كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
كتێبی، (كادر‌و ئابوریناسی)، كه به‌رهه‌مێكی نوێی د. بێستون سابوراواییه و تایبه‌ته به كاری رێكخراوه‌یی و شاره‌زایی و به‌رچاوڕوونی له زانستی ئابووری، چاپ و بڵاو كرایه‌وه و كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌ران. ئه‌م كتێبه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه و له بری پێشه‌كیش نووسه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسیوه به ناونیشانی (ئاماژه‌یه‌كی پێویست) و تیایدا هۆكاری نووسینی كتێبه‌كه و گرنگییه‌كه‌ی له كاری رێكخراوه‌ییدا باس ده‌كات، كتێبه‌كه 71 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره مامناوه‌نده و مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیروهۆشیاری له دوو توێی به‌رگێكی جوان‌دا چاپی كردووه.
كادران پێویستیان پێیه‌تی
له سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌دا و له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا نووسه‌ر ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاری سیاسی و حكومی و راپه‌ڕاندنی كاروباری كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن پێویستیان به‌وه‌یه، لانیكه‌م تێگه‌یشتنێكی سه‌ره‌تاییان هه‌بێت له‌سه‌ر زانستی ئابووری و بنه‌ما پێكهێنه‌ره‌كانی وڵات، به ماكرۆ ئابووری و مایكرۆ ئابووریشه‌وه، كادرانی رێكخستن و هه‌ڵسوڕاوانی بواری كاری جه‌ماوه‌ریش له هه‌موان زیاتر پێویستیان به به‌رچاوڕوونییه له‌و بواره‌دا، هه‌روه‌ها نووسه‌ر جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه زانستی ئابووری، زانستێكی گرنگ و زیندووه و پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنگره بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك.
د. بێستون سابوراوایی به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ پێناسه‌ی ئابووری و ناساندنی زانستی ئابووری و كۆمه‌ڵێك چه‌مكی ئابووری وه‌ك: خواست، خستنه‌ڕوو، هاوسه‌نگی بازاڕ، ئابووری هه‌موه‌كی و به‌شه‌كی، وه‌به‌رهێنان، پاشه‌كه‌وت، به‌رهه‌م و به‌كاربه‌ر و گه‌شه‌پێدانی ئابووری و زۆر چه‌مكی دیكه‌ش كه بۆ تێگه‌یشتن له زانستنی ئابووری گرنگن.
چوار سێكته‌ری سه‌ره‌كی
به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه ته‌رخان كراوه بۆ سیاسه‌تی ئابووری سۆسیالدیموكراسی و تیایدا نووسه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بۆ پێناسه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆرێك له سیاسه‌تی ئابووری، ده‌بێت له چوارچێوه‌ی سێكته‌ره‌كانی ئابووریدا ئاماژه‌ی پێبدرێت، ئه‌وانیش چوار سێكته‌ری سه‌ره‌كین، وه‌ك: سێكته‌ری پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆجیا، سێكته‌ری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری، سێكته‌ری بازرگانی، له‌گه‌ڵ سێكته‌ری خزمه‌تگوزاری.
هه‌ر له به‌شی دووه‌مدا نووسه‌ر دێته سه‌ر باسی چه‌ند بابه‌تێكی بنه‌ڕه‌تی وه‌ك: ده‌نگده‌ر له به‌رنامه‌ی ئابووریدا، ده‌رامه‌ت، چاودێری بازاڕ، پڕۆژه‌ی بچووك و له‌خۆگرتنی پڕۆژه، داهێنانی نوێ، وه‌به‌رهێنان و بێكاری و هه‌ژاری. پاشان باس له متبوونی ئابووری ده‌كات و سه‌باره‌ت به قه‌رزاریی حكومه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و زۆر چه‌مكی دیكه‌ش له بابه‌تی باج و رسومات و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له ئابووریدا روون ده‌كاته‌وه.
