دوای 19 مانگ بێریڤان ئەیوب بە بێتاوان دەرچوو و ئازاد كرا

09:30 - 2022-05-11
کوردستان
23 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، بێریڤان ئەیوب ژنە چالاكوانی بادینان دوای 19 مانگ دەستبەسەركردن، بە بێتاوان دەرچوو و ئازاد كرا.
بێریڤان ئەیوب ژنە چالاكوانی بادینان دوای ئازادكردنی رایگەیاند: دوای دەستگیركردنم، 15 رۆژ لە ژووی تاكەكەسیدا بووم و بەشێوەیەكی نامرۆڤانە مامەڵەم لەگەڵ كراوە و دواتریش هەر لە زیندان بەهۆی مامەڵەی خراپەوە، تووشی نەخۆشی شەكرە بووم و چاوم خراپ دەبینێت. 
بێریڤان ئەیوب ژنە چالاكوانی بادینان یەكێك لەو چالاكوانانەی بادینان كە لەسەر بیروڕای ئازاد و داواكردنی مافی هاووڵاتیان لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیركرابوو، دوای 19 مانگ زیندانی، ئازادكرا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا داوای ئازادكردنی دەستگیركراوانی بادینانی كرد و رایگەیاند: دەستگیركردنم لەسەر رەخنەگرتن بووە لە دەسەڵات لە دهۆك كە داوای مافی هاووڵاتیان و مووچەمان كردبوو، بۆیە سەرجەم ئەو تۆمەتانەی لەسەری دەستگیركرابووم ناڕاست بوو، بۆیە دوای بێتاوان بوونم، ئازادكرام.
PUKmedia

بابەتە پەیوەندیدارەکان