له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ململانێی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراق به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران دوابكه‌وێت، به‌ڵام دانوستان و دانیشتنه‌كانی له‌لا هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێستای ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران «چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و قه‌واره‌ی عه‌زم و لیستی بابلیۆن»، ره‌نگه بتوانێت ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ بنبه‌ستی سیاسیی عیراق كه چه‌ندین مانگی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پار هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بتوانێت هێزو لایه‌نی تری سیاسیی راكێشێته ناو دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت.
كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان ده‌رگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر
هه‌رچه‌نده سه‌درییه‌كان هێزێكی گه‌وره و سه‌ره‌كی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراق پێكده‌هێنن و مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه سه‌قامگیرییه‌كی باش له ناو شه‌قام و كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی دروست ده‌كات، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و ره‌وته له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جۆرێك له ده‌رگای واڵا كرد بۆ ده‌رچوون له‌و چه‌قبه‌ستوویی و بنه‌به‌ستییه سیاسییه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست بووه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌وان ململانێی توندیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌بووه و هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش رێگر بوو له‌گه‌یشتن به‌هه‌ر رێكه‌وتنێك یان پێكهاتنێك بۆ دروستكردنی حكومه‌تی نوێی عیراق.
دانیشتنەکانی یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو دروستكردنی هاوپه‌یمانی سێینه له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و كوتله‌ی سیاده‌ی سوننه، بووه به‌ربه‌ستێكیش بۆ رێكه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك كۆمار و ململانێی ناو ماڵی كوردیشی زیادكرد له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌و ئه‌وه‌ش به‌ربه‌رستێكی تر و كێشه‌یه‌كی تر بوو كه ئه‌وه‌نده‌ی تر بنبه‌ستی سیاسیی درێژه پێدا.
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌وانه بڕیاره كشانه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جووڵه‌یه‌كی به‌هه‌وڵه‌كان دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت، كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كات، له‌پاڵ یه‌كێتی و چه‌ند هێزێكی تردا و رێره‌وه‌ی دانوستان و گفتوگۆكانیش به ئاراسته‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌چن.
به‌ڵام ناو ماڵی كورد له شوێنی خۆیدا وه‌ستاوه‌و هیچ رێكه‌وتن یان نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له ئارادا نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
یه‌كێتی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
له‌سه‌ره‌تاوه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جووڵه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌و سیاسه‌تێكی روونی گرته‌به‌ر له به‌غدا، سه‌باره‌ت به روئیای بۆ حكومه‌تی داهاتووی عیراق و هه‌روه‌ها پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و هیچ جۆره گۆڕانكارییه‌كیشی له‌و سیاسه‌ته نه‌كرد، به‌تایبه‌ت كه ده‌یزانی له‌سه‌ر رێڕه‌وه راسته‌كه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی.
هه‌رچه‌ند به‌هۆی چوونی پارتی بۆ ناو هاوپه‌یمانی سێینه، كێشه له‌ناو ماڵی كورد دروستبو، كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پته‌وه‌یی و هێزی كورد له‌به‌غدا جێهێشت، به‌ڵام یه‌كێتی جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌گه‌ڵ هێزه شیعه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروستكرد، بێ ئه‌وه‌ی بچێـته ناو هیچ هاوپه‌یمانییه‌كی ئاشكراشه‌وه، ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و یه‌ك روئیایه‌شی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی كردن له‌یه‌كتر سه‌باره‌ت به سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و هه‌روه‌ها پێویستی دروستكردنی حكومه‌تی ته‌وافوقی، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی لێ به‌رهه‌م هات و به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر (سه‌دری و پارتی و سیاده) نه‌ك نه‌یانتوانی، مه‌رج و دروشمه‌كانی خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر هێزه‌كانی تردا، بۆ دروستكردنی حكومه‌تی زۆرێنه، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێنا له كۆكردنه‌وه و ده‌نگدان به كاندیدی پارتیش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و هه‌روه‌ها دواتریش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، كه دواجار كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كانیش، دوا بزماری له كفنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه دا، پارتی و كوتله‌ی سیاده به‌ته‌نها مانه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌كاتێكدا به‌ره‌ی یه‌كێتی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و عه‌زم و بابلیون به‌هێزتر و پته‌وتر بوون و ئێستا هێزی سه‌ره‌كی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌میش پرۆسه‌ی سیاسیی پێكده‌هێنن، مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌تیش ته‌نها كات و راكێشانی ره‌نگه هێزێكی سیاسیی تری پێویست بێت، یان سیاده یانیش پارتیی، كه پێویسته بێنه ناو دانوستانه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئیداره‌ی وڵات و حكومه‌ت بێ به‌ش نه‌بن.
یه‌كێتی و پارتی و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار
وا دیاره مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ناو ماڵی كورد، به‌هۆی رێنه‌كه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ری، هه‌رچه‌ند مافی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه، به‌پێی رێكه‌وتنه سیاسییه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان و عورفی سیاسی عیراقیش، به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت هه‌ردوو حزب به كاندیدی جیای هاوشێوه‌ی ساڵی 2018 بچنه به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو قوببه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، كه ئه‌وه‌ش له‌حاڵی حازردا له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتییه، كه هاوپه‌یمانه‌كانی هێزی سه‌ره‌كی ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه پێكده‌هێنن، دوای كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان.
ئه‌مه‌ش له‌و بڕوایه‌دا نیم، كاریگه‌ری نێگه‌تیفی به‌سه‌ر ماڵی كورده‌وه هه‌بێت، چونكه بارودۆخی تێدا ئاسایی كراوه‌ته‌وه‌و نه‌رمی تێدایه و ململانێ و شه‌ڕی راگه‌یاندنیشی تێدا نه‌ماوه به رێكه‌وتنی خودی یه‌كێتی و پارتی، مادام روئیا و بۆچوونه‌كانیش له‌سه‌ره‌تاوه جیاوازبوون له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وا ته‌نها چاره‌سه‌ر بوونی دوو كاندیده بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
كه ئه‌وه‌ش ته‌نها ئه‌گه‌ره له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا جێ به‌جێ ببێت، دوای ده‌نگدانیش به سه‌رۆك كۆمار، هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق خێراتر ده‌بن، چونكه سه‌رۆك كۆماره كه‌س و لایه‌نێك راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، كه ئه‌وه‌ش گومانی تێدا نییه، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت، كه ئێستا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌و له پێكهاته‌ی شیعه‌شه، كه عورفی سیاسیی وایه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌كانی عیراق له‌وان بێت له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه.
به‌مجۆره‌ش روئیا و تێڕوانینی به‌ره‌ی یه‌كێتی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و عه‌زم و بابلیون سه‌رده‌كه‌وێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌وافوقی كه زۆرینه‌ی پێكهاته‌و لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كان به‌شداری تێدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی عیراق به‌ره‌و ئارامی به‌رن و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتیان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به پارتی و كوتله‌ی سیاده‌ی سوننه‌ش، هه‌ڵوێست و جووڵه‌ی لۆژێكی ئه‌وه‌یه بێننه ناو دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م وڵات له بنبه‌ستی سیاسیی رزگار بكه‌ن و هه‌میش خۆیان رۆڵیان هه‌بێت له‌و حكومه‌ته‌دا كه بۆ ماوه‌ی چوارساڵی داهاتوو وڵات به‌ڕێوه ده‌بات.