ره‌وه‌ز جه‌بار
ئه‌م فیلمه چیرۆكی سێ ساڵی ژیانی شاعیری ناوداری به‌ریتانی جۆن كیتسه له‌گه‌ڵ دڵخوازه‌كه‌یدا فانی براون. فیلمه‌كه باس له چیرۆكی خۆشه‌ویستی ئه‌و ژنه و شاعیری گه‌نج كیتس ده‌كات، تا رۆژگاری نه‌خۆشكه‌وتنی شاعیری گه‌نج و مردنی. فیلمه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ژیاننامه‌ی ئه‌و شاعیره داڕێژراوه و سیناریۆكه‌ی نووسراوه‌ته‌وه. جۆن كیتس شاعیری داهێنه‌ری به‌ریتانی له‌و ته‌مه‌نه كورته‌یدا كه بیست و پێنج ساڵ ژیاوه، داهێنانی گه‌وره‌ی له شیعردا كردووه، شیعره‌كانی ئه‌ویان گه‌یانده لووتكه‌ی ناوبانگ. هه‌رچه‌ند شیعره‌كانی له ماوه‌ی ژیانیدا به گشتی له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه پێشوازییه‌كی باشیان لێ نه‌كراوه، به‌ڵام ناوبانگه‌كه‌ی له دوای مردنی گه‌شه‌ی كرد، به جۆرێك له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا بوو به یه‌كێك له خۆشه‌ویستترین شاعیرانی ئینگلیز. كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر شاعیر و نووسه‌ری جۆراوجۆر هه‌بووه.
ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه
ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه"Bright Star" فیلمێكی درامای رۆمانسی ژیاننامه‌ییه، به‌رهه‌می ساڵی 2009یه، نووسین و ده‌رهێنانی جه‌ین كامپیۆنه. له‌سه‌ر بنه‌مای سێ ساڵی كۆتایی ژیانی شاعیر جۆن كیتس و په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فانی براون. كامپیون بۆ سیناریۆی فیلمه‌كه ئیلهامی له ژیاننامه‌ی كیتس وه‌رگرتووه. فیلمی ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه له پێشبڕكێی سه‌ره‌كیدا بووه له فێستیڤاڵی فیلمی كان له ساڵی 2009.
چیرۆكی فیلمه‌كه
چیرۆكی ئه‌م فیلم باس له سێ ساڵی كۆتایی ژیانی شاعیر جۆن كیتس و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌ته‌ك فانی براون ده‌كات. رووداوه‌كانی فیلمه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1818، فانی براونی مۆدێرن له رێگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دیلكه‌وه به شاعیر جۆن كیتس ده‌ناسێنرێ. كه‌سایه‌تی فانی جیاوازه له‌گه‌ڵ سروشتی كیتسدا، هه‌وڵه‌كانی بۆ كارلێك كردن له‌گه‌ڵ شاعیره‌كه بێ ئه‌نجامن تا ئه‌و كاته‌ی شایه‌تحاڵی خه‌م و په‌ژاره‌ی ده‌بێت به‌هۆی له‌ده‌ستدانی تۆمی برایه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش فانی به‌هۆی دوودڵییه‌كه‌یه‌وه بۆ شوێنكه‌وتنی، كه دایكی گریمانه ده‌كات و ده‌ڵێت "مسته‌ر كیتس ده‌زانێت كه ناتوانێت عاشقی بێت و هه‌روه‌ها له رووی ئابوورییه‌وه ژیانی باش نییه و هیچ داهاتێكی نییه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فانی عاشقی ده‌بێ، فانی و كیتس به قووڵی عاشق ده‌بن. به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه له‌ناكاو كۆتایی دێت، كاتێك براون له‌گه‌ڵ كیتس ده‌ڕوات بۆ پشووی هاوینه، فانی دڵی شكاوه، هه‌رچه‌نده به نامه خۆشه‌ویستییه‌كانی كیتس دڵنه‌وایی ده‌كرێت. كاتێك پیاوه‌كان له پاییزدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه، دایكی فانی نیگه‌رانی خۆی ده‌خاته‌ڕوو كه وابه‌سته‌یی فانی به شاعیره‌وه رێگری ده‌كات له په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵیدا. فانی و كیتس به نهێنی ده‌ستگیراندار ده‌بن. كیتس له زستانی دواتردا تووشی نه‌خۆشی سیل ده‌بێت. پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چاك ده‌بێته‌وه. په‌یوه‌ندی سۆزداری و عاشقانه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێ، تاوه‌كو كیتس له مانگی شوباتی دواتردا به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌مرێت. له دوا ساته‌كانی فیلمه‌كه‌دا فانی وه‌ك ماته‌مینی قژی ده‌بڕێت و جلوبه‌رگی ره‌ش له‌به‌ر ده‌كات و به‌و رێگا به‌فراویانه‌دا ده‌ڕوات كه كیتس چه‌ندین جار پێیدا تێپه‌ڕیبوو. هه‌ر له‌وێدایه كه ئه‌و سۆنێته خۆشه‌ویستییه ده‌خوێنێته‌وه كه بۆی نووسیبووی به‌ناوی "ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه" له‌كاتێكدا خه‌مباری مردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات. كیتس له ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی سیله‌وه ده‌مرێت، براونیش نیوه‌ی فیلمه‌كه به‌دڵته‌نگی له ژوورێكی نووستندا له‌ناو په‌پووله نیوه مردووه‌كاندا به‌سه‌رده‌بات.
