رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(15)
بازاڕی بۆرسه له‌به‌رچاوبگره چالاك و ده‌ڵاڵه‌كانی قۆپچه‌ی یه‌خه‌یان كردۆته‌وه، قۆڵی كراسه‌كانیان هه‌ڵكردووه و سه‌رقاڵی هاتوهاوارن، به شێوه‌یه‌ك هاوار ده‌كه‌ن ده‌ڵێی بڕیاری مردنیان ده‌رچووه، پاشان به تووڕه‌ییه‌وه ته‌له‌فۆنه‌كانیان ده‌كێشن به‌سه‌ر مێزه‌كه‌یاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ بیشكێنن و قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ بڕیاره كام پشك قازانج بكات و به‌های كام پشك دابه‌زێت. ئه‌مه ئه‌و وێنه‌یه‌یه كه راگه‌یاندنه‌كان له بازاڕی بۆرسه‌دا پیشانیان داوه.
ئێستا دیمه‌نێكی دیكه له‌به‌رچاو بگره كه تیایدا كۆمپانیایه‌كی بچووك له نهۆمی چوارده‌ی هه‌وربڕێكدا له (ئۆماها) له نبراسكا، نبراسكا یه‌كێكه له بچووكترین و بێبایه‌خترین ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا. له‌م نووسینگه‌یه‌دا هیچ هێڵێكی راسته‌وخۆ، كۆمپیوته‌ر، ئیمه‌یل یان هۆكارێكی دیكه نییه. ته‌نیا مێزێكی كۆن و ته‌له‌فۆنێك به‌رچاو ده‌كه‌وێت. ئه‌م نووسینگه‌یه شوێنی ئیشكردنی وارین بێفته و نزیكه‌ی په‌نجا ساڵه هه‌موو رۆژێك له‌وێیه، وه‌كو ده‌زانیت وارین بێفت یه‌كێكه له سه‌ركه‌تووترین سه‌رمایه‌گوزارانی بۆرسه له هه‌موو قۆناغه‌كاندا.
ئێستا بارودۆخی وارین بێفت له‌گه‌ڵ چالاك و ده‌ڵاڵه‌كانی بۆرسه‌دا به‌راورد بكه كه به‌رده‌وام به‌ملاو به‌ولادا راده‌كه‌ن و عاره‌ق ده‌ڕێژن و ئاخ هه‌ڵده‌كێشن. وارین بێفت به سه‌روقژی ماش و برنجییه‌وه كه‌سێكی بێده‌نگه كه له‌وانه‌یه زیاتر له هه‌موو ئه‌وانه قازانجی كردبێت كه له بۆرسه‌دا ئیشیان كردووه، به‌ڵام هه‌رگیز گه‌رم نه‌بووه و سوورنه‌بۆته‌وه. له راستیدا له نێوان ریسككردن و سه‌رمایه‌گوزاریدا جیاوازییه‌كی به‌رچاو هه‌یه.
به‌ڵام جیاوازیی سه‌ره‌كی له نێوان وارین بێفت و چالاك و ده‌ڵاڵه‌كانی بۆرسه‌دا چییه؟
چالاك و ده‌ڵاڵه‌كانی بۆرسه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن به كڕین و فرۆشتنی خێرای پشكی كۆمپانیا جیاوازه‌كان قازانجێكی زۆر بكه‌ن به نسیبی خۆیان یان سه‌رمایه‌گوزاره‌كانیان. ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پشكه‌كانیان له بۆرسه‌دا ده‌خه‌نه‌ڕوو له‌وانه‌یه كۆمپانیایه‌كی دیزاینی كه‌لوپه‌لی كۆمپیوته‌ربن له كالیفۆرنیا یان مس له پیرۆ. به‌هه‌رحاڵ به‌های پشكی كۆمپانیاكان هه‌رچییه‌ك بێت به‌رز و نزمی هه‌یه و هه‌میشه قازانج ناكات.
