لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی سعودیە بۆ ئاشتەوایی و دانوستان لە نێوان روسیا و ئۆکرانیادا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو نوێنەرانی چەند وڵاتێک لە شاری جەدە کۆببنەوە.
لە کۆبوونەوەکەی جەدەدا، نوێنەری هەر یەکە لە روسیا و ئۆکرانیا و ئەمریکا و بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا و دەیان وڵاتی تر بەشدار دەبن.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڤیلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا، رایگەیاند: حکومەتی وڵاتەکەی دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیادا رەتناکاتەوە.
سەرچاوە: BBC