رۆژنامەی وەتەنی سوری ئاشكرایكرد، ئەمریكا ژمارەی سەربازەكانی لە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ هەزار و 500 سەرباز زیاد كردووە، ئەوەش دوای ئەوەی كاروانێكی سەربازیی ئەمریكا سەرەتای ئەم هەفتە هاتۆتە ناو خاكی سوریاوە.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، ئەمریكا بەردەوامە لە بەهێزكردنی پێگەكانی خۆی لە سوریا، كاروانە سەربازییەكەشی لە كێڵگە نەوتییەكان جێگیركردووە، بەوەش ژمارەی سەربازانی ئەمریكا لە هەزار سەربازەوە بۆ هەزار و 500 سەرباز زیادکردووە.
سەرچاوە: bissanfm