سه‌رمایه‌گوزارانی كۆن و شاره‌زا ته‌نیا پشكی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی كه‌م ئاماده ده‌كه‌ن كه ته‌واو ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریاندا هه‌یه و له‌گه‌ڵ جه‌و و بۆچوونی كه‌سانی تردا جووڵه ناكه‌ن. ئه‌مانه سه‌رمایه‌گوزاریی درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی كرێیه‌كی كه‌متر بده‌ن هه‌تا بتوانن كڕین و فرۆشتنی زۆر ناكه‌ن. وارین بێفت و چارلی مه‌نگه‌ر ته‌نانه‌ت ئیتر بۆ سه‌رمایه‌گوزاری به دوای كۆمپانیای تازه‌دا ناگه‌ڕێن، به‌ڵكو ئارام ده‌گرن تا ده‌رفه‌تی سه‌رمایه‌گوازاری به‌ره‌و لایان دێت و سوودی لێوه‌رده‌گرن. یه‌كێك له سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێكراوه‌كانی نزیك له وارین و مه‌نگه‌ر ده‌ڵێت: «ئه‌وان ته‌نیا له‌سه‌ر كورسییه‌كانیان داده‌نیشن و سه‌بر ده‌كه‌ن تا كۆمپانیایه‌ك پێشنیازیان بۆ ده‌كات پشكه‌كانی بكڕن».
كه‌واته كێ سه‌ركه‌تووتره؟ سه‌رمایه‌گوزاره‌كان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی له بۆرسه‌دا ریسك ده‌كه‌ن؟ له‌وانه‌یه له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا قازانج و زه‌ره‌رت به‌نیسب بێت، به‌ڵام زۆربه‌ی براوه‌كانی دنیای بۆرسه سه‌رمایه‌گوزاره‌كانن. له‌وانه‌یه ئه‌و پرسیاره‌ت له‌لا دروست بێت، بۆچی ده‌بێت به‌و شێوه‌یه بێت؟ له راستیدا سه‌رمایه‌گوزارانی شاره‌زا و پڕۆفیشناڵ ئامانجی درێژخایه‌ن بۆ خۆیان دیاریی ده‌كه‌ن. به‌ڵام چالاك و ده‌ڵاڵه‌كانی بۆرسه ئامانجیان ئه‌وه‌یه له مامه‌ڵه‌دا حه‌قده‌ستێكی باشیان ده‌ستبكه‌وێت و زۆرجار بیر له قازانج و زه‌ره‌ری كڕیار ناكه‌نه‌وه.
كاردانه‌وه‌ی خێرا و نالۆجیكی
مێشكی ئێمه حه‌زی له سه‌رمایه‌گوزارییه له‌و بوارانه‌دا كه خێرا ئه‌نجام بدات به‌ده‌سته‌وه و زۆرجار بیر له قازانجی درێژخایه‌ن ناكاته‌وه. وێڕای ئه‌وه‌ش ئاسایی مرۆڤ كاردانه‌وه‌ی خێرا و نالۆجیكی سه‌باره‌ت به به‌رزی و نزمی به‌ها هه‌یه كه ئه‌مه سه‌باره‌ت به هه‌واڵ و گۆڕانكارییه‌كانیش راسته. خاڵی سه‌رنجڕاكێش له‌وێدایه ئاسایی ئێمه ئه‌وه له‌به‌رچاو ناگرین كه ئه‌و گۆڕانكارییانه هه‌میشه‌یین. هه‌روه‌ها پێمان خۆشه له جیاتی سه‌بركردن به خێرایی كاردانه‌وه نیشان بده‌ین و له هیچ نه‌كردن له به‌رامبه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كاندا پررزه‌مان لێده‌بڕێت.