ره‌نگه زیاده‌ڕۆییش نه‌بێت كه بڵێین سه‌رده‌م، سه‌رده‌می زانستی ئابوورییه، به تایبه‌تیش بۆ حزب و رێكخراوه سۆسیالدیموكراته‌كان، كه پێناسه‌ی خۆیان هه‌یه بۆ زانستی ئابووری و سیاسه‌تی ئابووریشیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما زانستییه داده‌ڕێژنه‌وه
له دیدی سۆسیالدیموكراته‌وه
له چوارچێوه‌ی پێناسه‌كاندا، سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی زانستی ئابووری له دیدێكی سۆسیالدیموكراتانه‌وه نووسه‌ر ده‌ڵێ: له روانگه‌ی سیاسه‌تی سۆسیالدیموكراتییه‌وه، زانستی ئابووری بریتییه له‌و زانسته‌ی دیارده ئابوورییه‌كان لێكده‌داته‌وه و له كێشه‌كانیان ده‌كۆڵیته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات له رووی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و لێكدانه‌وه‌ی مێژوویی و چاره‌سه‌ری پراگماتیكیانه‌وه، باشترین چاره‌سه‌ری گونجاویان له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تییه‌كاندا بۆ بدۆزێته‌وه و له خزمه‌ت گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌كاریان بهێنێت، نه‌ك بۆ خزمه‌تی تاكه‌كه‌س، یان گروپێك، یان ده‌سه‌ڵاتێكی ساسی دیاریكراو.. هه‌روه‌ها له روانگه‌ی ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ی ئابوورییه‌وه رێگا ئاوه‌ڵا ناكرێت بۆ هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك جڵه‌وی ئابووری به ئاره‌زووی خۆیان رابكێشن، به‌ڵكو پێویسته هه‌موو بواره‌كانی ئابووری وڵات له ژێر چاودێری ده‌وڵه‌تدا بێت و هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئابووریی ئازاد‌دا، به پێی به‌رنامه‌یه‌كی زانستی و بۆ خزمه‌تی مرۆڤ وه‌به‌ربهێندرێن.
سه‌رده‌می زانستی ئابوورییه
له‌م سه‌رده‌مه‌دا، كه سه‌رده‌می مۆدێرنه و پێشكه‌وتنه خێراكانه له زۆربه‌ی بواره زانستییه‌كاندا و بڵاوبوونه‌وه‌ی به لێشاوی زانیاری له رێگه‌ی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه به راده‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه، كه بواری بۆ غه‌فڵه‌ت نه‌هێشتۆته‌وه، زانست گه‌یشتۆته ترۆپك و ره‌نگه زیاده‌ڕۆییش نه‌بێت كه بڵێین سه‌رده‌م، سه‌رده‌می زانستی ئابوورییه، به تایبه‌تیش بۆ حزب و رێكخراوه سۆسیالدیموكراته‌كان، كه پێناسه‌ی خۆیان هه‌یه بۆ زانستی ئابووری و سیاسه‌تی ئابووریشیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما زانستییه داده‌ڕێژنه‌وه، هه‌ر بۆیه زانستی ئابووری به هه‌موو لق و پۆپه‌كانییه‌وه سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی خه‌باتی شارستانیانه‌یه، ئه‌مه وا ده‌كات حزب و رێكخراوه‌كان به تێڕوانینی خۆیاندا بچنه‌وه بۆ شێوازه‌كانی خه‌بات، خۆ ئه‌گه‌ر تا دوێنێ پێمان وابوو خه‌باتی چه‌كداری گرنگه و نیشتمان داوای گیانبه‌ختكردنمان لێ ده‌كات، ئه‌وا ئه‌مڕۆ خه‌باتی مه‌ده‌نیانه و زانستیانه له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌رخۆدانه گرنگه‌كاندایه، له‌و رووه‌وه ئه‌م كتێبه‌ی د. بێستون سابوراوایی هه‌نگاوێكی زۆر به‌نرخه و زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌یه كه له كات و ساتی گونجاو‌دا وه‌بیرمان دێنێته‌وه كه نابێ له‌و كاروانی پێشكه‌وتنه دوا بكه‌وین كه مرۆڤایه‌تی پێی گه‌یشتووه.
ناوی كتێب: كادر‌و ئابوریناسی
ناوی نووسه‌ر: د. بێستون سابوراوایی
دیزاین: كه‌مال حامد
ژماره‌ی سپاردن: 2057
چاپی دووه‌م، 2023