بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە زیاتر لە 40 كەس گیانیان لەدەستدا

10:24 - 2023-07-27
جیهان
211 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی وڵاتانی دەریای ناوەڕاست، مەترسی لەسەر ژیانی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی و گەشتیار دروستبووە و بەو هۆیەوە زیاتر لە 40 كەس گیانیان لەدەستداوە كە زۆربەیان لە جەزائیرن.
لای خۆشیەوە یۆنان ئامادەكاریی زیاتر دەكات بۆ چۆڵكردنی ناوچەی رۆدس كە ئاگر لە دوورگەكانی كۆرفو و ئێڤیا كەوتۆتەوە.
ئاگركەوتنەوەكان كە لە سەرانسەری شاری سیسیلیاش بڵاوبۆتەوە، ئیتالیای ناچاركرد فڕۆكەخانەی پالێرمۆ بۆ ماوەیەكی كورت دابخات.
تیمەكانی ئاگركوژێنەوەش رایانگەیاندووە: بای بەهێز و رووەكی زۆر وشك، هۆكاری بەردەوامیی ئاگرەكانن و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە زۆر ناوچەدا لە هەوڵدان بۆ دامرکاندنەوەی کڵپەی ئاگری دارستانەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان