یونسێف: شەش ملیۆن ‌و 500 هەزار منداڵی سوری پێویستیان بە هاوكارییە

09:34 - 2022-05-09
جیهان
362 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونسێف) رایگەیاند: زیاتر لە شەش ملیۆن ‌و 500 هەزار منداڵی سوری پێویستیان بە هاوكارییە، ئەوەش بەرزترین ژمارەیە كە لە ماوەی 11 ساڵی ململانێ لەو وڵاتە، تۆماركرابێت.
بەپێی بەیاننامەیەكی رێكخراوەكە بەر لە دەستپێكردنی كۆنگرەی برۆكسل بۆ پشتیوانیی سوریا، تەنها لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، 213 منداڵ لە سوریا كوژراون ‌و برینداربوون. لێكۆڵینەوەش لە برینداربوونی زیاتر لە 13 هەزار منداڵ كراوە، لە سەرەتای تەنگژەی سوریا لە ساڵی 2011 وە هەمان چارەنووسیان هەبووە. 
روونیشیكردۆتەوە: ماوەیەكی زۆرە منداڵانی سوریا بەهۆی لێكەوتەكانی جەنگەوە دەناڵێنن ‌و پێویستە سنوورێك بۆ نەهامەتییەكانیان دابنرێت. دەشڵێت: زیاتر لە 12 ملیۆن ‌و 300 هەزار هاووڵاتی سوری لە ناوخۆی وڵاتەكەیان ‌و وڵاتانی دراوسێ ئاوارەن ‌و پێویستیان بە هاوكاریی مرۆییە.  
بەپێی خەمڵاندنی ئامارەكان، جەنگی سوریا بۆتەهۆی كوژرانی نزیكەی 500 هەزار كەس ‌و ئاوارەبوونی ملیۆنان كەسی دیكە.


سەرچاوە: ئاژانسەكان

#سوریا

بابەتە پەیوەندیدارەکان