ئایا ده‌زانیت پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كانی مێژوو چی بوون؟ مه‌به‌ستم له‌و كتێبانه نییه كه حاڵی حازر پڕفرۆشن، ئه‌و كتێبانه‌ش نییه كه زیاتر له باقی كتێبه‌كان له جامخانه‌كاندا ده‌یانبینین، به‌ڵكو مه‌به‌ستم له‌و كتێبانه‌یه كه هه‌میشه چاپده‌كرێنه‌وه، وه‌كو ئینجیل، كتێبه بچووكه سووره‌كه‌ی ما‌و، قورئان، مانیفێستی كۆمۆنیزم، لۆردی ئه‌ڵقه‌كان، شازاده‌ی بچووك. له‌وانه‌یه ئه‌م كتێبانه داهاتی زۆریان نه‌بووبێت، به‌ڵام له رووی ژماره‌ی ئه‌و جارانه‌وه كه چاپكراون و راده‌ی تیراژیان به پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كان له قه‌ڵه‌م ده‌درێن و به جورئه‌ته‌وه ده‌توانم بڵێم هه‌ر كام له ده‌زگا به‌ناوبانگه‌كانی چاپ به‌لای كه‌مه‌وه جارێك چاپی كردوون. هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت شته سه‌رنجڕاكێشه گه‌شتوگوزارییه‌كان و گۆرانی و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ش راسته. سه‌ركه‌وتووترین ئوتومبیل له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا تۆیۆتا كرۆلا (Toyota Corolla)یه كه به‌رهه‌مهێنانی له ساڵی 1966 ه‌وه هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه و ئێستا نه‌وه‌ی یانزه‌هه‌می ده‌خرێته بازاڕه‌وه. ده‌بێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌به‌رچاو بگیرێت ئه‌وه‌ی كرولا ده‌كات به سوپه‌رستار فرۆشتنی زۆری نه‌بووه له یه‌كه‌م ساڵی به‌رهه‌مهێنانیدا، به‌ڵكو ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه ئه‌م ئوتومبیله توانیویه‌تی له بازاڕدا بمێنێته‌وه و رۆڵه‌كه‌ی ته‌واو نه‌بێت.
سه‌ركه‌وتنی درێژخایه‌ن
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه درێژخایه‌نه ئاسایی پێویستی به‌و فاكته‌رانه هه‌یه كه وه‌كو (بینكینگ پاوده‌ر) بۆ كێك ئیش ده‌كات. به ده‌ربڕینێكی دیكه له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی درێژخایه‌ندا ده‌بنه هۆكاری پێشكه‌وتنی ئیشه‌كه و به‌رهه‌مه‌كه‌ی. بوار بده مه‌به‌سته‌كه‌م به نموونه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به سه‌رمایه‌گوزاری روونتر باس بكه‌م:
ئه‌گه‌ر تۆ 10 هه‌زار دۆلار به سوودی %0.5 سه‌رمایه گوزاری بكه‌یت دوای ساڵێك 500 دۆلارت وه‌كو سوود له به‌رده‌ستدا ده‌بێت. له‌وانه‌یه به‌لاته‌وه بڕێكی كه‌م و بێبه‌ها بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سووده‌كه‌شت له‌گه‌ڵیدا دووباره سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌یت، دوای 10 ساڵ پاره‌كه‌ت ده‌بێت به 16 هه‌زار دۆلار و دوای 20 ساڵ ده‌بێت به 26 هه‌زار دۆلار. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زیاتر سه‌بر بكه‌یت و ماوه‌ی 50 ساڵ بیهێڵیته‌وه ده‌بیته خاوه‌نی 115 هه‌زار دۆلار. له راستیدا هێڵی به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كه‌ت ئاسۆیی نابێت، به‌ڵكو ته‌ساعودی ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ته مێشكی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی غه‌ریزی له‌و بابه‌تانه بێزار ده‌بێت كه زۆر درێژه ده‌كێشن، وێڕای ئه‌مه‌ش به‌قورسی له گه‌شه‌ی ته‌ساعودی تێده‌گات.
به‌م پێیه ده‌بێت رازی به‌رده‌وامی فێربین و هۆشیار بین كه سه‌ركه‌وتنی درێژخایه‌ن وه‌كو دروستكردنی كێك وایه به (بیكینگ پاوده‌ر) كه له‌وانه‌یه هێواش و ماندووكه‌ر بێت، به‌ڵام هه‌رچه‌نده سه‌بر بكه‌ین ئه‌نجامێكی باشترمان ده‌ستده‌كه‌وێت.
