پ.ی.د. فاروق نه‌قشبه‌ندی
مه‌كسیم گۆركی له ده‌رگای شیعره‌وه، هاته دنیای ئه‌ده‌ب،كه‌ڵكه‌ڵه‌ی رۆمانی كه‌وته‌سه‌ر، نیكۆس كازانتزاكیش به‌شیعر ده‌ستیپێكرد، ته‌نیا داستانه شیعرییه‌كه‌ی (ئۆدێسه) 133 هه‌زار دێڕه، دوایی هاته‌سه‌ر رۆمان، سیرفانتس (دۆن كیشۆت)ی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م زیاتر له‌هه‌زار جار به سی زمانی جیاواز چاپكراوه‌ته‌وه.
ناوه‌ڕۆكی په‌یامی رۆمان چی بێت باشه؟ فه‌یله‌سوفه‌كان زانا و داناكان هه‌ریه‌كه و له جیهانبینی خۆیه‌وه، چه‌مكێكی ژیانی گرتووه و لێكیداوه‌ته‌وه.
كاریگه‌ری رۆمان له كوێدایه؟
گرنگترین كاریگه‌ری رۆمان له چڕی و پڕی ده‌ربڕینی مه‌نه‌لۆگ و دیالۆگدا، له باسكردنی ناخی كێشه سایكۆلۆژییه‌كانی مرۆڤدایه. كه هه‌رگیز فه‌لسه‌فه‌كان و زانا سایكۆلۆژییه‌كان توانای ده‌ربڕینی وه‌هایان نه‌بووه، ئه‌ی كاریگه‌ری رۆمانی منداڵان و دانسقه‌ی به‌رهه‌مه‌كان به‌هه‌مان رێچكه‌دا گوزه‌ر ده‌كه‌ن؟
لێره‌وه (ئه‌مین محه‌مه‌د) ویستویه‌تی رێگایه‌كی زانستییانه بگرێته‌به‌ر، له ناساندنی ژینگه و زینده‌وه‌ر و په‌له‌وه‌ر و سروشتی ژیانیان ره‌نگه په‌ی به زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی بردبێت، به‌ڵام له‌م سه‌ركه‌وتنه‌یدا كۆدی سه‌رچاوه‌ی كه‌ڵك لێوه‌رگرتنه زۆر خوێنه‌ر ماندوو ده‌كات.
وه‌ك بیرخستنه‌وه‌یه‌ك (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) له ژانی گه‌لدا هه‌ڵچوون نه‌بوو، فكر بوو، شاری (حسێن عارف) فكربوو له زه‌مه‌نێكدا كه هه‌موو روداوه‌كان خێرا و خۆچه‌سپێن بوون؟ هه‌موو هاوچه‌شنه‌كانی ئه‌مانیش تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوبوون.
ئه‌مین محه‌مه‌د وه‌ك (هه‌مه‌نگوای) ده‌فته‌ری به‌رباخه‌ڵی هه‌بووه، رۆژانه تێكستی منداڵان و ژینگه‌ی منداڵانی نووسیوه‌ته‌وه. ولیام فۆكنه‌ر ده‌ڵێت: پێویسته گێڕانه‌وه له‌سێبه‌ری رووداودا بێت كه رووناكییان خسته سه‌ر رووداوێك به‌لایه‌نێكی دیكه‌ی تاریك،كۆتای به‌و به‌شه بهێنن.
رۆمانی منداڵان له نێوان ئه‌ندێشه و واقیعدا
عه‌زیز مه‌لای ره‌ش كۆتایی ساڵی 1991 له‌ژێرناوی (بۆره)دا به‌رهه‌مێكی پێشكه‌ش كتێبخانه‌ی كوردی كرد، به‌قه‌واره‌ی (112)لاپه‌ڕه‌دا، له چاپخانه‌ی (زه‌مان)ی به‌غداد چاپكرا، زیاتر له سێ هه‌زار دانه‌ی لێ چاپكرا.
(بۆره‌ی قه‌پلان)ی عه‌زیزی مه‌لای ره‌ش ده‌یه‌وێت، سروشت بگۆڕێت له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ئه‌گه‌ر با ئاژه‌ڵیش بێت، په‌یامه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده ئه‌ندێشه زاڵه تێیدا، به‌ڵام له‌چنینی بیرۆكه‌ی رۆمانه‌كه‌دا وه‌ك شوێن و كات گرنگی خۆی هه‌یه .
چاكترین پێنووسێك كه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌م رۆمانه كردبێت، پ.ی د هاوژین سلێوه‌یه له گۆڤاری كه‌لتوردا،له‌ده‌رفه‌تێكی تردا هاوڕای نزیكی ئه‌كادیمی ده‌بم و منیش قسه‌ی ترم ده‌بێت، له‌ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه ئه‌م رۆمانه‌ی (بۆره)گۆڕانكاری به‌هێزی فه‌رهه‌نگسازی تێدا به‌دیناكرێت، ئه‌مه یه‌كێكه له گرنگترین خاڵه‌كانی ره‌چاوكردن بۆ نه‌وجه‌وان نووسیش، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر بپرسێت بۆ؟ چونكه رۆمان به‌گشتی وێنه‌ی بزاڤی تیشك له‌سه‌رئاستی جیهان له‌بره‌ودایه.
منیش له‌م كونجه ته‌سكه‌وه سه‌ره‌تاتكێم كرد به‌پێنووسه‌كه‌م چه‌ند وشه‌یه‌كی نوێ له سنووری سی وشه‌یه‌ك تێناپه‌ڕن، واتاكان نووسراوه‌ته‌وه (وار....سه‌ربرده) قژنه‌سه‌ره جنۆكه (به‌خوایشت ره‌زامه‌ند) له‌كۆتایی رۆمانه‌كه‌ش واتا (11) گوزاره وردكراوه‌ته‌وه ئاواتم له‌گه‌ڵ ئاواتی پ.د هاوژین سڵێوه یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
سه‌ره‌تا من بڕوام وایه نه ئه‌دیب نه ره‌خنه‌گر نه خوێنه‌ری باڵا بۆی نییه دادگایی نووسینی كه‌س بكات به‌ڵكو بۆی هه‌یه به‌پێوانه‌ی زانستی قۆناغ، قسه له‌سه‌ر به‌رهه‌مێك بكات، نه‌ك نووسه‌ری به‌رهه‌م له‌م روانه‌وه:
1- زمان.
2- بوێریی توانای گێڕانه‌وه.
3- ئامانجی تایبه‌ت.
4- په‌یامی نووسه‌ر.
5- مێژووی رۆمانی منداڵان.
ئایا ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و خشۆك ژیان و كه‌ڵك نه‌فره‌ت لێیان له‌پانتایی ده‌قی رۆمان‌دا كامیان ئامانجی پێكاوه،ئایا زمانی رۆمانی منداڵان له‌قۆناغی مه‌یندایه یا گه‌شه‌ی لاسایی و ده‌ق ئاوێزانێكی پڕبه‌پرسیاره‌كه‌یه؟ ئایا نووسه‌ری رۆمانی منداڵانی كورد توانیویه‌تی شایه‌تێكی پڕله‌متمانه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بێت؟
ئاخ وئۆف و ئازاری عه‌لاگه‌فرۆشی بنێشت فرۆش، شاگردی پیشه‌یه‌ك بكاته پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه.
لێره‌وه ده‌چمه پرسیاری مێژووی زانستی ده‌ق خوێندنه‌وه ئه‌م رووداوانه ده‌وروژێنم:
1- سێ كچكه‌ی پریسار.
2- بۆچی ده‌قی رۆمانی منداڵان بخوێنینه‌وه؟
3- چی دخوێنینه‌وه‌به‌رهه‌م یان ده‌ق؟
4- چۆن ده‌خوێنینه‌وه(واتا به‌كام میتۆد)؟
من لێره‌دا له‌گه‌ڵ رای(فۆكۆم) خوێنه‌ری چالاكمان ده‌وێت،بزۆز و سه‌رچڵ و كاریگه‌ر په‌رده له‌سه‌ر نهێنیه‌كان هه‌ڵبداته‌وه به‌جۆری شێوازناسی و شێوازگه‌ری بێت زمانی ته‌رخان كرا‌و...بێت به‌پێی مێژووی زانستی ئه‌ی بۆكۆتا (كۆد) ده‌مه‌وێ باسی وه‌رگێڕو وه‌رگێڕان بكه‌م. چونكه به‌رهه‌مه‌كه وه‌رگێڕداراوه به‌ڵام به‌دستكارییه‌وه. نووسه‌رمان خۆی نه‌داوه له قه‌ره‌ی مێژوی وه‌رگێڕان به‌هه‌موو توانینه‌كانیه‌وه.پێشه‌كی و پێشده‌ستی كه‌سی له به‌رهه‌مه‌كه‌ی دیارنییه ئه‌مه‌ش وه‌ك لایه‌نی ئه‌كادیمی پرسیاره؟
(لولو) تۆبڵێ (سندریلا في جزیرة العجائب) بێت سێبه‌ری شه‌وچه‌ره‌ی بۆكرابێت ناونرابێت یان زاده‌ی بیری نووسه‌ر بێت به‌ڵام قاڵبووی سروشتی كوردستان و ژینگه‌ی زمان و ناوجوگرافیای بیروده‌ق به‌پێز تێك هه‌ڵئاخزابن.
