بەپێی ئامارێکی سەنتەری ئاگرکوژێنەوەی دارستانەکانی کەنەدا (CIFFC)، لەمساڵدا ژمارەیەکی زۆر ئاگر لە دارستانەکان کەوتۆتەوە و دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە.
سەنتەرەکە لە راگەیەنراوێکی خۆیدا ئاشکرای کردووە، لەم هەفتەیەدا 900 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی وڵاتەکە روویداوە و 599 ئاگریان تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشداوە بەهۆی ئاگرەکەوە 26 ملیۆن دۆنم زەوی سووتاوە و زیانی پێگەیشتووە.