دوای ده مانگ له هه‌ڵبژاردنه پێش وه‌خته‌كه‌ی 10/10/2021، ئێستا ململانێكانی ناو ماڵی شیعه چۆته قۆناغێكی ئاڵۆزتره‌وه، دوای كشانه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كۆمه‌ڵ و پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان له لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، دیار بوو كه سه‌درییه‌كان به‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه ناچنه‌وه ماڵه‌كانیان دانیشن و ته‌نها بینه‌ری رووداوه‌كان بن .
هه‌رچه‌ند زوو شوێنی په‌رله‌مانتارانی سه‌در پڕكرایه‌وه، كه زۆربه‌ی زۆری شوێنه‌كانیان بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بوو، كه خێرا‌و سه‌ره‌ڕای ناكۆكی زۆری نێوانیان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی محه‌مه‌د شه‌یاع سودانیان كاندید كرد، بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، هۆشداریشیان به كورد دا ئه‌گه‌ر خۆیان كاندیدی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا چیتر چاوه‌ڕوان ناكه‌ن و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خۆیان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه .
به‌ڵام سه‌در وه‌كو چاوه‌ڕوان ده‌كرا، ئه‌و وه‌لانان و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی كه له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه بۆی دروستكرا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی له‌گه‌ل سوننه و پارتی، ئه‌و شكسته‌ی پێی قبوڵ نه‌كرا و وه‌كو پێشتر له زۆر بۆنه‌ی جیاوازدا رایانگه‌یاند كه ده‌بن به ئۆپۆزه‌سیۆنی شه‌قام، هه‌ر واشیان كرد، به خۆپیشاندان له پارێزگاكان و نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتوو له شاری سه‌دری خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا، دواتر خۆپیشاندان له ناوچه‌ی سه‌وز و چوونه ناو باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، كه تێیدا مانه‌وه.
سه‌درییه‌كان ده‌ڵێن: له به‌رامبه‌ر سێیه‌كی په‌كخه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وان بژارده‌ی په‌كخه‌ری گه‌ل به‌كاردێنن، به‌م شێوه‌یه به‌ر به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌گرن، هه‌موو جۆره گفتوگۆ و دانوستانێكیش ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ركابه‌ره سیاسییه‌كانیان .
پێداگیری هه‌ردوو لایه‌نی شیعه له‌سه‌ر بیر و بۆچوون و مه‌رجه قورسه‌كانیان بۆ رێكه‌وتن، دۆخێكی وای هێناوه‌ته ئاراوه، كه هیچ كامیان پاشه‌كشه له داخوازییه‌كانیان نه‌كه‌ن و نه‌چنه خانه‌ی دۆڕانه‌وه، له‌م كاته‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، هاتۆته پێشه‌وه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به ده‌مییه‌وه چوون به ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، كه داوای كردووه هه‌ردوولا له‌سه‌ر مێزی دانوستان دانیشن و كۆتایی به بنبه‌ستی سیاسی بهێنن، به‌ڵام موقته‌دا سه‌در تا ئێستا بێده‌نگه به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستپێشخه‌رییه .
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه چاره‌یه‌ك ئه‌وا هه‌ڵبژاردنێكی نوێ بكرێت، ئه‌وه‌ش كارێكی ئاسان نییه، سه‌درییه‌كان پێیان باشه حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی بمێنێته‌وه و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردن بكات و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش به‌وه قایل نابن و ده‌خوازن حكومه‌تێكی كاتی به سه‌رۆكایه‌تی سودانی سه‌رپه‌رشتی بكات، جگه له ناكۆكی قووڵ و بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و دادگای فیدراڵیش بڕیاریان داوه، ئه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه نابێت هه‌ڵبژاردنی تری پێ بكرێت و ده‌بێت بگۆڕێت، له كاتێكدا سه‌درییه‌كان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسادا نییه.