لاپه‌ڕه پێنج سه‌ره‌تایه لاپه‌ڕه حه‌فتاو دوو كۆتا لاپه‌ڕه‌یه، به‌ڵام بچووكترله A4 وێنه‌ی به‌رگ ولاپه‌ڕه‌كان نه رۆژهه‌ڵاتییه نه كوردستانه،له‌ڕووی ته‌مه‌نیشه‌وه جۆرێك له داهێنانی فه‌رهه‌نگی زمانی تیادایه، كه (مێرد منداڵان) كراوه به‌مێر منداڵان واتا ره‌گه‌ز ئازاده و بۆ هه‌ردووكیان گونجاوه،به‌خت خوێنه‌ر تیایدا دووره له شپرزه‌یی گه‌ڕان به‌شوێن (جێنده‌ر)دا جوگرافیای ده‌ق كه‌نار ده‌ریایه كه بێجگه‌له كوردستانی توركیا ئێمه‌بێ به‌شین له‌نیعمه‌تی ده‌ریا له‌ڕووی ناوی زینده‌وه‌ره‌كان. نووسه‌ر جۆرێ له ورده‌كاری نیشانداوه ریزبه‌ندییه‌كه بیرۆكه‌ی خۆیه‌تی ده‌ریا، شه‌پۆل، به‌رز، نه‌وڕه‌سه‌كان- ده‌نگ -چریكه ده‌ریا له‌سه‌ره‌وه بۆخوار -ماسی(راوكردن) دورگه-لم - بێچووه‌كیسه‌ڵ.
ئامانجی نووسه‌ر كورتبڕه زۆر زوو به‌خوێنه‌رناو نان و نابێت درێژبێت ،به‌ڵكو كورت و پڕواتا، رووی ده‌روونی (لولو)ش گه‌شه ترسی شكاوه له سه‌یركردنی گیانه‌وه‌ره‌كان. كه‌واته ئامانجی گشی رۆمانه‌كه به‌شێكی سه‌ره‌تای ناساندنی (مێرمنداڵان)ی كورده به‌دریاو پێگه‌ی زینده‌وه‌ره‌كانی تێیدا ده‌ژین. ئه‌ندێشه‌ی كراوه و شێوازی وێنه‌ی جوان به وشه له‌كۆتا لاپه‌ڕه‌ی شه‌ش جوان خۆده‌نوێنرێت.مراوی باڵ نه‌خشین-ئاره‌زوی مه‌له‌كردن بانگه‌وازی لاسایی بۆ مێر منداڵان كه په‌یامی په‌روه‌رده و فێركاری. هه‌میشه ده‌بێت ناوه‌ڕۆكی رۆمانی منداڵان بێت.
پرسی هاوڕێیه‌تی و په‌یامی مرۆڤایه‌تی له ده‌قی رۆمانه‌كه‌دا زیاتر زانستی و سه‌رده‌مییه. (لولو ده‌ستی به‌سه‌ر شه‌پۆله‌كاندا ده‌هێناو وای هه‌ستده‌كرد ،سه‌ما ده‌كات گۆرانی ده‌چڕی و پرچی( با)ده‌یشه‌كانده‌وه) نهێنی ئه‌ودیوی ده‌ق واڵایه له‌ڕووی ئه‌نجامه‌كانه‌وه نازانین گۆرانییه‌كه چییه.
وشه‌كان كامانه‌ن واتا به‌ده‌وری چیدا ده‌سوڕێته‌وه؟
دوای مراوی ماسی گه‌وره شوناسی هه‌ڵبژاردنه،ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌ڕیزبه‌ندی ئاماری ده‌ریا نیشینه‌كان نووسه‌ر ئاستێ له‌سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه. له‌وچوونی ماڵ و شوێنه‌وار ئاستی به‌رزی بیرۆكه‌ی جوگرافیای ده‌قی رۆمانه‌كه (ئه‌شكه‌وت - ژێرده‌ریا).
ره‌هه‌ندی پێناسه‌ی جیاوازی زینده‌وه‌ره‌كان ...شوناسی، جیاكه‌ره‌وه‌ی (جیاوازییه)له بوون و حه‌ز ئاره‌زووه‌كاندا، (داپیره كیسه‌ڵ) وه‌ك لایه‌نی زانستی ته‌مه‌نی درێژتره بۆیه نووسه‌ر له‌سێبه‌ری له‌و چووندا ،باسی (تاجه‌گوڵینه‌ی یادی له‌دایك بوون ده‌كات). ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌كی فێركاری ره‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندی زینده‌وه‌ره‌كانه.
