ئەمریکا داوا لە چین دەکات سیاسەت و ژینگە لەیەک جیا بکاتەوە

09:48 - 2023-07-19
جیهان
269 جار خوێندراوەتەوە

جۆن کیری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری گۆڕانکاریی کەشوهەوا، داوای لە چین کرد، پرسی ژینگە و سیاسەت لەیەک جیا بکاتەوە.

جۆن کیری سەردانی  چینی کرد و رایگەیاند: جیاکردنەوەی کێشە سیاسییەکان و گۆڕانکارییە خراپەکانی کەشوهەوا، لە بەرژەوەندی جیهاندایە.

ئەمریکا و چین، گەورەترین بەرهەمهێنەرانی کاڵان لە جیهاندا. هەروەک زۆرترین رێژەی کاربۆن دەخنە بەرگەهەوای زەوییەوە کە بە یەکێک لە هۆکارەکانی پیسبوون و گۆڕانی ژینگەی زەوی دادەنرێت.

سەرچاوە: theguardian

بابەتە پەیوەندیدارەکان