رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(17)
تۆ كام له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه‌ت به‌لاوه په‌سه‌نده؟
1- زیره‌كترین مرۆڤی دنیا بیت، به‌ڵام له روانگه‌ی كه‌سانیتره‌وه گه‌مژه‌ترین كه‌س دیار بیت.
2- گه‌مژه‌ترین مرۆڤی دنیا بیت، به‌ڵام كه‌سانیتر وه‌كو زیره‌كترین كه‌س ته‌سه‌ورت بكه‌ن.
كاتێك بۆب دیلان (Bob Dylan) له ساڵی 2016دا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرت، تا چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك به ره‌سمی دانی پێدا نه‌ده‌نا و به هیچ جۆرێك له‌م باره‌یه‌وه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ هیچ رۆژنامه‌یه‌ك یان تۆڕێكی هه‌واڵدا نه‌ده‌كرد، وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنی په‌یامنێران و ئه‌و كه‌سانه‌شی نه‌ده‌دایه‌وه كه بۆ پیرۆزبایی په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كرد. ئه‌م ره‌فتاره‌ی بووه هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی توندی لێ‌بگرن. به‌ڕاستی مرۆڤێك چه‌نده ده‌توانێت له‌خۆبایی و نمه‌ك به حه‌رام و ئیهمال بێت؟ سه‌ره‌نجام بۆب دیلان قفڵی بێده‌نگی شكاند و له رۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزی‌دا رایگه‌یاند:
«من زۆر خۆشحاڵم و شانازیی به خۆمه‌وه ده‌كه‌م كه ئه‌م خه‌ڵاته‌م وه‌رگرتووه.» به‌ڵام شێوه‌ی قسه‌كردنی ته‌واو ده‌ستكرد بوو، ده‌تگوت كه‌سێك قسه‌كانی پێده‌ڵێت و ئه‌ویش ده‌یڵێته‌وه. ته‌نانه‌ت له رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كانیشدا ئاماده نه‌بوو، مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو بۆچی هه‌تا ئه‌و راده‌یه گوێ به گه‌وره‌ترین و گرنگترین خه‌ڵات نادات؟
خه‌ڵاته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه گریگۆری پێریلمان
(Grigori Perelman) ساڵی 1966 له‌دایكبووه، گه‌وره‌ترین بیركاریزانه كه له ژیاندا ماوه. له ساڵی 2002دا یه‌كێك له‌و حه‌وت بابه‌ته بیركارییانه‌ی شیكاركرد، كه وه‌كو بابه‌ته‌كانی هه‌زاره‌ی سێهه‌م ناسراون، قابیلی شیكار نین و شه‌شه‌كه‌ی تر هێشتا شیكار نه‌كراون. گریگۆری بۆ وه‌رگرتنی میدالی فیدلز (Fields Medal) كاندید كرا كه به‌جۆرێك وه‌كو خه‌ڵاتی نۆبڵ له بواری بیركاریدا له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به‌ڵام خه‌ڵاته‌كه‌ی قبووڵ نه‌كرد. ته‌نانه‌ت خه‌ڵاته چه‌ند ملیۆن دۆلارییه‌كه‌شی قبووڵ نه‌كرد. هه‌رچه‌نده باری دارایی باش نه‌بوو، بێ ئیش بوو، له‌گه‌ڵ دایكی‌دا له سان پترسبۆرگ له ئه‌پارتمانێكی بچو‌وكدا ده‌ژیا. له راستیدا بیركاری ته‌نیا شتێكه كه به‌لایه‌وه گرنگه و به‌لایه‌وه هیچ گرنگ نییه كه‌سانیتر سه‌باره‌ت به خۆی و ده‌ستكه‌وته‌كانی چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه.
