ساڵانە لەکۆتایی تاقیکردنەوەکاندا نمرەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ئاشکرا دەکرێت، ژماره‌یه‌ك له نمرە به‌رزه‌كان ده‌رفه‌تی خوێندنیان له كۆلێجه پزیشكییه‌كان بۆ ده‌ره‌خسێت، سه‌ره‌نجام ژماره‌یه‌ك پزیشك و كلینیكی پزیشكی دێنه ئاراوه، ئه‌مه‌ش به‌س نییه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خوێندن، هێندەی ئه‌وه‌ی گرنگه له بواری ئه‌م پسپۆڕییه‌دا داهێنان بكرێت، ئه‌و خوێندكارانه‌ی نمره‌ی به‌رز و پێویستیان هێناوه لێهاتووییه خودییه‌كانیان ئاشکرا بكرێت، ئه‌م لێهاتووییه بۆ داهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رشته زانستییه‌كان به‌كاربهێنرێـت.
له راستیدا به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی ده‌رچووه‌كان بێ ئاره‌زووی خۆیان له یه‌كێك له كۆلیجه‌كان درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن، سه‌ره‌نجامیش نه ده‌توانرێ به‌هره و لێهاتوووییه تایبه‌تییه‌كانیان بدۆزرێته‌وه، نه هیچ سه‌رمایه‌گوزارییه‌كیش له‌و لێهاتووییه‌دا ده‌كرێت، له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌ركی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ئه‌ركێكی گرنگ و به بایه‌خه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خوێندكار له‌و ریتمه كوشنده‌یه رزگار بكه‌ن كه كۆلێجێك ته‌واو بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی جێگای خولیا و ئاره‌زووی خۆیان بێت، بێ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌هره و لێهاتووویی خۆیانی تیا بدۆزنه‌وه، به‌مه‌ش دوو بنه‌مای هه‌ره گرنگ دێته پێشه‌وه، یه‌كه‌میان: په‌ره‌پێدانه به لێهاتوویی خوێندكار و دووه‌میش ره‌چاوكردنی خولیا و ئاره‌زووی تایبه‌تی خوێندكاره، چونكه بێ ره‌چاوكردنی ئاره‌زوو ناتوانریت لێهاتووییه‌كانیش په‌ره‌ی پێ بدرێت.
کاتێک خوێندکار ئاراستەی خوێندنەکەی دیاری نەکات تووشی سەرلێشێوان دەبێت
له چوارچێوه‌ی پرسی گه‌شه‌پێدانی لێهاتوویی و ره‌چاوكردنی ئاره‌زوو، كۆمه‌ڵێك گرفتی گرنگ له په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌دا هه‌یه كه پێویسته ئاماژه‌ی پێ بده‌ین:
سیستم
به‌داخه‌وه لەناو پەروەردەی ئێمه‌دا سیستم هاوکار نییە بۆ گەشە و لێهاتوویی خوێندكار، بەڵکو سیستم چاو‌دێر و جیاکارە لە دەستنیشانکردنی زیرەک و تەمەڵ، ئەرکیشی نییە لە برەو دان بە لێهاتوویی خوێندکار، لەگەڵ ئەوەی خوێندنگەکان تێچوویەکی ئێجگار زۆریان هەیە لەسەر حكومه‌ت، به‌ڵام سیستمێك نییه ئه‌م ئه‌ركه به باشی و گونجاوی جێبه‌جێبكات، ناكرێت خوێندنگه و په‌روه‌رده به تێچوویه‌كی زه‌به‌لاحه‌وه له‌سه‌ر حكومه‌ت نه‌توانێت ئه‌ركه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی خۆی جێبه‌جێبكات، به‌ڵام خوێندنگە ئه‌هلییه‌كان به كه‌مترین تێچوون هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه بده‌ن
ژینگە
خوێندنگە له وڵاتی ئێمه‌دا له جیاتی ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ئاراسته‌كه‌ر بێت بۆ خوێندكار، ژینگەیەکی سەربازییە، بەردەوام لێپرسینەوە لە نمرە و ئامادەکاری وانەکان و هات و نەهاتن و كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه ده‌كرێت كه خزمه‌ت به جه‌وهه‌ری كێشه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ناكات، واتا ژینگەیەکی هەمە جۆر‌و هەمە رەنگ نییە تا هەموان ئارەزووی بکەن، ژینگه‌یه‌ك ده‌سته‌به‌ر نییه تا خوێندكار هان بدات ئاره‌زووی له خوێندن و فێربوون هه‌بێت، چێژ له پڕۆسەی فێربوون و گه‌ڕان و عه‌وداڵبوون به دوای زانست‌دا وه‌ربگرێت، به‌مه‌ش نه ده‌توانێت ئاره‌زووه‌كانی خۆی له بوارێكی دیاریكراودا بدوزێته‌وه نه ده‌شتوانێت داهێنان بكات.
خوێندكار دوای تێپەڕاندنی 18 ساڵ لە تەمەنی ناکرێت نمرەی بەرز هۆکاری دەستنیشانی ئایندە و خولیای بێت، گرنگە بە درێژای تەمەنی خوێندنی کۆمەڵە پێوەرێک هەبێت بە خاڵبەندی ئەژمار بکرێت ببێتە پێوەر بۆ دیاریکرنی لێهاتوویی خوێندکار ، بەڵام گرنگە سیستم ئەم پێوەر بەندییە دیاری بکات نەک میزاجی مامۆستا و پەیوەندی و دەستڕۆشتوویی خوێندکار.