حه‌یده‌ر مه‌نتــــك
رۆمانی پێنج کاتژمێر کتێبێکی (290) لاپەڕەیی قەبارەی مام ناوەندە و بە شێوازێکی سادە و بە وشەی جوان و ساکار داڕێژراوە، (هێرش شێخ عومەر) نووسیویەتی.
ئەم رۆمانە ئەوەندەی من لێی تێگەیشتووم، گێڕانەوەی بەسەرهاتی هەرتاکێکە، ژیان کردنی جیاوازە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر، نووسه‌ر به ته‌كنیكێكی جوان و لێزانانه له چه‌ندین ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیدا ریزبه‌ندیی بۆ كردووه، مه‌به‌ست و مەهامی پێنج سەعات له‌چاوی كوڕێكی هه‌ژاردا بۆی ته‌به‌نی كردووین، پێمان ده‌ڵێت: ژیان هه‌رچه‌نده قورس و سه‌خت بێت، به‌ڵام متمانه به‌خۆ بوون و پلان و به‌رنامه ڕێژی بۆ ژیان رێكردنی رێگای سه‌ركه‌وتن مسۆگەر ده‌كات، پێنج سەعات هانمان ده‌دات به‌رده‌وام بین تا كۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی تامی ژیان بكه‌ین به خۆشی و ناخۆشییه‌كانییه‌وه.
پێنج کاتژمێر لە رووی کۆمەڵایەتییەوە دەستی بردووە بۆ زۆر تەوەر و بابەتی هەمەچەشنی بایەخدار، بابەتی هەنووکەیی، کێشەی شەقام، قسە و باس لەسەر (گەنج، ژن، بازار، وەفا، هیوا، خۆشەویستی، توندڕەوی)
گەیشتن بە ئامانجێکی روون
پێنج کاتژمێر لە رێگای کارەکتەر (نامۆ)وە پێمان دەڵێ: وەفا و خۆشەویستی کوڕێکی بێ باوک بۆ دایکێکی بێ زمان و ماڵێکی هەژار و نەبوو، خۆشەویستی و هه‌وڵدانه بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی روون، كاره‌كته‌ری (نامۆ) وانه‌یه‌كه بۆ لاوانی داهاتوو كه كار بكه‌ن، كۆشش بكه‌ن، به‌رده‌وام بن تا به ده‌ست و بازووی خۆیان بژێوی ژیان په‌یدا بكه‌ن.
کارەکتەری دادە سوعاد پێمان دەڵێ: مرۆڤایەتی چەند کرداری لەگەڵ بێت، هاوکاری و پشتگیری لەگەڵ بێت، دڵەکان ئاسودە تر دەبن، ئومێد و متمانە بەخشینە بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دادە سوعاد پێمان دەڵێ: دەستی هاوکاری و یارمەتییەکانتان بۆکەسی نەخۆش درێژ بکەن تا خوای گەورە پشت و پەناتان بێت.
یارمەتی و هاوکاری بۆ ئەوانەی خاوه‌ن پێویستی تایبەتن و ناتوانن ئه‌ركه‌كانی خۆیان مه‌یسه‌ر بكه‌ن، پاداشت و خێری لای خوای گه‌وره هه‌رگیز پڕ نابێته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی پێتان ده‌كرێ ده‌ستی لێ مه‌گێڕنه‌وه و به‌ده‌سته‌كانی خۆتان ویژدانتان، دڵتان ئاسوده بكه‌ن، چاوه‌ڕێی كه‌س مه‌كه‌ن خێر و چاكه‌تان بۆ بكات.
لە بێدەنگی دایکی نامۆدا کاتژمێرەکان بوونەتە هاوڕێ و هاوەڵی کاکە نامۆی خێر لەخۆ نەدیووی بێ باوک و کەس و کار، سەعاتەکان نزیکترین و راستگۆترین برادەرن بۆ نامۆ کە لەم رێگایەوە ئاگاداری دەنگ و باسی دەرەوەی ژیان بێت.
