بۆ بینینی یارییەکانی مێسی پێویستە مانگانە 15 دۆلار بدەیت

07:25 - 2023-07-16
وەرزش
441 جار خوێندراوەتەوە


ماڵپەڕی apple TV خاوەندارێتی تەواوەتی لە پەخشکردنی یارییەکانی خولی ئەمریکا دەکات و پێویستە مانگانە 15 دۆلار بدەیت بۆ بینینی یارییەکانی لیۆنێل مێسی.
نرخی بەشداریکردن لە apple TV بۆ بینینی دراما و فیلمەکان و بەشێک لەیارییەکانی خولی ئەمریکی لە بنەڕەتدا 7 دۆلارە، بەڵام گەر بتەوێت تەواوی یارییەکانی خولەکە و ئەو یارییانە ببینیت کە لیۆنێل مێسی تێیدا بەشدارە، پێویستە مانگانە 15 دۆلار بدەیت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لیۆنێل مێسی ماوەی دوو ساڵ و نیو گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئینتەر میامیدا هەیە و لە خولی ئەمریکی یاریی دەکات.

#وەرزش

بابەتە پەیوەندیدارەکان