كاتێك من ده‌ستم به نووسین كرد زۆر به‌لامه‌وه گرنگ بوو بیروبۆچوونی كه‌سانیتر سه‌باره‌ت به كتێبه‌كانم بزانم و به رای پۆزه‌تیڤ خۆشحاڵ ده‌بووم و به رای نه‌گه‌تیڤ تێكده‌شكام. هاندان و چه‌پڵه‌لێدانم به نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنم ده‌زانی، به‌ڵام ئێستا كه له ده‌یه‌ی چواره‌می ژیانمدا گه‌یشتوومه‌ته فه‌لسه‌فه‌كه‌ی بۆب دیلان و تێگه‌یشتووم كه درككردن و رای كه‌سانیتر هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر چۆنێتی ئیشه‌كانم نابێت. له راستیدا چۆنێتی كتێبه‌كانی من نه به هاندانی ئه‌وان باشتر ده‌بێت و نه به‌گاڵته‌پێكردنیان دێته‌خواره‌وه. ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه منی له‌و زیندانه رزگار كرد كه ساڵانێكی زۆر بۆ خۆمم دروستم كردبوو.
له تۆوه فێر ده‌بن
ئێستا با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای ئه‌و دوو پرسیاره‌ی له سه‌ره‌تادا كردم، كه وارین بێفت به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌یكات:
«ئایا حه‌زده‌كه‌یت عاشقترین كه‌سی دنیا بیت، به‌ڵام خه‌ڵك به‌چاوی كه‌سێكی ئیهمال و بێهه‌ست سه‌یرت بكه‌ن؟ یان حه‌زده‌كه‌یت كه‌سێكی خائین بیت، به‌ڵام هه‌موان به چاوی كه‌سێكی مرۆڤدۆست و به ئه‌مه‌ك سه‌یرت بكه‌ن؟»
له راستیدا یه‌كێك له گرنگترین پێوه‌ره‌كان بۆ ژیانێكی باش، توانای جیاكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی كه‌سانیتره له‌گه‌ڵ ئه‌و بیروبۆچوونه‌دا كه ئێمه سه‌باره‌ت به خۆمان هه‌مانه.
تۆ چۆن خۆت هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ بیروبۆچوونی كه‌سانیتر سه‌باره‌ت به تۆ چۆن فۆرمه‌ڵه ده‌بێت؟ هه‌میشه ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت منداڵه‌كانت ئه‌و شتانه‌ت لێوه فێرده‌بن كه زیاتر له هه‌موو شتێك جه‌ختیان لێده‌كه‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌یت و جه‌ختی لێبكه‌یته‌وه خه‌ڵكی سه‌باره‌ت به خۆت و منداڵه‌كانت چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه و به‌رده‌وام ئه‌مه‌یان پێ بڵێیت، دواجار منداڵه‌كه‌ت ده‌بێت به كه‌سێك كه هه‌میشه پێویستی به هاندان و ده‌ستخۆشی كه‌سانیتره، به‌ڵام زۆر گرنگیدان به رای كه‌سانیتر له ژیانێكی ئارام و ئاسووده دوورت ده‌خاته‌وه.
شاره كۆنه‌كان
ئه‌مڕۆ به‌لای زۆربه‌ی كه‌سه‌كانه‌وه ئه‌وه زۆر گرنگه كه خۆیان به‌باشترین شێوه‌ی شیاو نیشان بده‌ن و گۆڕینی ئه‌م باوه‌ڕه كه‌مێك قورسه، به‌ڵام پێت وایه به‌لای باووباپیرانمانه‌وه كه له كۆندا ده‌ژیان و خه‌ریكی راو و شكار و په‌یداكردنی خواردن بوون كام بابه‌ته گرنگ بووه؟ رازیبوونی ناوه‌كی یان رازیبوون و په‌سه‌ندكردنی ده‌ره‌كی؟ له‌و رۆژگاره‌دا ژیانی تاكه‌كان زۆر به‌یه‌كترییه‌وه وابه‌سته بووه و ئه‌وان نه‌یانده‌توانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نادیده بگرن كه‌سانیتر له‌باره‌یانه‌وه چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر رای زۆربه‌ی خێڵ له‌باره‌یانه‌وه نه‌گه‌تیڤ بوایه، له خێڵه‌كه ده‌رده‌كران و نه‌یانده‌توانی به ته‌نیا بژین.
