك نزیكترین میراتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، كه كۆمه‌ڵگه‌ی كرد به سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره و مووچه‌خۆری ده‌وڵه‌ت و ملكه‌چ بۆ رژێمی سیاسی، ته‌واو شانی دابووه ژێر شوێنكه‌وتن و په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م تایپه له سیستمی ئابووری كه ئابووریی ره‌یعییه، به‌ڵام به مێنتاڵێتییه‌كی سیاسییه‌وه كه له‌بری به‌كارهێنانی ئه‌م تایپه ئابوورییه بۆ به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگه وه‌ك ئه‌زموونی وڵاتانی چه‌شنی نه‌رویج و كه‌نه‌دا، ته‌واو وه‌به‌ری بهێنێت بۆ سه‌نتراڵیزه‌كردنی ده‌وڵه‌ت و به‌هێزكردنی سه‌رچاوه و پایه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی ماف و ئازادی و نان و ژیانی دانیشتووان و خاڵیكردنه‌وه‌یان له هه‌موو ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ.
نەوت لەبری ئەوەی ببێتە مایەی گەشەی ئابووریی، بۆتە کێشە بۆ کورد