وه‌كو هاندانێك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی، له‌سه‌ر بودجه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیریی، ئه‌ركی چاپكردنی كتێبێكی تایبه‌ت به چیرۆكی منداڵان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه به‌رهه‌می كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری سزادراوانی چاكسازی گه‌ورانن.
كتێبه‌كه، به‌رهه‌می ئه‌نجامی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیریی و هونه‌ری سلێمانی به‌شی منداڵان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانییه كه له خولێكی نووسینی چیرۆكدا بۆ منداڵان به‌رهه‌م هاتووه.