جموجوڵ و سه‌ركێشی
هه‌روه‌كو ده‌زانیت سه‌ده‌ی ئێمه سه‌ده‌ی چالاكی و گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازی و ئاره‌زووی پێشكه‌وتنه، ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س باوه‌ڕیان وایه له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه سه‌رده‌می ركابه‌ری و هه‌وڵ و تێكۆشانه، مرۆڤ ده‌بێت هه‌میشه له گۆڕاندا بێت و له وه‌ستان و ژیانی زه‌لكاوئاسا خۆی به‌دوور بگرێت، چونكه ته‌نیا له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌توانێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی دی‌دا ركابه‌ری بكات. هه‌روه‌ها زۆر كه‌س ئه‌وه‌یان قبووڵه ژیانێكی باش، پڕه له جموجوڵ و سه‌ركێشی و هه‌وراز و نشێو. ئه‌م جۆره كه‌سانه له دانیشتن له یه‌ك جێگا بێزارن و هه‌میشه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن یان خانووه‌كانیان ده‌گۆڕن، به‌ڵام من وه‌كو خۆم باوه‌ڕم وایه ژیانێكی باش هه‌میشه پڕ نییه له گۆڕانكاری. له راستیدا هه‌رچه‌نده له ژیاندا ئارامی زیاترت هه‌بێت به‌رهه‌مت زیاتر ده‌بێت. ته‌نانه‌ت بێرتراند راسڵ، بیركاریزانی به‌ناوبانگ كه به‌نیسبه‌ت سه‌رده‌می ئێمه‌وه له ئارامییه‌كی زیاتردا ده‌ژیا، هاوڕای منه و ده‌ڵێت:
«ژیانی زۆربه‌ی كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو زیاتر ئارام و بێزاركه‌ر بووه و خاڵی بووه له هه‌ژان، ته‌نیا له هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌تدا هه‌ژان و خاڵی وه‌رچه‌رخانیان ئه‌زموون كردووه«. سوكرات فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی یۆنانی زۆربه‌ی ژیانی له‌گه‌ڵ زانتیپی (Xanthippe) ژنیدا به ئارامی به‌سه‌ر بردووه و بۆ زۆربه‌ی رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی به‌رنامه‌یه‌كی وه‌كیه‌ك و ماندووكه‌ری هه‌بووه. جگه‌له‌وه‌ش كانت هه‌رگیز شانزه كیلۆمه‌تر زیاتر له شوێنی ژیانی كۆنیگزبێرگ (Konigsberg) دوورنه‌كه‌وتۆته‌وه. داروین دوای سه‌فه‌رێك به‌ده‌وری دنیادا باقی رۆژه‌كانی ته‌مه‌نی له ماڵێكدا به‌سه‌ر برد. به‌گشتی ئه‌زموون ئه‌وه‌ی نیشانداوه ژیانێكی ئارام و دوور له سه‌ركێشی یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پیاوانی گه‌وره و ژیانی ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی ته‌سه‌وری گشتییه‌وه هێنده هه‌ژێنه‌ر و مایه‌ی سه‌رنج نییه.
له‌سه‌ر ئیشی خۆت به‌رده‌وام به
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م رێسایه سه‌باره‌ت به ژنانی گه‌وره‌ش راسته و نا‌توانیت په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ له نێوان سه‌ركه‌وتن و نائارامیدا بدۆزیته‌وه.
له ئه‌نجامدا كه‌متر له چڵێكه‌وه هه‌ڵفڕه بۆ چڵێكی دیكه. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا هه‌وڵ بده زیاتر به‌رده‌وام بیت و له بواری توانای خۆت (كه له به‌شی 14 دا به درێژی باسكراوه) ده‌رمه‌چۆ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سێكت دۆزییه‌وه كه بژارده‌یه‌كی باش بوو بۆت وه‌كو هاوسه‌ر یان جێگایه‌كی باشت دۆزییه‌وه بۆ ژیان یان پێشنیازی ئیشێكی باشیان بۆ كردیت هه‌وڵبده ده‌ستی پێوه بگریت و بیپارێزیت، هه‌رگیز به دوای شوێنی تازه‌دا مه‌گه‌ڕێ و ئاگات له‌وه بێت به‌رده‌وامی و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی درێژخایه‌ن دوو گۆته‌ی به‌هادارن كه زۆرجار لێیان خافڵ ده‌بین. هه‌ربۆیه با هه‌وڵبده‌ین ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه بكه‌ین، هه‌روه‌كو مانگه‌ر باوه‌ڕی وایه هه‌وڵمه‌ده هه‌میشه و له هه‌موو ئیشێكدا شاره‌زا و ده‌گمه‌ن بیت. ته‌نیا هه‌وڵ بده ته‌ركیز بكه‌یت و له‌سه‌ر ئیشی خۆت به‌رده‌وام بیت.
سه‌رچاوه: هنر خوب زیستن
ص 88-92
بۆرسه‌یه‌كی جیهانی پڕ كار