نەرم و نیان نین لەگەڵ شاگرد
لە رێگای پێنج کاتژمێرەوە بۆمان روون دەبێتەوە زۆرینە ناڵێین هه‌موو خاوەن پڕۆژە و دووکاندارەکان، کەسی بە ویژدان و نەرم و نیان نین لەگەڵ شاگرد و منداڵانی کارکەر، بۆ دەبێ وەستا و خاوەن پیشەکان قسەکانیان رەق و ناخۆش و بریندار کەر بن، لەجیاتی دەست گرتن و هاندان و پشتگیری کردنیان، ئیهانه و رق و كینه و تووڕه‌ییان به‌سه‌ردا ببارێنین.
پێنج کاتژمێر لە رێگای دەستی هاووڵاتییانەوە وەک گێرانەوە و درێژەی بەسەرهاتەکان، باس لە عەشق و خۆشەویستی نێوان کوڕ و کچ دەکات بە تایبەت لە نێوان (کاروان و ئالینا)دا و پێمان دەڵێ: خۆشەویستی سنوری هەیە و بە خۆشەویستی و راستگۆیی پلان و ئامانجەکانمان بەرەو کەناری ئارام دەڕوات.
خۆشەویستی لەسەربنەمای لێک تێگەیشتن داڕێژەری بناغەیەکی پتەو، رێزێکی دوورمەودا، پەروەردەیەکی دروست، ئایندەیەکی گەش دێتە ئاراوە، فه‌زای خۆشه‌ویستی دونیابینینێكی هه‌مه چه‌شنی خۆش و ره‌ونه‌قداره ئه‌گه‌ر بنه‌مای راستگۆیی تێدابێت، جیهانی خۆشه‌ویستی لێوانلێوه له‌جوانی، له تێڕوانین، له‌خۆشی، له‌مه‌به‌ست و بنه‌مای دروست بوون بۆ ژیانێكی شاهانه، وه‌ك باسمان كرد ئەگەر له‌سه‌ر بنه‌مای لێك تێگه‌یشتن و راستگۆیی بێت.
پێنج کاتژمێر هۆشداریمان دەداتێ و پێمان دەڵێ ئاگاداری رۆڵەکانتان بن، گروپە توندڕەوەکان بە ناوی ئاین پەروەری دەست نەخەنە ژیانیان، نەیانخەنە رێکخستن و رایەڵە و بازنەکانی توندڕەوی، پێنج کاتژمێر هۆشداریمان دەداتێ و پێمان دەڵێ: لە سێبەری توندڕەویدا گەنجەکان هان دەدەن دژی حکومەت و یاسا و دەسەڵات خۆیان بتەقێنەوە، گوایە پلەی شەهادەت وەردەگرن.
خۆیان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست
خۆ زۆر جاریش ئه‌م گروپانه ته‌قینه‌وه ده‌كه‌ن له شوێنێك به نمونه بازاڕ، ئه‌وانه‌ی به‌رده‌كه‌ون زۆرینه‌ی خه‌لكی سڤیل و كاسب و ده‌ستگێڕن، نه‌ك هێزی ئه‌منی و کەسانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات، كه‌واته لێره‌دا چ ئامانجێک ده‌پێكن له پشێوی و تاوانیان به‌رامبه‌ر هاووڵاتی هه‌ژار، بۆیه سه‌رانی توندڕه‌وه‌كان مه‌به‌ستیانه له‌پشت ئه‌م توندڕه‌وی و تۆقاندنه خۆیان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست بۆ چه‌وساندنه‌وه له ژێر دروشمی ئایندا، ئه‌گینا ئاین له‌گه‌ڵ كوشتنی خه‌لكی سڤیل نییه، ئاین له‌گه‌ل ترس و تۆقان نییه.
پێنج کاتژمێر لە رووی کۆمەڵایتییەوە دەستی بردووە بۆ زۆر تەوەر و بابەتی هەمەچەشنی بایەخدار، بابەتی هەنووکەیی، کێشەی شەقام، قسە و باس لەسەر (گەنج، ژن، بازار، وەفا، هیوا، خۆشەویستی، توندڕەوی)، داواکارم لە هەوەداران و خوێنه‌ری کتێب، پێنج کاتژمێر بخەنە بەرنامەی خوێندنەوەیانەوە، چونکە رۆمانێکە شایستەی خوێندنەوەیە، سودمەندە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری تاک، دووبارە دەست خۆشی لە نووسەرەکەی دەکەم، هیوادارم بەردەوام بێت لە نووسینی رۆمانی وا ناوازە.