ئه‌كته‌ره‌كان
له‌م فیلمه‌دا چه‌ند ئه‌كته‌رێك رۆڵ ده‌بینن، له‌وانه بن ویشا رۆڵی جۆن كیتس ده‌بینێ، فانی له فیلمه‌كه‌دا هاوشێوه‌ی ژیانی راسته‌قینه‌ی فانی براون، منداڵێكی هه‌ژده ساڵه‌ی ئاگرین و مۆدێرنه كه كاته‌كانی به دروستكردنی كراس و كڵاو و جلوبه‌رگی جۆراوجۆری دیكه به‌سه‌ر ده‌بات. پۆڵ شنایده‌ر رۆڵی چارڵز ئارمیتاج براون، باشترین هاوڕێی كیتسه. كێری فۆكس رۆڵی دایكی فانی ده‌بینێ. تۆماس سانگسته‌ر رۆڵی ساموێل براونی برا بچووكه‌كه‌ی فانی ده‌بینێ. ئیدی مارتن وه‌ك توتس خوشكی بچووكی فانی. كلۆدی بلاكلی رۆڵی خاتوو دیلكه ده‌بینێ. جیرارد مۆناكۆ رۆڵی چارڵز دیلكه، ئۆلی ئه‌لێكسانده‌ر رۆڵی تۆم كیتس برای كیتس. ساموێل رۆكین رۆڵی جۆن هامیلتۆن ڕینۆڵدز... ئه‌مانه و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه رۆڵ ده‌بینن.
جۆن كیتس
جۆن كیتس شاعیری ناوداری به‌ریتانی، ئه‌و شاعیره‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه زۆر نه‌ژیا و زوو مرد، به‌ڵام له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا یه‌كێك له شاعیره گرنگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رۆمانتیكی ئینگلیزی بوو. له ماوه‌ی ته‌مه‌نی كورتیدا كاره‌كانی له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه هێرشیان كرایه‌سه‌ر، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی دوای مردنی له‌سه‌ر شاعیرانی وه‌ك ئه‌لفرێد تێنیسۆن زۆر گه‌وره‌بوو.
جۆن كیتس له 31ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1795 له شاری مۆرگێت له له‌نده‌ن له‌دایك بووه و هیچ زانیارییه‌كی دیاریكراو له‌باره‌ی شوێنی له‌دایكبوونیه‌وه نییه. له هاوینی ساڵی 1803دا ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه بۆ قوتابخانه‌ی جۆن كلارك كه نزیك بوو له ماڵی باپیرییه‌وه. كیتس له خێزانێكی زۆر هه‌ژاری له‌نده‌ن بووه، ژیانێكی هه‌ژارانه و نه‌دارانه‌ی به‌سه‌ربردووه و هه‌ر زووش مردووه، له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا تووشی نه‌خۆشی سیل بووه و به‌و نه‌خۆشییه مردووه. ئه‌م شاعیره گه‌نجه سه‌رسام بووه به یۆنانییه‌كان. تاوه‌كو له ژیانیدابووه له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گران و شاعیرانی تره‌وه پشتگوێ خراوه و سووكایه‌تی پێكراوه، وه‌ختێ باوكی مردووه كیتس ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵ بووه و دایكیشی دوو مانگ دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ماڵ به‌جێده‌هێڵێت و جارێكی تر شوو ده‌كاته‌وه.
كیتس به یه‌كێك له شاعیرانی قوتابخانه‌ی رۆمانتیك داده‌نرێت و به یه‌كێك له گرنگترین پێشه‌نگه‌كانی ئه‌م قوتابخانه ئینگلیزییه داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده به‌رهه‌مه‌كانی تاوه‌كو چوارساڵ پێش مردنی بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ ئه‌زموونی شیعریی كیتس به شاكار داده‌نرێت و له ریزی به‌ناوبانگترین شیعره‌كانی شیعری ئینگلیزیدایه.
كیتس و ژن
كیتس له مانگی ئایاری ساڵی 1817 له‌گه‌ڵ ئیزابێلا جۆنز ئاشنا بوو كاتێك له گوندێكی بچووكی نزیك هاستینگس له پشوودا بوو. ئیزابێلا به‌جوانی و به‌هره‌مه‌ند و شاره‌زا وه‌سف كراوه، له نوخبه‌ی كۆمه‌ڵگا نه‌بوو، به‌ڵام له رووی داراییه‌وه توانای هه‌بوو. ئه‌م كه‌سایه‌تییه مه‌ته‌ڵییه بووه‌ته به‌شێك له بازنه‌ی كیتس. دواتر جۆن كیتس ژنێكی خۆشده‌ویست به‌ناوی فانی براون، كه به‌شیعری ئازاربه‌خش گۆرانی بۆ ده‌گوته‌وه. وه‌ك له كتێبی "شیعره‌كانی جۆن كیتس" دا له نووسینی جۆن ستراشان، پرۆفیسۆری ئه‌ده‌بی ئینگلیزی‌دا هاتووه. كیتس به‌قووڵی هه‌ستیار بووه به‌رامبه‌ر به‌كاره‌ساته‌كانی جیهان و نه‌هامه‌تییه‌كانی بارودۆخی مرۆڤ.
مردنه تراژیدییه‌كه‌ی
مانگه‌كانی یه‌كه‌می ساڵی 1821 له دوا قۆناغی نه‌خۆشی سیلدا كه‌مێك پاشه‌كشه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی. نه‌خۆشییه‌كه زۆری هیلاك كردووه. تاوه‌كو له 23ی شوباتی 1821 له رۆما مردووه و له گۆڕستانی پرۆتستانت له رۆما به‌خاك سپێردراوه.