جیاواز له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا یانه‌ی هه‌ولێر به سزایه‌كی سووك له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقه‌وه رزگاری بوو كه ته‌نها بۆ یه‌ك یاری له هانده‌رانی بێ به‌ش ده‌بێت.
له یاری یانه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر به یانه‌ی زاخۆ هانده‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر كاری ئاژه‌وه‌گێڕیان ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه یارییه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا به‌تایبه‌ت كه به‌شێك له هانده‌ران یاریگایان ده‌به‌و شووشه باران كرد و به‌شێكیش له‌و ده‌به‌و شووشانه ئاڕاسته‌ی یاریده‌ده‌ری داوه‌ری یارییه‌كه كران.
له پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له هانده‌ران له‌یزه‌ریان له گۆڵپارێز و یاریزانانی زاخۆ ده‌دا كه پێشتر یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌كارهێنانی له‌یزه‌ری قه‌ده‌غه‌كردبوو ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی سزای قورسی كرد له كاتی به‌كارهێنانیدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ش به‌ڵام یانه‌ی هه‌ولێر به سزایه‌كی كه‌م رزگاری بوو ته‌نها بۆ یه‌ك یاری له هانده‌رانی بێ به‌ش ده‌بێت ئه‌ویش یاری به‌رامبه‌ر به نه‌فته‌ی وه‌سه‌ته كه وابڕیاره پێنجشه‌ممه بكرێت.
ئه‌م سزایه‌ش له كاتێكدایه ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی كاری ئاژوه‌گێڕی هانده‌ران یانه‌ی زاخۆی سزایه‌كی زۆر قورس درا كه تا كۆتایی وه‌رز ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بۆ ئاماده‌بوونی هانده‌ران یاری بكات له پاڵ ئه‌وه‌ش به 10 ملیۆن دینار سزادران.