NBA

12:32 - 2022-05-09
وەرزش
491 جار خوێندراوەتەوە

خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا (NBA) پێی ناوەتە قۆناغی پلەی ئۆف و یەكەم قۆناغی یارییەكانەی پلەی ئۆفیش بەڕێوەچوون.
پلەی ئۆف لە سێ قۆناغ پێكدێت، قۆناغی یەكەم 16 تیپی (NBA) بەشداریی تیادا دەكەن كە تیپەكانی یەكەم تا هەشتەمی هەردوو ناوچەی خۆر هەڵات و خۆرئاوان، لە هەر ناوچەیەكیش بە سیستمی 1×8، 2×7، 3×6، 4×5 –ەمی گروپەكان یارییان كرد، یارییەكانیش بەشوێوەیك بوو كام تیپ 3+1 لەوی تری بردەوە ئەوا دەگاتە قۆناغی دووەم و 8 تیپی پلەی ئۆف، ئەنجامی یارییەكانیش لە هەردوو ناوچەكەدا بەمشێوەیە بوون:
خۆر هەڵات
-1 میامی هیت×ئەتڵەنتا هوكس (4-1).
-2 فلادلفیا سەڤنتی سكسەرس (4-2).
 -3 میلۆكی باكس×شیكاگۆ بۆڵس(4-1).
-4 بۆستۆن سێڵتیكس×بروكلن نتس (4-0).
خۆر ئاوا
-1 فینیكس سانس × نیو ئۆرلیانز پیلیكانس (4-2).
-2 داڵاس مافریكس × یۆتا جاز (4-2).
-3 گۆڵدن سەتیت وریەرس ×دینڤەر ناگاتس (4-1).
-4 ممفیس گریسلێس ×مینیسۆتا تیوپەر وڵڤس (4-2).
قۆناغی دووەمی یارییەکانی پلەی ئۆفیش دەستیپێكردووە، سیستمی یارییەكانیش لە هەردوو ناوچەی تیپە بەشدارەكان بەمشێوەیە دەبێت:
*براوەی یاریی 1×براوەی یاریی 2.
*براوەی یاریی 3 × براوەی یاریی 4.
تا بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە، هەر تیپەو 3 یاریی دووەم قۆناغی پلەی ئۆفی كرادووە و دوا ئەنجامەكانیش بەمشێوەیەن:
*میامی× فلادلفیا (2-1).
*میلۆكی× سێڵتیكس 
(2-1).
*سانس× دڵاس (2-1).
*وریەر×ممفیس 
(2-1).

بابەتە پەیوەندیدارەکان