شاره‌كانی سه‌ره‌تا و شارستانییه‌تی مرۆڤ ته‌قریبه‌ن 10 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا بنیاتنراون. به‌هۆی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه ئیتر ئه‌و توانایه نه‌بوو كه هه‌موو كه‌سێك هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی بناسێت، به‌ڵام دیسان كه‌سانێك هه‌وڵیانده‌دا رای پۆزه‌تیڤی ئه‌وانیتر به‌لای خۆیاندا رابكێشن و به‌هۆیه‌وه ناوبانگ و متمانه‌یه‌كی باش له‌ناو ئاشناكانیاندا بۆ خۆیان به‌ده‌ستبێنن و هه‌ندێك هه‌وڵیانده‌دا به‌هۆی پڕوپاگه‌نده‌وه هاوڕێ و ئاشنا بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن. له‌و كاته به‌دواوه پڕوپاگه‌نده دنیای داگیركرد، چونكه ئاسایی باشترین شێوازه بۆ راكێشانی وه‌رگر به‌بێ سه‌رئێشه. ئه‌گه‌ر له‌داهاتوودا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتدا دیدارت هه‌یه، حسابی ئه‌وه بكه چه‌نده كاتتان به قسه‌كردن سه‌باره‌ت به كه‌سانیتر به‌سه‌رده‌به‌ن.
مێشكت له قۆناغی به‌رددایه
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م بابه‌ته گه‌لێك هۆكاری هه‌یه، بۆچی ئێمه تاڕاده‌یه‌كی زۆر بایه‌خ به رای كه‌سانیتر ده‌ده‌ین. له‌وانه‌یه یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه بێت كه رای كه‌سانیتر یارمه‌تی كامڵبوونمان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌وانه‌یه ئه‌م قسه‌یه هێنده لۆجیكی نه‌بێت. به رای من رای كه‌سانیتر هه‌میشه له‌و شته بێبایه‌ختره كه له مێشكی خۆماندا ته‌سه‌ورمان كردووه. كه‌واته ده‌بێت بڵێم ئه‌گه‌ر تۆ زۆر بایه‌خ به ناوبانگ و متمانه و رووكه‌شی خۆت ده‌ده‌یت به بچووكترین قسه هه‌ڵده‌گه‌ڕێیته‌وه، مێشكت هێشتا له قۆناغی ده‌وری به‌رددایه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك به رای خۆی ته‌نانه‌ت بتباته به‌رزترین عه‌رش یان داتبه‌زێنێ بۆ ته‌ڵه‌زگه، ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت ناتوانێت له ژیانی تۆدا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆ دروست بكات و نابێت بوار بده‌یت له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا هه‌ستت به‌سه‌رتدا زاڵ بێت و ژیان له خۆت تاڵ بكه‌یت، به‌م پێیه خۆت له‌بیركردنه‌وه له قسه و رای كه‌سانیتر رزگار بكه. به پێویستی ده‌زانم به باسكردنی سێ هۆكار بۆت بسه‌لمێنم بۆچی ئه‌مه باشترین شته كه تۆ ده‌توانیت بیكه‌یت:
یه‌كه‌م
لێدانی دڵت به‌رز نابێته‌وه و تووشی په‌رێشانی نابیت. ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت كه به درێژایی كات نا‌توانیت متمانه‌ی خۆت به‌بێ هیچ كێشه و له‌كه‌یه‌ك بپارێزیت. بێفت له‌م باره‌یه‌وه قسه‌ی جانی ئینیلی
(Gianni Agnelli) به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی فیات (Fiat) ده‌هێنێته‌وه:
«كاتێك ده‌چیته ته‌مه‌نه‌وه، كه‌سانیتر به‌شێوه‌یه‌ك ره‌فتارت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یت.»
به ده‌ربڕینێكی دیكه نا‌توانیت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك به‌گێل بزانیت و كڵاو بكه‌یته سه‌ریان. دواجار ده‌سته‌كه‌ت كه‌شف ده‌بێت.
دووه‌م
ته‌ركیز له‌سه‌ر رای كه‌سانیتر و پاراستنی متمانه‌ت له لایان له شادی و خۆشی راسته‌قینه بێبه‌شت ده‌كات، له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌دوای ئاره‌زووه‌كانی خۆتدا بچیت، هه‌میشه دوای ئه‌وه ده‌كه‌ویت چی بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانیتر لێت رازی بن.
