محه‌مه‌د به‌رزنجی، ژه‌نیاره، ئێستا سه‌رقاڵی دیجیتاڵ میدیای موزیكناسه كه یه‌كه‌مین دیجیتاڵ میدیای موزیكیه له ته‌واوی كوردستان، به نیازە له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌رهه‌می خۆی بڵاوبكاته‌وه.
محه‌مه‌د به‌رزنجی به (وێبتیڤی نسێ)ی راگه‌یاند: له ساڵی 2016 وه تا ساڵی 2021 به‌رده‌وام به‌شداربووم له لایڤ موزیكه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی جیاوازدا، به‌ڵام ئێستا لایڤ كۆنسێرت ده‌كه‌م نه‌ك لایڤ موزیك، چونكه لایڤ كۆنسێرت كه‌متر ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان، به‌رنامه‌شم بۆ داهاتوو كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می چه‌ند گۆرانیبێژێكم لایه كه بڵاویانبكه‌مه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌متوانیوه بڵاویان بكه‌مه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان ئاماده نه‌بوون هیوادارم بتوانم له داهاتوویەكی نزیكدا بڵاویان بكه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند تراكێكی دیكه‌م تایبه‌ت به موزیك ئاماده‌یه له پڕۆژه‌مدایه بڵاوی بكه‌مه‌وه و كاری ریكۆردی ته‌واو بووه ته‌نیا كاری میكس و ماسترینگی ماوه.
محه‌مه‌د به‌رزنجی وتیشی: كاره‌كانی رابردووم رێز‌و خۆشه‌ویستی و سه‌لماندنی توانای خۆم به خۆم به خشیوه و ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕواپێكراوی موزیكن و مامۆستا‌م بوون بڕوای ته‌واویان پێمبێت و پشتم پێببه‌ستن، ئه‌گه‌ر به‌شی موزیكم هه‌ڵنه‌بژاردایه پێمخۆشبوو فڕۆكه‌وان بوومایه ئێستاش هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌م ده‌ده‌م، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می تایبه‌ت به خۆمم كه هیوادارم بتوانم به‌مزوانه بڵاویان بكه‌مه‌وه، هاوكات راهێنان له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه ده‌كه‌م كه ده‌یانژه‌نم.
محه‌مه‌د به‌رزنجی ناوی ته‌واوی «محه‌مه‌د عه‌تا یه‌حیا»ه, ژه‌نیاری ئامێری ئۆبۆ و ئینگلش هۆرنه و هه‌روه‌ها شاره‌زای ته‌واوی له ئامێره‌كانی پیانۆ و گیتاردا هه‌یه.