ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
هه‌موو به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كی نرخی سوود له‌لایه‌ن بانكی فیدراڵی ئه‌مریكاوه، ئه‌گه‌ری داكشانی ئابووری زیاد كردوووه و ده‌شیكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی قه‌رز له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات وه‌به‌رهێنه‌ر، یان كۆمپانیاكان دوودڵ بن له فراوانكردنی وه‌به‌رهێنانه‌كانیان، ئه‌م دوودڵییه‌ش وا ده‌كات ئاستی وه‌به‌رهێنان نزم بێته‌وه و به نزمبوونه‌وه‌شی چالاكی ئابووری ورده ورده كه‌م ده‌بێته‌وه و سه‌ره‌نجام داكشانی ئابووری روو ده‌دات.
له‌م سێ چوار ساڵه‌ی رابردوودا په‌تای كۆرۆنا له‌لایه‌ك و جه‌نگی نێوان ئۆكرانیا و روسیاش له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بوونه هۆی هه‌ڵاوسانی نرخ له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به ئه‌مریكاشه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵاوسان ئه‌مریكا و ئه‌وروپا پلانی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوودیان جێبه‌جێ كرد، ئه‌مریكا تا ئێستا زیاتر له 10 جار نرخی سوودی به‌رزكردۆته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كیشی ئه‌وه‌یه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان كه‌م بكاته‌وه بۆ %2، جیرۆم پاوڵ سه‌رۆكی بانكی یه‌ده‌كی فیدراڵی رایگه‌یاند: زۆرینه‌ی بۆچوونه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه به‌رزكردنه‌وه‌ی زیاتریش پێویسته بۆ دابه‌زاندنی هه‌ڵاوسان تا ئاستی خوازراو.
ئه‌وروپاش هه‌مان هه‌نگاوی نا
شانبه‌شانی ئه‌مریكا، بانكی ناوه‌ندیی ئه‌وروپاش نرخی سوودی به راده‌یه‌ك به‌رزكرده‌وه، كه له ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوودا به خۆیه‌وه نه‌دیوه، به دووریش نازانرێت كه به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر به خۆیه‌وه ببینێت، ئامانجه‌كه‌شی هه‌مان ئامانجی ئه‌مریكایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان، ئێستاش یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رزكرده‌وه‌ی رێژه‌ی قازانجی سوودی گه‌یشتۆته سه‌رو %3,5 ئه‌مریكاش گه‌یشتۆته سه‌رو %5، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا پێی وایه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان، كه ئێستا %6 و ورده‌یه‌كه تا ساڵی 2025 كه‌مبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌گاته %2.
به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوود به‌رده‌وام لایه‌نگر و ره‌خنه‌گریشی هه‌بووه، ره‌خنه‌گرانی پێیان وایه ده‌بێته هۆی سستی و داكشانی ئابووری، به‌ڵام لایه‌نگرانی له‌و باوه‌ڕه‌دان هه‌نگاوێكی دروسته و یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێزبوونی نرخی دۆلار، لیزا شالێت راوێژكاری باڵای وه‌به‌رهێنه‌ران له دامه‌زراوه‌ی مۆرگان ستانلی ده‌ڵێ: به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوود، به‌و خێراییه‌ی كه له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا یه‌كه‌م جاره روو بدات، به‌های دۆلاری به‌هێز كردووه، به‌های دۆلاریش كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌رته ئابوورییه‌كانی وه‌ك بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌شتیاریش.
كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده
شالێت له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن وتی: كاتێك به‌های دۆلار به‌هێز ده‌بێت، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر تێچوونی هاورده‌ی كاڵا بۆ ناو ئه‌مریكا، چونكه هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌ی له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه ده‌هێنرێن هه‌رزانتر ده‌كه‌ون، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی شالێتدا بۆچوونێكی دیكه هه‌یه و دیوێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه ده‌خوێنێته‌وه، جۆزێف گانیۆن له په‌یمانگای پیته‌رسۆنی تایبه‌ت به ئابووری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێ: به‌هێزبوونی به‌های دۆلار لایه‌نی خراپیشی هه‌یه، ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچوونی كاڵا ناوخۆییه‌كانی ئه‌مریكایه، كاتێكیش كاڵای ناوخۆ نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا.
بۆچوونێكی دیكه هه‌یه، كه پێی وایه سیاسه‌تی ئه‌م جاره‌ی ئه‌مریكا بریتی بووه له جێگیركردن و به‌رزكردنه‌وه، ئه‌مه هاوشێوه‌ی هه‌مان سیاسه‌ته كه بانكی یه‌ده‌كی ئه‌مریكا له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا گرتییه به‌ر، به‌ڵام ئه‌و كات ناوی لێنابوو: (راوه‌ستان و ده‌ستپێكردنه‌وه)، دۆخه ئابوورییه‌كه‌ش نزیكه له هه‌مان دۆخی ئه‌و كاته‌وه، چونكه له حه‌فتاكانیش ئه‌مریكا له‌سه‌ر دووڕیانێك بوو، یان به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوود بۆ دابه‌زاندنی هه‌ڵاوسان، یان دابه‌زاندنی نرخی سوود به مه‌به‌ستی هاندانی گه‌شه‌ی ئابووری، هه‌ڵبه‌ته به وته‌ی پسپۆڕان ئه‌و كاتیش ئه‌و سیاسه‌ته سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
مایكل بۆردۆ مامۆستای ئابووری له زانكۆی رۆتگریزی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: هه‌ر كاتێك بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا نرخی سوودی نزمكردبێته‌وه هه‌ڵاوسان زیادی كردووه، كاتێكیش نرخی سوودی به‌رز ده‌كاته‌وه، ئابووری ئه‌مریكا تووشی داكشان بووه. ئه‌و پسپۆڕه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه له هه‌ردوو سیناریۆكه‌دا بانكی فیدراڵی به هه‌ڵه‌دا چووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رله‌وه‌ی ئامانجی پێشووی بپێكێ، هه‌نگاوی نوێی ناوه.