سێیەم
حسابکردن بۆ قسەی کەسانیتر کۆسپێکی گەورەیە لەبەردەم گەیشتن بە بەختەوەریی راستەقینە لە ژیاندا
له راستیدا ئه‌گه‌ر تۆ هه‌موو ته‌ركیزی خۆت بخه‌یته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كه كه‌سێك له دنیای ده‌ره‌وه ئیمتیازت بداتێ و به‌رزت بكاته‌وه شتێكی زۆر زیان به‌خشه و هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌هاو گرنگی نه‌بووه. به رای ده‌یڤد برۆكس (David Brooks) تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خه‌ڵكیان كردووه به ریكلامكه‌ری عه‌قڵی برانده جیاوازه‌كان كه به‌رده‌وام له تویته‌ر، فه‌یسبووك و ئینستاگرام هه‌وڵده‌ده‌ن كاره‌كته‌رێكی ده‌روونی زۆر باڵاتر له‌وه‌ی هه‌یه نمایش بكه‌ن. برۆكس باوه‌ڕی وایه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مرۆڤیان كردووه به رۆبۆتێكی چاوه‌ڕوانی لایك. له راستیدا لایكه‌كانی ئینستاگرام و فه‌یسبووك، فۆڵوه‌ره‌كان و بۆچوونی كه‌سانیتر وه‌كو تۆڕێكی جاڵجاڵۆكه ئیش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر تۆ بكه‌ویته ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه، ئیتر رزگاربوون لێی قورسه و ئه‌و داوانه‌ی پێته‌وه ده‌لكێن بواری جووڵه‌ت لێ زه‌وت ده‌كه‌ن.
ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دامه‌نیشه
له كۆكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا ده‌بێت بڵێم هه‌رگیز له ره‌خنه و تیر و توانجی كه‌سانیتر رزگارت نابێت و هه‌میشه كه‌سانێك هه‌ن له پاشمله باست بكه‌ن و پڕوپاگه‌نده‌ت بۆ بكه‌ن. هه‌ندێ جار ده‌ستده‌كه‌ن به ده‌ستخۆشی و ستایش و هه‌ندێ كاتیش ده‌تده‌نه به‌ر ره‌شه‌بای ره‌خنه و ناتوانی كۆنترۆڵیان بكه‌یت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه پێویستت به‌وه نییه گوێ به قسه‌كانیان بده‌یت. ئه‌گه‌ر تۆ سیاسه‌تمه‌دارێك، ئه‌كته‌ر یان گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگ نیت كه پاره و سامانت له رێگه‌ی ریكلامه‌وه به‌ده‌ست بهێنیت، ئیتر نابێت نیگه‌رانی پاراستنی متمانه و ناوبانگت بیت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویست بیت خۆت بده‌یت به ئاو و ئاگردا. هه‌میشه له گۆگڵ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌دوای ناوی خۆتدا مه‌گه‌ڕێ، له جیاتی ئه‌وه هه‌وڵ بده ئاستی ژیانت به‌رزبكه‌یته‌وه، به ده‌ربڕێنێكی دیكه به‌شێوه‌یه‌ك مه‌ژی ئه‌گه‌ر دوای چل ساڵ له ئاوێنه‌دا سه‌یری خۆتت كرد خۆت نه‌ناسیته‌وه، له‌سه‌ر بابه‌تی هیچ خۆت تێكشكاو و په‌رێشان مه‌كه. بێفت ده‌ڵێت:
«ئه‌گه‌ر ئیشێك بكه‌م و له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زوومدا بێته‌وه و كه‌سانیتر ده‌ستخۆشیم لێنه‌كه‌ن، هه‌ست به شادی و خۆشحاڵی ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیشێك ته‌نیا له‌به‌ر رای پۆزه‌تیڤی كه‌سانیتر بكه‌م و خۆم لێی رازی نه‌بم، بێگومان هه‌ست به بێتاقه‌تی و غه‌مباری ده‌كه‌م.»
به‌م پێیه هه‌وڵ بده به‌پێی حه‌ز و ئاره‌زووی خۆت ئیش بكه‌یت، هه‌روه‌ها ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنه و قسانه مه‌كه كه‌سانیتر له دژت ده‌یكه‌ن، به ره‌خنه‌یه‌ك ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دامه‌نیشه و به ستایشێك مه‌چۆره ئاسمان.
سه‌رچاوه: هنر خوب زیستن، ص99-104
جانی ئینیلی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی فیات