رۆمانی (كچی دورگه بچكۆله‌كه) تابڵێی زمانی ئاخاوتن جوان و ساده و روو له فه‌راهه‌مكردنی پێناسه‌ی ژینگه و زینده‌وه‌ر و ده‌ریا و ئه‌شكه‌وت و رووبار سیخناخه به‌ئه‌ندێشه‌ی زانستی كه‌پاڵنه‌ره بۆ فراوانكردنی بازنه‌ی رۆشنبیریی منداڵی خوێنه‌ر، ره‌نگه‌ناوی لێبنێین به‌قۆناغی دووه‌م كه(خه‌یاڵفراوانییه له شه‌ش ساڵ - هه‌شت ساڵ) خۆده‌بینێته‌وه له به‌شی یه‌كه‌م بۆ به‌شی پێنجه‌م ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه زۆر گونجاوه بۆپاڵه‌وانی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ر كه(لولو)ه به‌ڵام هه‌ڵكشانی رۆمانه‌كه به‌ده‌ركه‌وتنی ...(دایكه‌هه‌ڵـۆ) كه چۆن باڵه‌گه‌وره‌كانی زیاتر كرده‌وه قاچه‌درێژه‌كانی شۆڕكرده‌وه به‌ره‌و گورگ و به‌رخۆله‌كه رۆشت كه نزیكبووه‌وه ، گورگه‌كه له ترسا به‌خێرایی رایكرد و وازی له‌به‌رخۆله‌كه هێنا.
هه‌ندێ سه‌رنجیش ورده له رۆمانه‌كه‌دا (ئه‌سپی ئاوی) كچی ده‌ریا، داپیره‌كیسه‌ڵ، ماسیی ئاڵتوونی، گوڵه‌ئستێره، گه‌وهه‌ره ئه‌فسوناوییه‌كه. ئه‌ركی ئه‌م گه‌وهه‌ره له‌دووباره‌كردنه‌وه و بانگكردنی له‌كاتی پێویست پێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئاسانتر ده‌نوێنێت. (په‌یام په‌ری ده‌ریا، نامۆیی تێدایه، كه ده‌ڵێت (من حه‌زم له كه‌ناری ده‌ریایه به‌ڵام مرۆڤه‌كان جیاوازن. ئه‌م ریزبه‌ندییه گرنگه منداڵ بیزانێت، كه هه‌ندێ له مرۆڤه‌كان ئازاری گیانداران ده‌ده‌ن. زینده‌وه‌ری په‌له‌وه‌ری وه‌ك (نه‌وڕه‌س زۆر خۆشه‌ویست و ئالووده‌و لاشه‌ڕ نیشاندراوه. هه‌ندێ ناو (خاڵخاڵۆكه ،دایكه كه‌روێشك) مانگی زیوی،په‌پووله‌ی باڵڕه‌گین، مێرووله خاوه‌ن وته ئه‌فسوونییه‌كان، ئه‌خته‌بوت،(هه‌شتپێ شینه‌كه) ئه‌م ناوه له‌چ فه‌رهه‌نگێ وه‌رگیراوه له‌سه‌ر وه‌ستانی ده‌وێت. رووی زانستی جه‌سته‌ناسی بۆ مێرد منداڵان سه‌رنجڕاكێشه،(هه‌شتپێ شینه‌كه چه‌ند تایبه‌ت مه‌ندییه‌كی هه‌یه. وه‌ك (ئه‌خته‌بوت نۆمێشك و سێ دڵی هه‌یه، ره‌نگی خوێنه‌كه‌ی سه‌وزه، پێشبینییه‌كانی توانای زیاتری ده‌داتێ.
واتا هۆكار و ئه‌نجام پێشوه‌خت ده‌زانێت،ئه‌مه په‌یامی وروژاندنی زانستییه،له‌جێی خۆیه‌تی واده‌كات منداڵ جیاوازییه‌كان بزانێت، وێنه‌كان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان و جه‌سته‌ی دیاری پاڵه‌وانه‌كان زۆر گونجاون، رۆماننووس له‌ڕووه ئاینیه‌كه‌وه. سروشتی خستۆته جێگای په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌ش بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری زۆرنه‌شیاوه،چونكه زۆرینه یه‌كتاپه‌رستن. كۆتا په‌یام :
(هۆ هۆ په‌لكه‌زێڕینه وه‌ره دڵم مه‌شكێنه خۆزگه و هیوام به‌تۆیه ئاره‌زووم به‌دیبێنه)
به‌م شیعره په‌رده له‌سه‌ر كۆتابه‌شی رۆمانه‌كه‌داده درێته‌وه. لولو به‌هێزێكی زۆره‌وه سه‌ره‌كیترین پاڵه‌وانه له ئاستی گه‌وهه‌ره ئه‌فسوناوییه‌كه‌دا، هیوای به‌رهه‌می باشتر بۆ رۆماننووس ده‌خوازم.
ئه‌مین محه‌مه‌د